عیماد عه‌لی: وریایی خه‌ڵكی به‌ش مه‌ینه‌ت و بازرگانی سیاسی.

هه‌مووان ئاگاداریی راوبۆچون و هه‌لوێست و رق و توڕه‌یی و په‌نگخوادرن و به‌رزبونه‌وه‌ی شه‌پۆڵی ناره‌زایه‌تی خه‌ڵكی هه‌ژارین، كه‌ له‌ رۆخی ته‌قینه‌وه‌دان بۆ وه‌رگرتنی مافی ئاسایی خۆیان. به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌و وه‌زعه‌ […]
سمبولی کۆمەڵایەتیەکان کلیک بکەو، ئەم بابەتە بنێرە بۆ بەشی خۆت یان هاوڕێکانت

هه‌مووان ئاگاداریی راوبۆچون و هه‌لوێست و رق و توڕه‌یی و په‌نگخوادرن و به‌رزبونه‌وه‌ی شه‌پۆڵی ناره‌زایه‌تی خه‌ڵكی هه‌ژارین، كه‌ له‌ رۆخی ته‌قینه‌وه‌دان بۆ وه‌رگرتنی مافی ئاسایی خۆیان. به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌و وه‌زعه‌ له‌ بارودۆخ و زه‌مینه‌یه‌كی گونجادا نه‌بێت و ره‌وتی خۆی وه‌رنه‌گرێت و جموجوڵی پێویست له‌ رێڕه‌وی ناره‌زایه‌تیه‌كان هێڵی ته‌ریبی خۆیان نه‌گرنه‌ به‌ر و بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی تر ئیستغلالی نه‌كه‌ن، ئه‌وا ده‌رئه‌مجامه‌كانی ده‌سته‌به‌ر ده‌كرێت. ده‌نا ئه‌گه‌ر خه‌ڵك وریا نه‌بێت، لابه‌لا ئه‌م توڕه‌ییه‌ وه‌به‌رهێنانی سیاسی و بازرگانی بۆی ده‌كرێت و ده‌چێته‌ گیرفانی گه‌نده‌ڵكارانه‌وه.‌
هیوادارم ئه‌م توڕه‌یی و ناڕه‌زایه‌تی و په‌نگخواردنه‌ی قین و بێ ئومێدیه‌ی خه‌ڵك كه‌ گه‌یشتۆته‌ لوتكه‌ به‌ ته‌كتیكێكی حزبیانه‌ی ته‌سكبینانه‌ی بازرگانانی سیاسی یان سیاسیه‌ بازرگانه‌كان پۆچه‌ڵ نه‌بێته‌وه‌ و باڵۆنی ئۆقره‌نه‌گرتنی خه‌ڵكی نه‌دار و هه‌ژار به‌ ده‌رزیه‌كی ئه‌م سه‌رمایه‌داره‌ قازانج په‌رستانه‌ فش نه‌بێته‌وه‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نیازیێكی حزبی تێكه‌ڵ به‌ رق و ناره‌زایه‌تی خه‌ڵك ده‌كرێت، كه‌ ده‌یانه‌وێت سواری شه‌پۆلی ناره‌زایه‌تی خه‌ڵكێك بن كه‌ نزیكی ته‌قینه‌وه‌ی وه‌زعه‌كه‌ن له‌مه‌ڕ ئه‌و بێدادیه‌ و خه‌ریكه‌ ناره‌زایه‌تیه‌كان هه‌ڵده‌قوڵن و له‌م رێگه‌یه‌ی ئه‌مانه‌وه‌ ده‌سه‌ڵات قازانجێكی یه‌كجار گه‌وره‌ی لێ ده‌ه‌بینێت و خه‌ڵكی بێهیوا و وه‌ڕس ده‌بێت و گه‌نده‌ڵكارانیش زیاتر خۆیان ده‌سه‌پێنن و هه‌ژار و كه‌م ده‌رامه‌تیش ملكه‌چ ده‌بێت، به‌ڵام ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تیه‌كان به‌ دوور له‌ ئامانجی ته‌سكی حزبی ده‌رئه‌نجامی چاوه‌روانكراوێكی باشی ده‌بێت.
بۆ ئه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵكارانی سیاسی و بازرگانانی ساخته‌چی به‌ به‌رزكی بانان لێی ده‌رنه‌چن، بۆیه‌ پێویسته‌ ناره‌زایان به‌ خۆیان له‌ كاتی پێویست و له‌زه‌مینه‌یه‌كی له‌بار برژێنه‌ سه‌ر جاده و نه‌هێڵن ئه‌و مشه‌خۆره‌ هه‌مه‌جۆرانه‌ نان و پیازی پێوه‌بخۆن . پێویسته‌ بۆ ده‌ربڕینی ناره‌زایه‌تی و وه‌رگرتنی مافی خۆیان به‌قسه‌ی كه‌س هه‌ڵنه‌خه‌ڵه‌تێن كه‌ به‌ نیازن بۆ مه‌رامی تر سواری رقیگه‌وره‌ی په‌نگخواردو و ناله‌باری ژیانی ئه‌وان و پێشێلكردنی مافه‌ سه‌ره‌تاییه‌كانیان بن و، ته‌نها بیر له‌ سودی كه‌سی و حزبی خۆیان ده‌كه‌نه‌وه‌ و له‌سه‌ر حسابی ماف و ژیانی ئه‌وان قازانجی بازرگانی و سیاسی خۆیان ده‌كه‌ن. .

سمبولی کۆمەڵایەتیەکان کلیک بکەو، ئەم بابەتە بنێرە بۆ بەشی خۆت یان هاوڕێکانت
عیماد عەلی

ئەرشیڤی بەڕێز: عیماد عەلی