دڵشاد مەجید: قەیرانی دەماغسزەکان.!

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

کۆمەڵێک ھونەرمەندو شاعیرو دکتۆر و ئەندازیارو رۆژنامەنووس و کادیری باڵای حزب و قەڵەم بەدەستی خۆ بەمنەوەر زان و بەنوخبەزان و سیکۆلارو لیبرالی خواز. دژی دەستتێوەردانی مەلاو پیاوانی ئایینن، لەژیانی رۆژانەو گرفتە جیاکانی ئابووری و سیاسی و تەندروستی و مۆراڵی ئەم کۆمەڵگایە.! بەڵام زۆربەی ئەو (تاقمانە..) بەبێ ئەوەی بزانێ، لەبێ ئاگاییەکی قوڵدا دەژین. کەنازانن خۆیان ھۆکاری ئەم پاشاگەردانیەن.!
چونکە ھەرخۆیان لەژێر ڕۆشنایی حزبی بوون و ئەندامەیەتی رێکخراوە دیموکراتەکان و زایەڵەو یەکێتیەکانی حزب بوونە بە ھۆکاری پارچە پارچەکردنی سێکتەرەکانی کۆمەڵگای مەندی و سەندیکاو رێکخراوەکان.
من بەتەواوی قەناعەتم گەیشتوومەتە ئەو بڕوایە، کە مامۆستایانی ئاینی بەزۆر و زۆرداری خزێنراونەتە ناو زۆربەی کێشەکانی کۆمەڵگا ئەو کێشانەی، کە تاڕادەیەک وەزیفەی ئایین نین، بەتایبەتی لە ھەندێ بواری زانستی، وەک لەبواری تەندروستی. ئەمەش دەرئەنجامی غیابی رێکخراوەکان و سەندیکاکان و کۆمەڵگای مەدەنی و ئۆپۆزسیۆنی تەندروست و راست و دروستە.
حزب لەم ھەرێمە ھەموو شتێکی تێکداوەو ئاڵوز کردووە، رێکخراوەکان و سەندیکاکان و دەزگا تەندروستی و کەلتوری و ئیداری و سیاسیەکانی کۆمەڵگای بەناوی دووزۆن لەژێر سێبەری دوو حزب کردۆتە دووبەش. جگە لەمە حزب سیستەمی تەندروستی ئەم ھەرێمەی وا وێران کردووە، نەک خەڵکی ئاسایی، بەڵکو کەسانی ناو خودی سیستەمەکە باوەڕیان بەقودرەتی ئەو سیستەمە نیە.
ئەگەر سیستەمی تەندروستی خراب نەبێ و ( تەشخیسکردن و چارەسەر) پرۆفیشۆناڵانە و زانستیانە بێ.؟ چۆن مامۆستایەکی ئاینی جورئەت دەکا (میزی خۆی یا میزی حوشتر) دەرخواری خەڵک بدا.؟
کاتێک ژیان و گوزەران و تەندروستی و کەلتوور و سیاسەت و پەروەردەو و ئابووری کۆمەڵگایەک دەکەوتە دەست نوخبە دەماغسزەکانی. ئەوکاتە ئاساییە لەبەرامبەر ھەر گرفتێک و کێشەیەک و ئافاتێک و کارەساتێکی سروشتی یا ئابووری یا سیاسی یا ئیداری یا تەندروستی یا جفاکی. قەیرانێک سەرھەڵبدا. خۆی لەئەسڵدا قەیرانەکە لەبوارەکە نی. بەڵکو قەیرانەکە لە نوخیەی بەڕێوەبەری دەماغسزە. کەنازانێ چۆنی چارەسەر بکا و چۆنی لێ بێتەدەر.!
بۆ ھاتنە دەرە و بەرێوەبردنی ئەو قەیرانە لێرەوە پیاوانی ئایینی بەزۆرو زۆرداری دەخزێننە ناو گرفتەکە. بەمەش نەک پیاوانی ئایینی لەکەدار دەکەن. بەڵکو خودی ئایینەکەش عەیبدار دەکەن.!

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت