دڵشاد مەجید: دوو لێکدانەوە بۆ وێنە سەرنجڕاکێشەکەی بەرھەم ساڵح و نێچیرڤان بارزانی لەداڤۆس.!

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

حکایەتی یەکەم
بەگوێرەی سەرچاوەیەک لە سەرۆکایەتی کۆماری عیراق ئەم وێنەیە، لەلایەن (جينين هينيس بلاسخارت-Jeanine Hennis-Plasschaert کە لەمانگی 8- 2018 وەک نوێنەری سکریێری یوئێن و بەرپرسی یوئێن لەعیراق دەست بەکاربووە.)
دزەی پێکراوەو بڵاوکراوەتەوە، بەڵکو دەوترێت، (خودی وێنەکە جینین گرتوویەتی.!)
شایانی باسە جینین بەشداربووێکی سەرەکی کۆربەندی داڤۆس بووەو لەچەندین وێنە لەداڤۆس لەگەڵ نیچیرڤان بارزانی دەرکەوتووە.
مەبەستی جنینین لەبڵاوکردنەوەی ئەو وێنەیە، پەیامێکە بۆ عیراق و ھەرێم.. کە ئێمە لەسەر ئاستی عیراق و ھەرێم دووکەسی بەتوانامان ھەیە، کە پشتگیری ئەمریکاو و ئەوروپایان ھەیە، کەلەماوەی چەند مانگێکدا توانویەتی دووجار ترەمپ ببینێ، کەتا ئێستا ھیچ سەرکردەیەک ئەمەی بۆ نەکراوە.
بۆیە سەیر نەبوو بەرھەم زۆر بێ منەتانە لەدەرەوەی پرس کردن بە ڕاوێژکارەکانی نامە بۆ ھێزە سیاسیەکانی عیراق وەک ھەڕەشە بنێرێ ئەگەر لەم ماوەیە کاندیدی خۆتان دیارنەکەن. ئەوا من کەسێک بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران دیاری دەکەم.!
پەیامیش بۆ کوردستان بەھەردوو حزبەکە بڵێت، ناکرێ دەوری ئەم کاراکتەرانە پشگوێ بخرێ و ھەوڵی بچوکردنەوەیان بدرێ، جگەلەمە پەیوەندیەکانیشتان وەک یەکێتی و پارتی لەگەڵ ئێران جێگای قبوڵ نیە.. ئەگەر بەردەوام بن. بەدووری مەزانن یەکگرتنی ئەم دووڤیگەرە، بەپاڵپشتی ئەمریکاو ئەوروپا بۆ ڕاگرتنی زیاتر دەست تێوەردانی ئێران لە ھەرێم و عیراق. لەدایک بێ و وەک دیڤاکتۆیەک بیسەپێنین.

حکایەتی دووەم
خودی خۆم من زیاتر ئەم خوێندنەوەیە یا ئەم حکایەتە بە لۆژیکی و واقعی و مەنطقی دادەنێم، نەک ئەوەی یەکەم.
دوای ئەوەی لاھور شێخ جەنگی، کەسی یەکەم و بڕیاردەری یەکێتی، پشتگیری خۆی بۆ بەرھەم ساڵح بۆ بوونە سکرتێری گشتی یەکێتی دووپات دەکاتەوە.
لێرەوە بەرھەم ساڵح ( سپۆنسەرەکەی خۆی. لاھور شێخ جەنگی) سواری تەیارە دەکاو بەرەو داڤوس دەیھێنێ. بەڵام ھاتنی لاھور شێخ جەنگی، ھیچ پەیوەندی بەکۆڕبەندی داڤۆس نیە، بەڵکو بۆ دیمانە و گفتۆگۆکردنە لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، کە پێکەوە نەخشە ڕێگایەک بۆ قوناغی داھاتوو دابڕێژن، بۆ چۆنیەتی کارکردن و ھەماھەنگی لەگەڵ یەکتر لەقوناغی داھاتوو. ئەویش کەچۆن لەلایەک مامەڵە و لەلایەکی تر ستۆپ بە ھەژموون و پاوانخوازی مەسرور بارزانی بکەن. کەھەردووکیان بەھەرەشەی دەزانن بۆ سەر پێگەو پایەی خۆیان، یەکیان وەک سەرۆکی ھەرێم ، ئەوی تریان وەک بڕیاردەکەی نوێی یەکێتی.. بەگوێرەی ئەو ھەواڵانەی دەستم کەوتووە، دەڵێن لەداڤۆس بەردەوام ئەم سێ کەسە پێکەوە بوونە ( بەرھەم، نێچیر، لاھور).
جگەلەمە، دەنگوی ئەوەش ھەبوو کە محمود سەنگاوی ، کە یەکێکە لەکەسە ھەرە نزیکەکانی کوتلەی بەرھەم ساڵح ئەویش لەداڤوس بووەو و ئەویش لەبەشێک لەکۆبوونەکان بەشدار بووە.
ھەرچەندە وێنەیەکی محمود سەنگاوی بڵاوکرایەوە کە گوایە لەداڤۆس بووە. بەڵام دوای پرسین و پێکەوتن لە کەسە نزیکەکانی محمود سەنگاوی ووتیان، زەحمەتە کاک محمود ئەمساڵ چووبێتە داڤووس. ئەمەش دەقی وەڵامەکەیە.
(سڵاو كاك دڵشاد ، مەحمود سەنگاوی لە 22- 1 لە كفری بەشداری لە مەراسیمێك كردووە . 23ی مانگ داڤۆس دەستی پێكردووە ، 26 مانگ خۆم لە سلێمانی بینیم ، 27 مانگ سەفەری كردووە و چۆتە دەرەوەی كوردستان، بۆیە ئەمساڵ لە داڤۆس نەبووە ! چونكە ناكرێ 23ی مانگ چوبێتە داڤۆس ، 26 گەڕابێتەوە و 27 جارێكی تر سەفەری كردبێتەوە !)..
سەرچاوە نزیکەکەی محمود سەنگاوی سەبارەت بەوێنەکەش ووتی ( ئەم وێنەیە ھی سالی پارە، ھی ئەمساڵ نیە).
ھاوڕێیان ئەم شرۆڤانە بەگوێرەی ئەو ئەرگومێنتانەی خستەمەڕوو تەنیا خوێندنەوەی خۆمە، ناتوانم وەک فاکت و حەقائق بیانخەمەڕوو.. دەکرێ ئەم خوێندناوانە درووست بن و دەشکرێ ھەڵە بن.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت