شێرزاد شێخانى: خه‌به‌رتان بێته‌وه‌، مه‌لاكان ده‌ستكردى ده‌سه‌ڵاتن.

هيچ به‌لامه‌وه‌ سه‌ير نه‌بوو، كه‌ بيستم دادگاى هه‌ولێر مه‌لا مه‌زهه‌ر خوراسانى به‌بێ تاوان ئازاد كرد له‌سه‌ر ئه‌و تۆماتانه‌ى درابوونه‌ پاڵى سه‌باره‌ت به‌ فره‌ژنى!. به‌قه‌ده‌ر ئه‌ويش تووشى شۆك نه‌بووم كه‌ بيستم […]
سمبولی کۆمەڵایەتیەکان کلیک بکەو، ئەم بابەتە بنێرە بۆ بەشی خۆت یان هاوڕێکانت

هيچ به‌لامه‌وه‌ سه‌ير نه‌بوو، كه‌ بيستم دادگاى هه‌ولێر مه‌لا مه‌زهه‌ر خوراسانى به‌بێ تاوان ئازاد كرد له‌سه‌ر ئه‌و تۆماتانه‌ى درابوونه‌ پاڵى سه‌باره‌ت به‌ فره‌ژنى!. به‌قه‌ده‌ر ئه‌ويش تووشى شۆك نه‌بووم كه‌ بيستم مه‌لا هه‌ڵۆ هێرش ئه‌كاته‌ سه‌ر هونه‌رو هونه‌رمه‌ندان و به‌قسه‌ى سووك و چرووك تاوانباريان ئه‌كات!. به‌هه‌مان شێوه‌ش پێم ئاسايى بوو، كه‌ دكتۆرێكى سه‌له‌فى باس له‌ به‌شوودانى منداڵى شه‌ش ساڵه‌و حه‌وت ساڵه‌ بكات!.
هيچ ياساو ده‌ستورێك له‌م وڵاته‌ى ئێمه‌‌دا نيه‌ ئه‌مجۆره‌ كه‌سانه‌‌ ته‌جريم بكات و سزايان بدات، چوون‌ به‌كورتى و به‌كوردى ئايينه‌كه‌ى ئه‌وان وايه‌، ئه‌وه‌ى ده‌يڵێن هيچى له‌گيرفانى خۆيان ده‌ريناهێنن، به‌ڵكو له‌و كتێبانه‌ وه‌ريانگرتوه‌ كه‌ نه‌وه‌كانى ئێمه‌ى پێوه‌ په‌روه‌رده‌ ئه‌كرێن له‌كولێژى شه‌ريعه‌ت و له‌ناو مزگه‌وت و حه‌لقه‌كانى بانگخوازانى سه‌ر شاشه‌كانى كوردستان.
ئه‌وانه‌ى مێژووى ئيسلام ئه‌خوێننه‌وه‌و چاو به‌ كتێبى زاناكانيان ئه‌گێڕن، پۆخڵه‌واتى وا له‌ناو كتێبه‌كانياندا ئه‌بيننه‌وه‌ كه‌ ته‌بيعه‌تى ئينسان تێكئه‌ده‌ن، چيرۆك و به‌سه‌رهات و فه‌رمووده‌ى واي تێدايه‌ كه‌ پياو پێى شه‌رمه‌ هه‌ر گوێشى لێبگرێ. يه‌كێك له‌دكتۆرايه‌كانى زانكۆى ئه‌زهه‌ر فه‌تواى ده‌ركردووه‌و ده‌ڵێ: پياو بۆى هه‌يه‌ له‌گه‌ل جه‌سته‌ى مردووى ژنه‌كه‌ى خۆى جيماع بكات وحه‌ڕام نيه‌. يه‌كێكى تريان ئه‌ڵێ: خواردنى گۆشتى جنۆكه‌ حه‌ڵاله‌ و حه‌ڕام نيه‌. دكتۆره‌يه‌كى ترى ئه‌زهه‌ر به‌ناوى سعاد الصالح فه‌توايه‌كى ده‌ركردوه‌ ده‌ڵێ: سێكسكردن له‌گه‌ڵ ئاژه‌ڵدا حه‌ڕام نيه‌!.
له‌صه‌حيحى بوخاريدا باس له‌وه‌ ده‌كات كه، مه‌يمونێك زيناى كردبوو، كۆمه‌ڵيك مه‌يمون لێى‌ خڕبوونه‌وه‌ به‌ردبارانيان ده‌كرد. له‌ريوايه‌تى ئه‌بو سه‌عيد خدرى ده‌گێرێته‌وه‌ كه‌وا ” گۆرگێك شايه‌د ئيمانى بۆ پێغه‌مبه‌ر داوه‌ كه‌وا له‌لايه‌ن خواوه‌ نێردراوه‌.
له‌ريوايه‌تێكى ته‌رمزى هاتووه‌، عه‌لى كورى ئه‌بو تاڵب ده‌ڵێ: رۆژێكيان له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ر له‌مه‌كه‌ هاتينه‌ ده‌ره‌وه‌ له‌رێگادا هه‌رچى دارو به‌ردمان له‌سه‌ر رێگا بينى،‌ سڵاويان له‌پێغه‌مبه‌ر ئه‌كرد!. دكتۆرێكى ئه‌زهه‌ر عه‌ميدى كۆليژى شه‌ريعه‌ته‌ فه‌رمويه‌تى: ئه‌گه‌ر ژن و مێرد له‌كاتى جيماع خۆيان رووت بكه‌نه‌وه‌ به‌پێى شه‌رع ته‌ڵاقيان ئه‌كه‌وێ!. مامۆستايه‌كى ترى ئه‌زهه‌ر ئه‌فه‌رموێ ” ئه‌گه‌ر به‌ جيهازى سۆنه‌ر ده‌ركه‌وت مناڵى زگى دايكه‌كه‌ كچه ‌، ئه‌وه‌ باوكى ئه‌توانێ به‌شووى بداته‌ هه‌ر پياوێك. جا ئه‌وه‌ى دكتۆر عه‌بدلواحيد وتويه‌تى كه‌ مناڵى شه‌ش ساڵ جائيزه‌ له‌ئيسلامدا به‌شوو بدرێت، هێشتا خاترى گرتووين، ئه‌وه‌تا له‌سكى دايكيشيدا جائيزه‌ به‌ شوو بدرێت!. جا ئه‌و مه‌لايانه‌ى لاى خۆشمان له‌هه‌مان ئه‌و مه‌دره‌سه‌يه‌ فێرى عيلم بوونه‌ وهه‌ر ئه‌وه‌نده‌يان لێ راده‌بێنرێ.
ئه‌مانه‌ هه‌موويان ده‌ستكردى ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ دزو جه‌رده‌و مافيايه‌ن كه‌ ئه‌مڕۆ حوكمى كوردستان ئه‌كه‌ن و، بۆ به‌رژه‌وه‌ندى خۆيان ميلله‌ت ئه‌گه‌وجێنن و جه‌هاله‌ت له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌دا بڵاو ئه‌كه‌نه‌وه‌، ئه‌گينا هێنانى مه‌لاو پێشنوێژى سه‌له‌فى بۆ سه‌ر شاشه‌ى گه‌وره‌ترين كه‌ناڵى ته‌له‌فزيۆن بۆ باسكردن له‌ فايرۆسى كۆرۆنا، ئه‌گه‌ر گاڵته‌كردن وگه‌وجاندنى كۆمه‌ڵگه‌ نه‌بێ ، ناوى چى لێئه‌نرێ؟!.
هيچ پێويست به‌وه‌ ناكات خه‌ڵكى ئه‌م هه‌رێمه‌ خۆيان مشاوه‌ش بكه‌ن ، چونكه‌ ئه‌و مه‌لا سه‌له‌فييانه‌ ده‌ستبه‌ردارى ئه‌و جۆره‌ فه‌تواو قسانه‌ى خۆيان نابن . تاكه‌ چاره‌سه‌ر ئه‌وه‌يه‌ فشار بخه‌نه‌ سه‌ر ده‌سه‌ڵات بۆ رێگريكردن له‌ده‌ركه‌وتنى ئه‌مانه‌ له‌سه‌ر شاشه‌كانداو، ئايينه‌كه‌شمان بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ سه‌رده‌مى جوانى وپاكى ساڵانى شه‌سته‌كان، كه‌ رۆڵى مه‌لاكان له‌مزگه‌وتدا ته‌نها هاندانى خواپه‌رستى و ئيشى چاكه‌ و مرۆڤدۆستى بوو.
هيچ به‌لامه‌وه‌ سه‌ير نه‌بوو كه‌ بيستم دادگاى هه‌ولێر مه‌لا مه‌زهه‌ر خوراسانى به‌بێ تاوان ئازاد كرد له‌سه‌ر ئه‌و تۆماتانه‌ى درابوونه‌ پاڵى سه‌باره‌ت به‌ فره‌ژنى !. به‌قه‌ده‌ر ئه‌ويش تووشى شۆك نه‌بووم كه‌ بيستم مه‌لا هه‌ڵۆ هێرش ئه‌كاته‌ سه‌ر هونه‌رو هونه‌رمه‌ندان و به‌قسه‌ى سووك وچرووك تاوانباريان ئه‌كات !. به‌هه‌مان شێوه‌ش پێم ئاسايى بوو كه‌ دكتۆرێكى سه‌له‌فى باس له‌ به‌شوودانى منداڵى شه‌ش ساڵه‌و حه‌وت ساڵه‌ بكات !.
هيچ ياساو ده‌ستورێك له‌م وڵاته‌ى ئێمه‌‌دا نيه‌ ئه‌مجۆره‌ كه‌سانه‌‌ ته‌جريم بكات وسزايان بدات، چوون‌ به‌كورتى و به‌كوردى ئايينه‌كه‌ى ئه‌وان وايه‌، ئه‌وه‌ى ده‌يڵێن هيچى له‌گيرفانى خۆيان ده‌ريناهێنن، به‌ڵكو له‌و كتێبانه‌ وه‌ريان گرتوه‌ كه‌ نه‌وه‌كانى ئێمه‌ى پێوه‌ په‌روه‌رده‌ ئه‌كرێن له‌كولێژى شه‌ريعه‌ت و له‌ناو مزگه‌وت وحه‌لقه‌كانى بانگخوازانى سه‌ر شاشه‌كانى كوردستان.
ئه‌وانه‌ى مێژووى ئيسلام ئه‌خوێننه‌وه‌و چاو به‌ كتێبى زاناكانيان ئه‌گێڕن، پۆخڵه‌واتى وا له‌ناو كتێبه‌كانياندا ئه‌بيننه‌وه‌ كه‌ ته‌بيعه‌تى ئينسان تێكئه‌ده‌ن، چيرۆك و به‌سه‌رهات و فه‌رمووده‌ى واي تێدايه،‌ كه‌ پياو پێى شه‌رمه‌ هه‌ر گوێشى لێبگرێ.
يه‌كێك له‌دكتۆرايه‌كانى زانكۆى ئه‌زهه‌ر فه‌تواى ده‌ركردووه‌و ده‌ڵێ: پياو بۆى هه‌يه‌ له‌گه‌ل جه‌سته‌ى مردووى ژنه‌كه‌ى خۆى جيماع بكات و حه‌ڕام نيه‌!. يه‌كێكى تريان ئه‌ڵێ: خواردنى گۆشتى جنۆكه‌ حه‌ڵاله‌ و حه‌ڕام نيه‌!. دكتۆره‌يه‌كى ترى ئه‌زهه‌ر به‌ناوى سعاد الصالح فه‌توايه‌كى ده‌ركردوه‌ ده‌ڵێ: سێكسكردن له‌گه‌ڵ ئاژه‌ڵدا حه‌ڕام نيه‌!.
له‌صه‌حيحى بوخاريدا باس له‌وه‌ ده‌كات كه‌ ” مه‌يمونێك زيناى كردبوو، كۆمه‌ڵيك مه‌يمون لێى‌ خڕبوونه‌وه‌ به‌رد بارانيان ده‌كرد!. له‌ريوايه‌تى ئه‌بو سه‌عيد خدرى ده‌گێرێته‌وه‌ كه‌وا ” گۆرگێك شايه‌د ئيمانى بۆ پێغه‌مبه‌ر داوه‌ كه‌وا له‌لايه‌ن خواوه‌ نێردراوه‌!.
له‌ريوايه‌تێكى ته‌رمزى هاتووه‌، عه‌لى كورى ئه‌بو تاڵب ده‌ڵێ: رۆژێكيان له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ر له‌مه‌كه‌ هاتينه‌ ده‌ره‌وه‌ له‌رێگادا هه‌رچى دارو به‌ردمان له‌سه‌ر رێگا بينى،‌ سڵاويان له‌پێغه‌مبه‌ر ئه‌كرد!.
دكتۆرێكى ئه‌زهه‌ر عه‌ميدى كۆليژى شه‌ريعه‌ته‌ فه‌رمويه‌تى: ئه‌گه‌ر ژن و مێرد له‌كاتى جيماع خۆيان رووت بكه‌نه‌وه‌ به‌پێى شه‌رع ته‌ڵاقيان ئه‌كه‌وێ!.
مامۆستايه‌كى ترى ئه‌زهه‌ر ئه‌فه‌رموێ: ئه‌گه‌ر به‌ جيهازى سۆنه‌ر ده‌ركه‌وت مناڵى زگى دايكه‌كه‌ كچه، ئه‌وه‌ باوكى ئه‌توانێ به‌شووى بداته‌ هه‌ر پياوێك. جا ئه‌وه‌ى دكتۆر عه‌بدلواحيد وتويه‌تى كه‌ مناڵى شه‌ش ساڵ جائيزه‌ له‌ئيسلامدا به‌شوو بدرێت، هێشتا خاترى گرتووين، ئه‌وه‌تا له‌سكى دايكيشيدا جائيزه‌ به‌ شوو بدرێت!. جا ئه‌و مه‌لايانه‌ى لاى خۆشمان له‌هه‌مان ئه‌و مه‌دره‌سه‌يه‌ فێرى عيلم بوونه‌ و، هه‌ر ئه‌وه‌نده‌يان لێ راده‌بێنرێ.
ئه‌مانه‌ هه‌موويان ده‌ستكردى ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ دزو جه‌رده‌و مافيايه‌ن، كه‌ ئه‌مڕۆ حوكمى كوردستان ئه‌كه‌ن و، بۆ به‌رژه‌وه‌ندى خۆيان ميلله‌ت ئه‌گه‌وجێنن و جه‌هاله‌ت له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌دا بڵاو ئه‌كه‌نه‌وه‌، ئه‌گينا هێنانى مه‌لاو پێشنوێژى سه‌له‌فى بۆ سه‌ر شاشه‌ى گه‌وره‌ترين كه‌ناڵى ته‌له‌فزيۆن بۆ باسكردن له‌ فايرۆسى كۆرۆنا، ئه‌گه‌ر گاڵته‌كردن و گه‌وجاندنى كۆمه‌ڵگه‌ نه‌بێ، ناوى چى لێئه‌نرێ؟!.
هيچ پێويست به‌وه‌ ناكات خه‌ڵكى ئه‌م هه‌رێمه‌ خۆيان مشاوه‌ش بكه‌ن، چونكه‌ ئه‌و مه‌لا سه‌له‌فييانه‌ ده‌ستبه‌ردارى ئه‌و جۆره‌ فه‌تواو قسانه‌ى خۆيان نابن. تاكه‌ چاره‌سه‌ر ئه‌وه‌يه‌ فشار بخه‌نه‌ سه‌ر ده‌سه‌ڵات بۆ رێگريكردن له‌ده‌ركه‌وتنى ئه‌مانه‌ له‌سه‌ر شاشه‌كانداو، ئايينه‌كه‌شمان بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ سه‌رده‌مى جوانى و پاكى ساڵانى شه‌سته‌كان، كه‌ رۆڵى مه‌لاكان له‌مزگه‌وتدا ته‌نها هاندانى خواپه‌رستى و ئيشى چاكه‌ و مرۆڤدۆستى بوو.

سمبولی کۆمەڵایەتیەکان کلیک بکەو، ئەم بابەتە بنێرە بۆ بەشی خۆت یان هاوڕێکانت
شێرزاد شێخانی

ئەرشیڤی بەڕێز: شێرزاد شێخانی