بورهان شێخ ڕەئوف: قۆناغێکى نوێ ى ململانێ ى تورکیاوڕوسیا لە سوریا.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

هیچ بەڵگەیەکى نوێ لە بەردەستدا نیە کە کە ئاماژە بەوە بدەن کە هێزەکانى سوپاى عەرەبى سورى کە لە لایەن ڕوسیاو ئێرانەوە پشتیوانیان لێدەکرێت پێشڕەویەکانیان بوەستێنن بۆ ئەدلبى باکور، کە دوا پێگەى تاقم و گروپە تیرۆریستیەکانە، کە بەناو ئۆپۆوەسیۆنى سوریان کە تورکیا پشتیوانیان لێدەکات.

ئایا تورکیاو سوریا بەریەک دەکەون؟
لە ئێستادا کە ئەو دوو لایەنە لە خۆئامادەکردن و کۆکردنەوەى هێزو ناردنى ئامێرو کەرەسەى جەنگى پێشکەوتوودان و دۆخەکە لە ئاڵۆزبوون و هەڵکشانێکى خێرادایە بە تایبەتى لە سەرەتاى ئەم مانگى شوباتەوە تا ئێستا 13 سەربازى تورکیا لە ناوچەى ئەدلب کوژراون، هەڕەشەکانى سەرۆک کۆمارى تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆگان کە وتى پێشڕەوییەکانى سوپاى سوریا دەوەستێنین بە هەر ڕیگایەک پێویست بکات ئیدى چ بە هێزى ئاسمانى بێت یان زەمینى.
هەر لەو چوارچێوەشدایە کە لە 2 شوباتى 2020 وە تا ئێستا حکومەتى تورکیا زیاتر لە 1800 بارهەڵگرى گەورەى ڕەوانەى ناوچەى ئەدلب کردووە کە چەکى جۆراو جۆرى قورس و ەکو تانک و زریپۆش و سەربازهەڵگرى دژ بە ڕەساس و ڕادارى لە خۆ گرتووە، سەرەڕاى ئەوەى کە زیاتر لە 6500 سەربازى لە ناوچەکانى ئەدلب و حەلەب بڵاو پێ کردووە.
هەرلە ئاکامى ئەم پێشووە چوونانەدا وەکو پێشتریش باسمکرد لەم مانگەدا 13 سەربازى تورکیا کوژراون و هەروەها هێزەکانى ڕژێمى سوریا ئابڵووقەى خاڵە چاودێرییەکانى تورکیا یان لە ناوچەى ئەدلب داوە بە پشتیوانى هێزى ئاسمانى ڕوسیا، شایانى باسە ئەو خاڵە چاودێرییانە پێشتر بە ڕێککەوتنى نێوان ڕوسیا تورکیا دامەزراون بە مەبەستى دروستکردنى ناوچەى کەمکردنەوەى ئاڵۆزى، کە ئێستائەو خاڵانە وەکو بارمتەیەکە لە لایەن سوریاوە بەکاردەهێرێن. لە بەرامبەر ئەو هەنگاوانەى حکومەتى سوریاشدا، تورکیا ش دەستەوەستان نەبووە و پەلامارى چەند پێگەو بنکەیەکى سوریایان داوەو فڕۆکەیەکى هەلى کۆبتەرى سوپاى سوریایان خستەخوارەو و چەند سەربازێکى سوریاشیان کوشت و برینداکرد.

پێکادانى ڕوسى و تورکى!
وادیارە ئاڵۆزییەکانى سوریاو تورکیا و بەو حاڵەوە ناوەستێت خەڵکى تریش ڕادەکێشێتەناو هاوکێشە ئاڵۆزو ناو هاوسەنگەکەوە، هەروەکو ڕوون و ئاشکرایە لاى هەمووان ڕوسیا هاوپەیمان و هاریکارى پلە یەکى ڕژێمى بەشار ئەسەدە لە سوریا و هەر ئەو پشتیوانیەش بوو کە ڕژێمى لەو گەردەلوول و ڕەشەبا سەختەى ساڵانى پێشوو پاراست، بۆیە پێناچێت لە ئێستاشدا پشتى بەربدات و و ڕژێمیش کە هەموو ناوچەکانى سوریاى خستەوە بن دەستەڵاتى خۆى جگە لە ناوچەکانى ژێر دەستەڵاتى هەسەدە، پێناچێت دەستبەردارى پێشڕەوییەکانى ببێت بۆ ناوچەى ئەدلب لە باکورى خۆرئاواى سوریا و بە تایبەتى هەموو ئۆپەراسیۆنەکانى سوپاى سوریا بە پشتیوانى هێزى ئاسمانى ڕوسیایە، ئەوەى بارودۆخەکەى زیاتر ئاڵۆز کرد هەڕەشەکانى ئەردۆگان بوو لە 12 ى شوباتدا.
لە بەرامبەر ئەم هەڕەشانەى سەرۆکى تورکیادا سوپاى سوریاو ڕوسیاى هاوپەیمانى لە بەیانێکى هاوبەشدا وەڵامى هەڕەشەکانى ئەردۆگانیان دایەوەو پێداگیریان کرد لە سەر ئەوەى کە بەردەوام دەبن لە ئۆپەراسیۆنەکەیان دژ بە هەموو تاقم و گروهە تیرۆریستەکان کە ئارامى و سەقامگیرى هاوڵاتیانى ئەو ناوچەیان خستۆتە مەترسیەوە، هەروەها ڕوسیا حکومەتى تورکیا تاوانبار دەکات بەوەى کە پابەند نابێت بەو ڕێکەوتنامانەوە کە لە گەڵ مۆسکۆ واژۆى کردوون لە سەر دۆخى سوریا، هەروەها وەزارەتى بەرگرى ڕوسیا وتى هێزەکانى تورکیا بارودۆخە مەیدانى ناوچەکە ئاڵۆزدەکەن و بەرەو خراپترى دەبەن.
لە لایەکى ترەوە سوریەکان دەڵێن شەڕەکە پێ ى ناوەتە قۆناغێکى نوێوە ئەویش ئەوەیە تورکەکان شکستیان خوارد لە ڕێگەى شەڕى بریکارەکانیان بەڵکو ئێستا خۆیان هاتوونەتە گۆڕەپانى جەنگ.
لە ڕاستیشدا ئەم هەنگاوەى تورکیا لە ڕووى یاسا و عورفى نێو دەوڵەتیەوە دەستوەردانێکى ئاشکراو ڕوون و ڕاستەوخۆیە لە کاروبارى ناوخۆیی وڵاتێکى تر کە ئەندامى نەتەوەیەکگرتووەکانەو پێشێلکردنى سەروەریەکەیەتى، جگە لەوەش ئەم دەستوەردانەى ئەردۆگان لەکاروبارى سوریاو دواتر لیبیاش هەنگاوێکە بۆ ڕاکێشانى هەست و سۆزى نەژادپەرستەکانى تورک لە کاتێکدا لە ڕووى ئابورى گەشەکردنەوە ئابورى تورکیا پاشەکشەى زۆرى کردووە کە لە ڕابردوودا تاکە شانازى یان ئەوە بوو.
لە کۆتاییدا ئەگەر نهێنى ئەم هەڵچوونە لە هەڵوێستەکەدا بۆ ئەو بگەڕێتەوە کە سوریا و ڕوسیا پابەند نەبوون بە ڕێککەوتننامەکانى پێشوەوەو ئەوە سوریا و ڕوسەکان دەڵێن ئەو ڕێکەوتنە کاتى بووە، سوریەکان و ڕوسیا دەخوازن هەردوو ڕێگاى ئیستراتیجى و گرنگى M4و M5 بخەنە بندەستەڵاتى خۆیانەوەو تورکیاش تاوانبار دەکەن بەوەى کە ڕێکخراوە تیرۆریستیەکانى هەڵنەوەشانووەتەوە، بە تایبەتیش کە ئێستا ئەردۆگان لە هەڵوێستێکى لاوازدایە و ئیرەیى پێ نابرێت و پەیوەندییەکانى لە گەڵ ئەمریکا و ناتۆش دا بە گوێرەى پیویست نیە.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت