نەخۆشی سەدە.

سمبولی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان کلیک بکەو، ئەم بابەتە بنێرە بۆ بەشی خۆت یان هاوڕێکانت

زمانزا بۆ کوردی/ عوسمان عومەر
هەموو سەد ساڵ جارێک دەردێکی کوشندە یا بەڵایەک بەرۆکى مرۆڤایەتى دەگرێ، دەبی نهێنیەکەی ژمارە( 20 )ـە، کە بونەوەرێکی میکرڕۆسکۆبی قەبارە تەنها 1سم2 بێت، بەڵام بڵاوبونەوەی بەملیۆنەهایە. تاعون، کولێرا، ئینفلەوەنزا بەهەمو جۆرەکانیەوە گیانى مرۆڤایەتى هەراسان کردووە, لەماوەی چوار سەدە زۆرترین قورربانی بردوە. زیاتر لەژمارەی کوژراوانی هەردوو جەنگی یەکەم و دووەمی جیهان و جەنگەکانی تر، ئەوەش نهێنیەکی بەرچاو و ترسناکە. لەم چەند ڕۆژەدا کۆرۆنا بۆتە ڤایرۆسێکى نەگریس. گوتەیەکى چینیەکان خۆیان هەیە، کە دەلێت ئەوەى بەئاسمان دا بروات و بفرێ جگە لە فرۆکە دەخورێ, ئەوەى بەسەر زەوى دا بروات جگە لە دەبابەو ئاسن و میتالەکان دەخورێ, ئەوەى ناودەریایە جگە لە ژێردەریایی و بەرد هەموى دەخۆین.
ساڵی 1720 شاری مارسیلیای فەرەنسا نەخوشی تاعونی تێدا بڵاو بۆوە و 100 هەزارکەسی لەناوبرد، دوای سەد ساڵی تر واتە ساڵی 1820 کۆلیرا دروێنەی گیانی مڕۆڤی لەئەندەنوسیا، تایلاند و فیلیپین کرد و ئەویش لەماوەی ساڵێک دا گیانی 100 هەزاری تری برد، دوای سەد ساڵی تر واتە 1920 دیسان جیهان بەدەنگوباسی ئینفەلەوەنزای ئیسپانی وەخەبەرهات٫ئەو کارەساتە توشبوانی ئەمجارەیان گەیشتە نزیکەی 100 ملیۆن مرۆڤ، تا ئەو ئاستەی زانست دەستەوەستان بوو بەرامبەری. ئەمساڵ واتە 2020 دیسان مرۆڤایەتی ڕووبەروی پەتای کۆڕۆنا بۆتەوە، کەپێدەچێت جۆرێکی پێشکەوتوتربێ لە لەجۆرەکانی ڤایڕۆس و گەورەترین ناوچەی جیهان و زۆرترین ژمارەی دانیشتوانی گۆی زەوی گرتۆتەوە، ئەویش کۆڕۆنایە. ئایا ئەوە ڕێکەوتە یا دیاردە گەردونیەکان دەستیان تێییدا هەیە؟ کەسیش وەڵامی بۆی نییە تائیستا، کە هەموو سەد ساڵ جارێک دەردێکی کوشندە بەرۆکی مرۆڤایەتی دەگرێ؟ ئایا هۆکارەکەی تیوری و پلانێکە کە مەترسی لەسەر گیانی مرۆڤ دروست دەکات، کەقەبارەکەی 150 نانۆمەترە لەڕووبەرێکی گۆی زەوى، کە 550کم2 یە دەگرێتەوە؟ ئایا ئەو ڤایڕۆسە ڕاستەقینەیە یا بەرهەم هێنراوی تاقیگەکانە؟ یا هەلەى مرۆڤ خۆیەتى؟
بۆ وەلامى ئەوەش ئەوە دەخەمە ڕووبەپێى زانیاریەکان ئەو نهێنیە چییە کە تاقیگەى نیشتیمانى کۆنترۆلى بایۆلۆژى شارى یوهان دەیشارێتەوە؟ سالى 2017 چەند زاناو پسپۆرێک هوشدارییان لە بڵاوبونەوەى ڤایرۆسێک دا, کە هاوشێوەى (هەوکردنى توند یا لەڕادەبەرى سیەکان یا کۆ ئەندامى هەناسە) دەچێت لە تاقیگەى نیشتیمانى سەلامەتى و کۆنترۆڵى بایۆلۆژى ئاشکرا کرد. ئەو تاقیگەیە نزیکەى 30کم لە بازارى ئاژەل فرۆشى و خواردەمەنیە ئاویەکان یوهانەوە دوورە، سەرەتا حالەت لەوێوە دەرکەوتوە. پرسیارێکى دیکەش ئەوەیە ئایا ئەو ڤایرۆسە بەدەستى ئەنقەت یا هەلەیەکى زانستى بلاوبۆوە؟ 33 نمونەى پۆزەتیڤ، کە هەلگرى ڤایرۆسەکەبون لە ئەنجامى پشکنین بۆ 583 کەس لەو بازارەوە کۆکرایەوە. ئەم ڤایرۆسە بەمەترسىترین ڤایرۆسى ئەم سەدەیە ناودەبرێ کە هەزاران توشبوى هەیەو زۆرێک لە وولاتانى گرتۆتەوە، مەترسى ڤایرۆسەکە لەوە دایە پێشتر هیچ مرۆڤێک توشى نەبووە، بۆیەشە هیچ ڤاکسین و دژێکى نییە. مەترسى ئەم ڤایرۆسە لەوەدایە کە تواناى خۆگۆرینى هەیە. دەبێتە هۆى توشبون بەهەوکردنێکى کوشندەى کۆ ئەندامى هەناسەو سیەکان, پسپۆڕان و شارەزیان واى بۆ دەچن کە لە شەمشەمەکوێرەو ئەو مارانەى لەو بازارە فرۆشراون بلاوبوبێتەوە یا نهێنیەکى شاردراوەی لە پشتەوە بێ، وەک هەلەى مرۆڤ؟ چونکە لەپێش ماوەى (دایەنى یا خانەخوێی – حضانة) نیشانەکانى دەردەکەوێ ئەوەش دواى ئەوە هات، کە زانرا پێنج ملیون کەس لە یوهانەوە چونەتە دەرەوەى, بۆیە چەندین دەولەت هەولی کۆنترۆڵکردن ڕیگرى کردنیان داوە.. ئەوەش دەمانگەرێنێتەوە بۆ سالى 1918 جۆرە ئینفلەوەنزایەک لە باڵندەوە بلاو بۆوە. بوە هۆى گیان لەدەستدانى نزیکەى 50 ملیۆن کەس، بەلام زانست و تەکنۆلۆژیاى ئەوکات هێندە گەشەى نەسەندبوو، کە هاوشێوەو لیکچونێکى هەبوە لەگەل ئەم ڤایرۆسە نوێیە هەیە. سالى 2009 جۆرێکى ترى ڤایرۆس کە بەB H1N1 ڤایرۆسەکە دەستکارى بۆ ماوەیی یا چاککراو بلاوبۆوە.. کۆتا پرسیاریشم ئەوەیە ئایا جیهان بەدەست تاقیکردنەوە بایۆلۆژى و بۆ ماوەییەکانەوە چەند نەخۆشى و درم و دەردو بەڵا ڕووبەروى مرۆڤایەتى دەکەنەوە؟ یا چارەسەرو ڤاکسین دەدۆزنەوە لە تاقیگە هەوالگریەکان بۆ بەرژەوەندى ئابورى و چۆک پێدادانى وولاتانى وەک چین، کە تەکنۆلۆژیاى وولاتانى هێناوەتە ناوخۆ و بەنرخێکى هەرزان بەبازارەکانى جیهان بلاوکردۆتەوە. بەمەش سودێکى ئابورى باش و گەسەندنێکى ئابورى بەخۆیەوە بینى. ئایا بەبلاوکردنەوەى ئەو ڤایرۆسە دەیهێننەوە سەر ڕێگاى ڕاست کە چیتر شتى وانەکات؟ ئایا بۆ 2020 چ دەردو ڤایرۆسێکی کوشندەی تر لەتاقیگەی هەواڵگریەکان بۆ مرۆڤایەتی دەهێننە بەرو ڕووبەڕوی نەخۆشی و دەردێکی تری کوشندەی دەکەنەوە؟ لەپێناوی چی؟ ئایا زانست هێندە دژی مرۆڤایەتیە یا بەرژەوەندیەکان، یا چاوچنۆکی هەندێکە، کە نایانەوێ کۆمەڵگاکانی دیکە گەشە بکەن چ لەڕووی ئابوری یا سەربازی و شتی تر.
لەکۆتایی ئەم بابەتە هەندێ بانگخواز و توندرەوى ئاینى ئیسلام کەگرنگى بەلاىەنى تۆقاندنى خەلک و لەخشتە بردنى گەنجان دەدەن، لەم کات و سەردەمەدا، کە ڤایرۆسى کۆرۆنا کە لەچین بڵاوبۆتەوەو گیانى سەدان و هەزاران کەس لەناودەبات دەیبەنەوە سەر ئەوەى گوایە چین زۆردارى کردوە لە کۆمەلێک موسلمانى گەلى ئیغۆرى و ئەو پەتایە یا ئەو درمە بە سزایەکى خودایی ناو دەبەن. لاى زۆرێك لەوانەی كە باوەڕیان بە زانست و مێژوو نییە و زۆرێک لە مێژووى ئاینى ئیسلامیان پەنهان داوەو شاردویانەتەوە تا راستیەکان نەزانرێن. ئەوەى باوەڕیان پێیەتی لوتكەی هەموو زانستەكانە. كۆرۆنا دەبەنەوە سەر غەزەبی خودایی و بەپیرۆزى دەزانن کە بەسەر گەلى چین هاتوە, ئەو ڤایرۆسە سوپاى خودایە و تەنها بۆ ئەوانەى دەنێرێ کە لێیان تۆڕە دەبێ ولێیان ناڕازیە بەڵگەش بۆئەو بەڵایە بەئایەتێک لەقورئانى پیرۆز لە سورەتى مودەسر کە دەفەرموێ ” ومايعلم جنود ربك إلآ هو” کەواتە خوداى پەروەردگار تاعونى عەمواسى بۆ سوپاى موسلمانانیش ناردووە سالى 18ى کۆچى بەرامبەر 640 زاینى لەکاتى رزگار کردنى بیت المقدس لەسەردەمى عومەرى کورى خەتاب (ر.خ) چەندین فەرماندەى وەک ابوعوبیدە الجراح و معاز بن جبیل, یەزیدى کورى ئەبى سوفیان و سهیل بن عومەرو زرار بن الازور و ابوجندل بن سهیل , اباعوبیدە یەکیک بووە لە عەشرە موبەشرە خودا بەوتاعونە کوشتنى کەواتە غەربى خودایی یا بەڵاى خودایی جیاوازى ناکات لە نێوان مرۆڤەکان چ موسلمان بێ چ غەیرە موسلمان, کەمردن هات گەرانەوەى بۆ نییە, دەدروبەلاش کەهات کەخۆت لێ نەپاراست توش دەبی,کە ئەجەلیش هات گەرانەوەى بۆ نییە. بۆیەش ناونراوە عەمواس بەناوی شارۆچکەیەکە لەنێوان رەملەو بیت المقدس .زۆرێک لەوانە ئەم ڤایرۆسە بە تەیرا ئەبابیل و سوپاکەى ئەبرەهەى حەبەشى دەشوبهێنن بۆچینى ناردوە, فایرۆس راسیزمى نەتەوەو ئاینی نازانێ.

ئامادەکردن و وەرگێڕان لە سکاى نیوزەوە