ژیار ئەحمەد: بەگەورە کردنی ئینسانی بچوک لەکۆمەڵگا. مەلا مەزهەر وەک نمونە.

سمبولی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان کلیک بکەو، ئەم بابەتە بنێرە بۆ بەشی خۆت یان هاوڕێکانت

‎كۆمەڵگا بەپێی تێگەیشتن‌و بەرزی ئاستی مەعریفی تاكەكانی، مرۆڤی نزم‌و چەواشەكاریی كەمتر تێدا هەڵدەكەوێ، چونكە لەو كۆمەڵگایانەدا پتر لەهەموشتێك مرۆڤ خاوەن پیرۆزیە نەك ئایدۆلۆژیا‌و بەرنامە‌و دین، بۆیە بەئاسانی ناتوانی لەسەر شكاندنی كەرامەتی مرۆڤەكان خۆت سەرخەیت‌و خەڵكی چەواشەكراویش پاڵپشتیت بكەن‌و ڕایی گشتیت لەسەر دروست بكا.
‎بەڵام لێرە دەیبینین، لەغیابی هۆشیاری گشتیدا پیاوێك دەردەكەوێ بەناوی خودا‌و پێغەمبەر هەرچی ڕق‌و قینی نێرینە‌و شەڕانگێزی ناو خۆی هەیە بەسەر ژنان‌و تاك بە تاكی ئەو نیشتیمانە خاڵی دەكاتەوە، لەبەرئەوەی ئەوانەی گوێی بۆدەگرن ئەوەندە ترسێندراون بەدۆزەخ‌و خەشمی خودا، ناوێرن نەقدی قسەزیاد‌و هەڵیتەكانی بكەن، بۆیە (كاكی زانا!) ‎فەرمان دەردەكات، ڕێگری دەكات، دەم‌و دەست دەخاتە ناو هەموو بوار‌و ئاست‌و بەشێكی ئەو كۆمەڵگایە‌و واشی وێنادەكات، كە ئەوە قسەی خودایە‌و حەتمەن دەبێ تەسلیمی بن.
‎بۆیە دەیبینین لێرەو لەوێ، سەری زمان‌و بنی زمانی ئەو جۆرە چەواشەكارانە ئەوەیە، كە ئەوان زانا‌و میراتگری پەیامبەرن بەوشێوەیە ڕەوایەت بەخۆیان دەدەن‌و واش خەڵكی تێدەگەیەنن‌و تێیان گەیاندوە كە هەر وشەیەك لەدەمیان بێتەدەرەوە دەبێ موسڵمانان‌و خەڵكی جێ بەجێی كەن چونكە لە خواوەیە!
‎دەرونی ئەو كەسانە بە جۆرێكە ڕقی ناوەوەیان بەخەڵكی ژێردەستەیان بەتاڵ دەكەنەوە. ‎كەسێك لەو بەناو زانایەی نەپرسی ئەوەندە باسی فرەژنی دەكەی ئەدی خۆت بۆ جێبەجێی ناكەی؟
‎یان زانایەكی ترمان هەبو دەیگوت دڵی مرۆڤ تەنها جێی خۆشەویستی‌و عەشقی خودای تێدادەبێتەوە نابێ خۆشەویستی ژنی تێدا جێبكەیەوە، ‎دوای ماوەیەك بینیمان ئەو هەموو گریان‌و نواندنەی سەر میمبەری بۆ كچێكی شۆخ‌و هەڵخەڵەتێنراو بوو، كە كردیە ژنی سێیەمی!
‎یان پاڵەوانێكی ترمان بینی كەس نەما بەكافری نەزانێ! گوێبیستیش بوین دەیگوتە كچێكی نامەحڕەمی خۆی لەقۆڵەوە بتگوشم؟یان لەكەمەرت؟ ‎سەرگوزشتە‌و ئابڕوچونەكانی ئەو بەناو مەلایانە كۆتایی نایێ، بۆیە دەمەوێ بەوە كۆتایی پێبێنم .‎ئەوان زۆر زیرەكن لە بەلاڕێدا بردنی خەڵكی هەر كێشەیەكیان هەبێ دەیبەستنەوە بە خودا‌و دین وای پێشانی خەڵكی دەدەن كە ئەگەر بەرگری لەوان نەكەن ئەوا بەرگریان لەخودا‌و پەیامبەر نەكردوە. هەربۆیە دوای ئەوهەموو سوكایەتییەی ‌و تەشهیرەی ئەو كەڵە زانایە! ‎بەو خەڵكەی كرد، لەجیاتی ئەوەی خەڵك بەردەم دادگای لێبگرن بەردەمی دادگای.