دڵشاد مەجید: مەملەکەتی دزەکان و مامەڵەکارانی دزییەکان.

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

مەملەکەتێک ھەبوو، خەڵکەکەی ساڵ لەدوای ساڵ بەدەست دزیەوە ھەراسان بووبوون. بەڵام لەھەمووی سەیرتر لەبازاری مەملەکەتەکە باشترین کەلوپەلی نایابت بەھەرزان دەستدەکەوت.کەچی خەلکی مەملەکەت سەریان لەو مەتەڵە دەرناچوو، کاتێک بە ڕۆژ کەلوپەلەکەیان دەکری بە شەو لێیان دەدزرایەوە.! دەرکەوت دزەکان لەمانگێکا 15 جار ، یەک کەلوپەلیان فرۆشتۆتەوە. بە (4 قات ) لەقیمەتی خۆی قازانجیان لێ کردوەتەوە.! دەچوونە لای پاریزگار لای بەرێوەبەری پۆلیس ئەنجومەن و حاکم و پیاوماقولانی مەملەکەت، داوای عیلاجیان دەکرد. ھەموویان دەیانووت ئێمە شەو و ڕۆژمان خستۆتە سەریەک بۆ ئەوەێ دزەکان بگرین. مانگی جارێک بەرێوەبەری پۆلیس و ئاسایش دەگۆرا. بەڵام تا دەھات باندی دزەکان و دزیەکان زیاتر دەبوون.
میوانێک روو لەشارەکە دەکا، ئەوحالە دەبینێ، دەڵێ باشترین چارەسەر ئەوەیە. (ئێوە ئەو شتانەی لەبازار ھەیە و ھەرزانە مەیکڕن و بایکۆیتی بکەن. مامەڵەی کرین و فرۆشتن ڕاگرن ھەرکەسێکیش دزی لێکرا، بگەرێن بزانن لەکوێ دەفرۆشرێیەوە. بەمەش دزەکان ئاشکرا دەکەن. ھەروەھا کەسی تر چیتر جورئەت ناکات دزی تر لە مەملەکەتەکان بکات ).
دزی لەشار نەما. ھەر دزیەکی نوێ کرابوایە زوو ئاشکرا دەبوو.. بۆ خەلکیش روونبووە ، ھەر لە حاکمی شار تا بەرێوەبەری پۆلیس و پیاوماقولانی شار شەریکە دزی دزەکان بوون.
لەکوردستانیش فیلمەکە بەھەمان شێوەیە. دزە گەورەکان خاوەنی بیرە نەوتن، خاوەنی پاڵاوگە مەحەتەی کارەباو نەخۆشخانەو کارگەو فابریک و ھوتێلن. خاوەنی حوکمەت و پەرلەمانن. کەچی خەڵکی بەناوی ئۆپۆزێسیۆن و دەنگی خەلک و مافی خەلک مامەڵەیان لەگەل دەکەن. بەم شێوەیە ئەو مامەڵە لەگەل کردنەی حزبەکانی بەناو ئۆپۆزیسۆن لەگەل ئەو گەورە دزانە. برەوی بەبازاری دزیکردنەکە داوە. بەھۆی ئەم مامەڵەکردنە، ئەم حزبانە چاویان لەدزە گەورەکان پۆشیووە. یەخەی کۆمەڵێک خەڵکیان بەناوی مووچەی باڵاو خەڵکی بندێوار گرتووە.
سەرجەم پارەی ئەم خەڵکانەی بەناو پلە باڵاو بندیوار بگەڕێنیتەوە. ناگاتە (پارە و دەسکەوتێ) مانگێکی بیرەنەوتێک یا مانگێکی دەروازەیەکی سنووری، یا ساڵێکی فرۆکەخانەکان، یا دوو مانگی پاڵاوگەیەک. بۆیە ئەو مامەڵەیەو کاسبیە ڕابگرن.. چیتر مێشکمان بەووشەی چاکسازیی مەبەن.
ئەگەر بزووتنەوەی گۆران بەشداری حکومەتی نەکردبایەو، ھەر لەدەرەوە چاوی لەسەر دزی و ڕاوڕووتەکانی ئەو تاقمە بووایە. ئایا ئێستا ئەم تاقمە دەیانتوانی وا بەسانایی دزی لە مووچەو و قوت و پێداویستی ( نەوت و غاز) و سەروەت وسامانی ئەو خەلکە بکەن.؟ بۆیە تا مامەڵەکردن لەگەل دزان ڕانەگیرێ، دزیکردن ھەربەردەوام دەبێ. ئێوەش بە شەریکە دز لەقەڵەم دەدرێن.
لەھەمووی سەیرتر لەمەملەکەتی دزەکان. ھەموو شتە دزراوەکان ھەرزان بەھا بوون. بەڵام لەمەملەکەتی ھەرێم شتە دزراوەکان ڕۆژ بەرۆژ نرخەکانی گرانتر دەبێت. بەراستی دزەکانی مەملەکەتی ھەرێم دزی چاوقایم و دزی مەعلانن.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت