بەهرۆز جەحفەر: ترامپ ئەزانێت لەگەڵ کێ کۆبۆتەوە.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

ماوەیەکی زۆر نییە، کە لە زیهنی ئیدارەی ئەمریکادا باشور و ڕۆژئاوای کوردستان وەک یەک پاکێچ تەماشا ئەکرێت و، هەوڵی یەکخستنیشی ئەدرێت « بە کورتیەکەی باسی ئەمە ئەکەین نەک کاراکتەرێکی دیاریکراو».
هەندێک چاودێری سیاسی کورد و لە ڕاستی دا دەرەکیش، لایانوایە ترامپ وایزانیوە نێچیرڤان بارزانی مەزڵوم کۆبانێ یە و عێراق و سوریا لێک جیا ناکاتەوەو… تادوایی. ئەوەشی ئەم تێگەیشتنەی لایان تۆخ کردۆتەوە ئەوەیە کە؛
– ترامپ لە دیدارەکە دا وتی ئەمانە «شەرکەڕی مەزنن – Great Fighter»
– ترامپ باسی سوریای کرد لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی
– جەختکرایەوە کە دەمێک بوە بە نیازی دیدارێک بون، ئەوەش بەو دیدارە ئەشوبهێنن کە بڕیاربوە چەند مانگێک بەر لە ئێستا مەزڵۆم کۆبانێ سەردانی کۆشکی سپی بکات.
یانی کۆشکی سپی و دۆناڵد ترامپ مەوعیدی کۆبونەوەیان لەگەڵ کۆبانێ هەبوە ئیتر وەک سوپرایز نێچیرڤان و تیمەکەی چونەتە شوێنی کۆبونەوەکە؟!. لەکاتێکدا 24 کاتژمێر پێش دیدارەکە کۆشکی سپی لیستی دیدارەکانی ترامپی لە داڤۆس بڵاوکردەوە ناوی سەرۆکی هەرێمی کوردستانی تیا بەیانکرابو.
ڕۆژئاوای کوردستان 90٪ نەوتی سوریای تیا کۆبۆتەوەو، بەشێکی زۆری غازی سروشتی سوریاش ئەکەوێتە ناوەندو باکوری سوریاوە. کە ئەو ناوچانە ئەکەونە سەر دەریای ناوەڕاست « مێدیتریانە»، کە تەنها « 100 کیلۆمەتر» ی ئاویی لەنێوان باکوری سوریاو پرۆژەی ئێست – مێد ( ڕۆژ هەڵاتی دەریای سپی) هەیە، ئەو پرۆژەیەی کە غازی سروشتی کێڵگەی لێڤاسان ی ئیسرائیل و ئەفرۆدێتی قوبرس ئەباتە دوورگەی کریتی یۆنان و لەوێشەوە بۆ ئیتاڵیاو ناوچەکانی تری ئەوروپا.
ترامپ ئەزانێ لەگەڵ کێ کۆبۆتەوە. ئەوە ڕاستە لە زۆر شوێندا ترامپ وەک نەشارەزایەک لە مێژوو قسە فڕێ ئەدات وەک ئەوەی جارێک لە دیداری لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی ئیتاڵیا ئەیگوت مێژووی پەیوەندییەکانی ئەمریکاو ئیتاڵیا ئەگەڕێتەوە بۆ ڕۆمای کۆن!. ئیتر هەندێ جار ترامپ دەبەنگانە دێتە گۆ، ئەوە ناکاتە ئەوەی ڕای ترامپ وەک ڕای ئەمریکا هەژمار نەکرێت. یان تەنانەت ترامپ و پشتەوەی ترامپ نەزانن بۆچی لەگەڵ بەرانبەرەکانیان کۆئەبنەوە…
با ئەوەش بچەسپێ لاتان؛ لە زیهنیەتی بەریتانیا + ئەمریکا + ئیسرائیل+ یۆنان + ئیتاڵیا + قوبرس دا نەک هەر باشورو ڕۆژ ئاوای کوردستان یەک شتە. بەڵکو لە کێڵگەی زوهری میسرەوە تا کالیپسۆی قوبرس تا كێڵگەکانی حەسەکە تاوەکو تاوکێ تا کێڵگەی نەوتی کەرکوک ( کە لە نەخۆشخانەی ئازادییەوە تا مەخمورە) تا کۆرمۆر و تا خانەقین هەمووی یەک پاکێجە و، هەموی سەر بە کوتلەکەی دەریای ناوەڕاستە. تەنانەت عێراق ڕێگای ئاوریشمێکی نوێیە بەرەو دەریای ناوەڕاست. کۆمپانیای بریتش پیترۆلیۆم ( بی پی – BP) کە لە سەرەتای ( 2020 ) گرێبەستەکەی تەواوبو، ساڵ و نیوێکە لە کەرکوک تەنهاوتەنها سەرقاڵی کۆکردنەوەی زانیاری و داتاو ڕووپێوی و لێکۆڵینەوە بوە.
ترامپ ئەزانێ لەگەڵ کێ کۆبۆتەوە، بەرەبەیانێکی نوێ لە کوردستان دەرکەوتوە کە باشور و ڕۆژئاوای کوردستان بدرێتە دەم یەک و دەوڵەتی کوردستان لە دایک بێت. غازی سروشتی قوبرس و ئیسرائیل 1.2٪ یەدەگی جیهان پێک دێنێت، بەڵام بەتەنها یەدەگی غازی هەرێمی کوردستان 3٪ یەدەگی جیهان پێکدێنێت. هێڵی غاز هێڵی دەوڵەتی سەربەخۆی کوردستانە، ئەگەرچی پرسی نەتەوەیەک لە دوو چاڵە نەوت و بۆڕییەک غازیشدا کورت ناکرێتەوە بەتەنها …

ڕۆژی 2 شەممە بەشێک لە پەیپەرێکی ئەکادیمی زانستی ئێمە بەناونیشانی « غازی کوردستان لە دوای پرۆژەی ئێست- مێد بڵاو ئەبێتەوە.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت