عوسمان عومەر: شفرە ئەو نهێنیەیە، کە دەزگا هەواڵگریەکان هەردەم بە دوایەوەن/ بەشى سێهەم.

سمبولی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان کلیک بکەو، ئەم بابەتە بنێرە بۆ بەشی خۆت یان هاوڕێکانت

تا رستەیەک دەکرێتە شفرە ئاسان نییە، بۆیە زۆر عەمەلیش نەبووە. ڕیگاى دووەم گیردراوتەبەر، شفرە کردن بەگۆرین. عەرەبەکان هەر لە دێر زەمانەوە بۆ نمونە بۆ پیتەکانى أ ب ج د هـ و ز ح ط ي ژمارەکانى 1 2 3 4 5 6 7 8 9 10 بەرامبەر ئەو پیتانە داناوە, بۆ ئەم پیتانەش ك ل م ن س ع ف ص ق ر20 30 40 50 60 70 80 90 100 200 و بەرامبەر پیتەکانى ش ت ث خ ذ ض ظ غ300 400 500 600 700 800 900 1000 دانراوە. ئەم ژمارانەیان لە هۆنراوەکانیان بەکاریان هێناوە بۆ رۆژى لەدایک بوون و مێژوى مردن لەبۆنەکانیاندا. هەروەها جادوگەران و ساحیران و نوسەرەکانیش ئەم ژمارانەیان بەکار هێناوە. جۆرێکى ترى شیفرە بەکارهێنانى ووشە لەجیاتى ووشەى سەرەکى بووە، بۆ نمونە هێرش = کۆتر, شەهید = گولالە سورە بومبارانى فرۆکە = هەنار تۆپباران = هەرمێ فیشەک = خورما ….. هیرشى دوژمن شکێنرا = سەفین و… هتد. جۆرێکى تر لەشفرەکردن هەیە ئەویش دوو کتێبى لەیەک جۆر، بۆنمونە فەرهەنگێک بەرێکەوتن لەنێوان دوو کەس یاگروپێک، هەمان کتێب دەتوانرێ بەکاربهێنرێ بەرێککەوتن لەسەرجۆرى کلیلەکە. بۆنمونە گەر بتەوێ ناوت چییە بکەیتە شفرە بەم شێوەیە لە پیتى ن دێرى 3 لاپەرە  467 پیتى ن هەیە وەردەگرى. پیتى ئەلف دیرى 7 لاپەرە 23، پیتى و دێرى 6 لاپەرە 78، پیتى ت لەدێرى 10 لاپەرە 347 واتە 4673, 237, 686, 34710 = ناوت واتە شفرەکەت 3 ژمارەى تێدایە. چوار ژمارەى تێدایە, 3 ژمارەى تێدایە، ڕەنگبێ هەندێ جاریش 2 ژمارەیی تێبکەوێ بەوەش سەر لەو کەسانە تێکدەدەى، کە شفرەکەت وەردەگرن. بەلام ئەویش ئەرک و ماندوبون و شارەزایی دەوێ تا لەگەلى دەگونجێى.

جیاوازى نێوان شفرەى ئاسایی و شیفرەى کاتى شەڕ:
شفرەکانى کاتى شەر بەکار دەهێنرێن بریتین لە ووشەى نهێنى لەنێوان فەرماندەکان، ووشە و دەستە واژەکانى کورتن بۆ ئەوەى دوژمن بەکار  وجولانى هیزەکان یا شکان نەزانێ، بە قەبارە بچوکترە. ناشبێ زۆر درێژ دارى تێدا بکرێ بۆ ئەوەى دۆژمن نەتوانێ سود وەرگرێ. ئەم جۆرە شفرەیە بە Battle field shipho واتە شفرەى مەیدانى جەنگ. جیاوازى لەگەل شفرەى ئاسایی ئەوەیە، ئەمیان بچوکترە تەنها جمول و هەندێ ووشەى سەربازى ناوچەکانى دوژمن و هەندێ ژمارە و جۆرى چەک و تەقەمەنیەکانى، واتە زۆر فراوان نییە. بەلام شفرەى ئاسایی پێویستە هەمووپیتەکان و برگەو ژمارە و هەندێ دەستەواژەو ناوى پەرپرس و نابێت هیچ پیتێک لە بیربکرێ، چونکە دەبێتە هۆى کەم و کوری لەشفرەکەو ناتوانرێ هەندێ ووشە یا ڕستە بکرێتە شفرە.
لە سوپاى عیراق ئەرکی هەواڵگریى بووە، کە هەردوو جۆر شفرەکە و هەروەها کۆدى موجەفیرەکان و کاتەکانى پەیوەندى کردن و فریکوەنسیەکان و زۆر ڕینمایی بۆ عدد بێتەلەکان و ئەفسەرى موخابەرە دەستنیشان بکات. لە سوپاى عیراق چەندین جۆر شفرەیان بەکار هێناوە لەوانە منزلقە و سۆمەر، کە لەنێوان فیرقەکان و فەیلەقدا بەکار هێنراوە زۆر قورس بوو. لە سوپاى عیراقى سەردەمى رژێمى پیشو واباو بوو شیفرە لاى ئەفسەرى موخابەرە دەبوو . عدد بیتەل تەنها وەرگرى شفرە بووە هیچ زانیاریەکى نەزانیوە. بە پێچەوانەى پێشمەرگە زۆرجار شفرەکان لاى عدد بێتەل بون. هەندێ شفرە نەبێ، کە دەبوایە لاى بەرپرس بێ. بەلام زۆرجاریش بەهۆى متمانەو دلسۆزى عدد بێتەل بروسکەکەى نوسیوە و دراوە بەعدد بیتەل و کردویەتى بەشفرە یا هەر بەهۆى ئەوەى جێگەى باوەرى بووە هەر لاى عدد بیتەلەکە بوە. جگە لە شفرە ئاساییەکەى رۆژانە کارى پێکراوە.
لەگەل گەشەکردن و ئەو هەنگاوە گەورانەى لە بوارى پێشکەوتنى ئامێرە سەربازیەکانى گەیاندن و بە شفرەکردنى ئەلیکترۆنى. لەهەمان کات دا مەترسى دزین یا هاککردنى ئەو ئامێرانە لەگۆڕێ دایە بەپێوەرى ئەلیکترۆنى. لەهەمانکاتیش دەزگا هەوالگریەکان هەمیشە لەهەوڵی ئەوەدا بوون بۆ دزین یا بەدەست هێنانى شیفرەکان و کردنەوەو تێگەیشتن لەچۆنیەتى ئامادەکردنى و رێگاکانى ئامادەکردنى بێ ئەوەى بەرپرسانى دەزگاکانى بیتەل بەخۆیان بزانن. هەرچى بەشفرە بنێردرێ یا لەرێگاى موجەفیرەوە بە داخلکردنى هەمان کۆدى دزراو گوێ دەگیرێ یا کەشفرە دزرا بۆنمونە کەچەند ژمارەى وەک ١٤٥٧, 1689 , 1245 لە بروسکە دا هەبوو واتە بەنیازى هێرشین، هەندێ جاریش دەزگا هەولگریەکان بە بێتەل لە نێوان خۆیان بەئاشکرایی قسە دەکەن و باسى هیرش و پەلامار دەکەن بۆ ئەوەى تۆ گوێت لێبێ و توشى شلەژان و شپرزە بوون ببیت. بەلام هیچ لە گۆرێ نییە، تەنها دەتخەنە بارودۆخى ئامادەباشى لە سیستەمى سەربازى قەبارەو شێوەى شفرەکان جیاواز بون:
1- شفرەى گیرفان، ئەمجۆرە شفرەیە بە قەبارەى بەرە دەست بووە لە نێوان فەرماندەبالاکان یا فەرماندەى پۆلیس، پۆلیسى فریاکەوتنەوە بەکار هێنراوە.
2- شفرەى سەرکاغەر ئەویش یەک پەرە بووە تەنها لەکاتى جەنگ بەکار هێنراوە زۆرجار بەشفرەى هێرشکردن ناوبراوە
3- شفرەى شیوە دەفتەرى نوسین قەبارە زۆر، ئەوەش لە بارەگا سەرەکیەکان بەکار هێنراوە
4- شفرەى ئەلیکترۆنى کە بە ئامێرى تەلەفۆن یا دەزگاى بێتەلەوە دەبەسترێ، لەم سەردەمەدا زیاتر گەشەى بەخۆوە دیوە. بۆنمونە، کە نامەیەک دەکرێتە شفرە ئەو ئامێرە ئەو نوسینە نهێنیە دەکاتە شێوە گولێک، لە ئامیرى بەرامبەر گولەکە وەردەگرێ و بە کردنەوەى دەبێتەوە بە نوسین. ئەم جۆرە زیاتر لە دەزگا هەوالگریە گەورەکان یا بنکە گەورەکان یا بالوێزخانەکان بەکار دەهێنرێ.

نهێنى دەزگاى ئینگیما یا ئینجیما
لەنمونەى ئەو تەکنۆلۆژیایانەى لەسەردەمى جەنگى دووەمى جیهان هاتە ئاراوە، ئامێرى ئینگیما یا ئینجیما بوو. زانا ئەلمانەکان دایانهێناوە, بەناوبانگترین نهینى جەنگ دەژمێردرێ بۆ ئەو سەردەمە. دروستکردنەکەى بەرزترین ئاستى ئەندازیارى میکانیکى و بەرزترین ئاستى بیرکاریش تێدابەکار هێنراوە. بریتیە لە ئامێرێکى زۆر وورد کەس پەى پێ نەدەبرد، تەنها ئەوانەى بەکاریان دەهێنا. بەردەوام پاسەوانى بەدیارەوە بوو تاکو هەوالى بلاوبونەوەى ئەو ئامێرە بەنهێنى بمێنێتەوە نەگاتە دەست هاوپەیمانان.
ئامێرى ئینجیما هەلدەستا بە شفرەکردنى میکانێکى گۆردراو. ئەو سیستەمە عەبقەرییە پشتى بە ملیارەها هیماو کلیل بەستبو. بۆیە بەرزترین ئاستى نامەو بروسکە ناردنى نهێنى پەیرەو دەکرد. بروسکە نهێنیەکانیان سەبارەت بە گەشتى گەلى هاوپەیمانان بەجێ دەهێناو تەنانەت ژێردەریاییە ئەلمانیەکان سەدان کەشتییان نوقمى دەریاکان کرد بەهۆى بەکارهێنانى ئەو ئامێرەوە. هاوپەیمانانیش دەستەو ئەژنۆبوون بەرامبەریان، خەریک بوو جەنگەکە بدۆرێنن. چونکە نەیاندەتوانى نهینیەکانى ئەو شفرانە بزانن بکەنەوە.
دواتر هیزە دەریاییەکانى ئەمەریکا توانىان لەیەکێ لەو ژێردەیاییانەى ئەلمانیا کەدەستى بەسەردا گیرا ئەو ئامێرەىان دەستکەوێ و، بەپەلە نێردرا بۆ بەریتانیا بۆ هەولدان بۆ شیکردنەوەو زانینى نهێنى هیماو کلیلەکانى شفرەکردنى ئەو ئامێرەو، چۆنیەتى کارکردنى. دواى چەندین ساڵ لە لیکۆلینەوە و بەدوادا چونى بیرکاریانەو ئەندازەیی توانییان لەسەر دەستى زاناى بیرکارى ئالەن تۆرینگ چونیەتى کردنەوەى شفرەى ئەو ئامێرە بزانن. دواى چەند سالێک لەکۆتایی جەنگ ئەو ئامێرە بە 86 هەزار جونیهى استرلینى واتە 106 هەزار یۆرۆ فرۆشرا و پۆلیسى ئیسپانیاش ئەوەى ئاشکرا کرد دواى 70 ساڵ توانیویانە 26 ئامێرى ئیجیما کە شاردرابونەوە لە شوێنێکى نهێنى واى بۆدەچن هیتلەر بەدیاریى پێشکەشى ژەنەرال فرانکۆى کردبێ.
ئامێرى ئینگیما دەزگایەک بوو لە شێوەى تایپ رایتەر، هەموو جۆرە سیستەمێکى کارەبایی و میکانیکى و هەلگرى چەند تابلۆى کلیلێک بوو و کۆمەلێ خەپلەى سوڕاوەى لێک نزیک بەستراوبە درێژى تەوەرێک و ئامێرێکى سوڕاندنەوەى کاتێ پەنجەت بەهەردوگمەیەکدا بنایە ئەو خەپلانە جارناجارێ دەسورانەوە بەئاراستەى میلى کاتژمێر، لە هەر پەنجەنانێک داو سوڕانەوەى خەپلەکان, بۆنمونە کاتێ پەنجەت بە پیتى أ دا دەنا پیتى ز ڕۆشن دەبوو واتە یەکەم ووشەى شفرە کراو بە ز دەست پێدەکات. داهێنەرى ئەو ئامێرە ئەندازیارى کارەبایی ئارثەر شیربیوس بوو سالى 1918 سەرەتا ئامێرەکە گەورە بوو لەساڵى 1930 گۆرانکارى بەسەردا هێنراو بچوکتر و کێشى کەمتر بۆوە. هەر لەوساڵەدا سوپاى ئەڵمانیان بەکارىان هێنا. لەو کات و سەردەمە کردنەوەى شفرەکان پشتى بەتواناى بیروهزرى مرۆیی دەبەست. بەلام ئیستا لەسەردەمى تەکنۆلۆژیاى مۆدێرن پشت بە کۆمپیوتەر دەبەستێ بۆ کردنەوەو شیکردنەوەکان و گریمانەکان، چونکە یەکێک لەبنەماکانى شفرە دانانى گریمانەو ئەگەرەکانە بەعەرەبى فرضیات و احتمالات.

دەرەنجام
زۆر بەداخەوە ئەوە دەخەمە ڕوو لەدواى 2003 و پەیدا بونى, تەلەفۆنى سورەیا و دواتر گەیشتنى تەکنۆلۆژیاى مۆبایل و دواتر مۆبایلە زیرەکەکان, وایکرد کە بەشى بیتەل بەتایبەت لەناو ی ن ک ئەو گرنگیەى نەمێنێ وەک ساڵانى هەشتاکان و نەوەدەکان کە زۆربەى کارەکان بە هۆى بێتەل و خوکۆد واتە موجەفیرە کارەکان بەڕیوە دەچون زۆرکات بروسکەو ڕاسپاردەگرنگەکان دەکرا بەشفرە وبە خودکۆدیش دەنێردرا, ئەوەیان زیاتر پارێزراوى بروسکەکانى دەکرد چونکە کۆدى موجەفیرەکان زۆرجار هەبووە رۆژانە یا کاتژمێر بەکاتژمێر دەگۆردرا جگە لەوەى کۆدى خودکۆدەکان لە بەشێکەوە بۆ بەشێکى تر جیاواز بوو بۆنمونە کۆدێک لە نێوان هێزە سەربازیەکان و سەرکردایەتى هەبوو, کۆدێک لەنێوان مەلبەندەکان هەبوو هەروەها م. ڕ لەگەل مەلبەندەکان و پەیوەندیەکانى کرماشان و سوریا و قامشلو ئەویش جیاواز بون جگە لەوە وایەرى ناو موجەفیرەکانیش جیا بوون بەکورتیەکەى ڕاستە هەمووى سەر بەبێتەلى ناوەندى بوون بەلام نەیاندەتوانى بەموجەفیرەکان قسە لەیەکترى بکەن ئەو شوێنانەى پێویست بوون جارى وا هەبوە 4 موجەفیرەى لابووە ئەوەش بۆ زیاتر ئەمنیەت کردنى گەیاندنەکە بووەنەک ترس لە عدد بێتەلەکان و متمانە نەبون پێیان چونکە هەلبژاردنیان بە چەند فلتەردا تێدەپەڕى.
هەروەها وەک ئەوەى لەبەرچاو بوو, لەشەرەکانى دژى داعش زۆربەى فەرماندەکان بۆ هەموو بارودۆخێک مۆبایلى زیرەکیان بەکار هێناوە, تەنانەت زۆرجار وێنەى ساترو تەنانەت ئەوچەکانەشى بەکاریان دەهێنا وێنەدەگیرا بێخەبەر لەوەى رێکخراوی دەولەتى ئیسلامى (داعش) چەندین ئەندازیارى بوارى ئیلکترۆنیات و چەدین ئەفسەرى هەوالگرى پێشوى عیراقیان لەگەڵ بووە کەپێشتر کاریان گوێگرتن وشیکردنەوەى بروسکەو پەیامەکانیان لەگەل بووە، ئەوانە پێشتر چەندین خولى ڕاهێنانیان لە وولاتانى پشکەوتوى وەک فەرەنسا, بەریتانیاو تەنانەت ئەمریکاش دیوە.جگە لەوەى لەلایەن دەولەتانەوە پالپشتى دەکران لەڕووی تەکنۆلۆژیاى گەیاندن بەتایبەت هەواڵگری تورک چونکە باوکى شەرعی داعش بوون, بۆیە زیانێکى زۆرى گیانى بەر هێزى پێشمەرگەى کوردستان دەکەوت بەهۆى ئیهمالى کردن لەبەکارهێنانى بێتەل و شفرە, وەک دەلێن با زۆر سەرنەکەینە سەریان,ڕەنگبى بیتەلى دەستى بچوک و بیتەلى تریش وشفرەش بەکار هێنرابێ، بەلام هێزى شفرەکان وانەبون کە دوژمن نەتوانێ بیکاتەوە بۆیە لەسەر فەرماندەیی گشتى هێزى پێشمەرگەى کوردستان پێویستە کەدوبارە دەزگایەکى ناوەندى بێتەل دامەزرێنێتەوە بەهاوکارى ئەفسەرانى شارەزا لەبوارى گەیاندن و سود وەرگرتن لە ئەزمونى رابوردووهەولدان بۆ پەیداکردنى بیتەلى مۆدیرن وئامێرى تەکنۆلۆژى نوێ و ناردنى کەسانێک بۆ شارەزا بوون ڕاهێنان لەو ئامێرانە, کاتێ گەڕانەوە خولى تایبەت و وانە بە عدد بیتەلەکان بلێنەوە, مایەى شانازیە کە ماوەیەکى زۆر لەڕۆژانى سەختى خەبات و دواتریش بیتەلى ی ن ک یەکێک لەوانەى زۆر سەرقالى هەواڵگرى عیراقى,سەریان لە کارەکانى سوڕدەما، بەلام ئیستا بەداخەوە بەرەو پوکانەوە دەچێت بەهۆى گوێ نەدانى سەرکردایەتى سیاسى و سەربازیش قورساییان خستۆتە سەر مۆبایل بەکار هێنان.
ئەوە نەک هەر لاى هێزى پیشمەرگەى کوردستان بەلکو لە سوپاى عیراقى نوێش خراپتر کە زۆربەى فەرماندەکانى سوپاى عیراق ئاریەلى بیتەل بەسەر یادواى ئۆتۆمبیلەکانیانەوەیە بەلام نە بیتەل شتێکى تێدا نییە گەر لەناو ئۆتۆمبیلەکەش هەبێ ئەوا لەکار کەوتوە ودواى ماوەیەک لە بازارەکان دەفرۆشرێ، گەر بەکاریشیان هێنابێ بێ شفرەو زۆرجار بەکراوەیی قسەیان کردووە کە دوژمن سودى لێ وەرگرتووە وزیانى زۆر بەهیزەکانیان گەیشتوە لە کوژراو بریندار و دیل دواتر سەربڕین یا گولە باران کردنیان لەلایەن داعشەوە.

سودم لەم سەرچاوانەش وەرگرتوە.
• https://www.binance.vision/
• https://www.technawi.net
• www.europarabct.com