كەمال محەمەد: خۆپارێزی لە كۆرۆنا توانای گۆڕینی مرۆڤە بۆ لەشێكی تەندروست.

ژیانی هەر مرۆڤێكی ئاسایی بریتییە لە پرۆسێسێكی فێربونی بەردەوام، كە بتوانرێت بگات بە بەرزترین ئاستی پێشكەوتن. ئاستێك، كە ژیانی مرۆڤ بونی خۆی بسەلمێنێت و ببێتە جەمسەری بنەرەتی ژیان. ئێستا مرۆڤایەتی […]
سمبولی کۆمەڵایەتیەکان کلیک بکەو، ئەم بابەتە بنێرە بۆ بەشی خۆت یان هاوڕێکانت

ژیانی هەر مرۆڤێكی ئاسایی بریتییە لە پرۆسێسێكی فێربونی بەردەوام، كە بتوانرێت بگات بە بەرزترین ئاستی پێشكەوتن. ئاستێك، كە ژیانی مرۆڤ بونی خۆی بسەلمێنێت و ببێتە جەمسەری بنەرەتی ژیان. ئێستا مرۆڤایەتی و جیهان بەرەو دوو ئاسۆ هەنگاو ئەنێت، كە تاڕادەیەكی زۆر خۆی سەربەستە لە هەڵبژاردنی بە هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە یاخود ”كۆڤید 19” كە جۆرێكە لەشەرەنگێزی. ئەمڕۆكەی دنیا ڕووبەرووی ڤایرۆسێك بوەتەوە، كە ئاسان نییە پشتگوێ بخرێت. بۆیە تەواوی جیهان لەڕووی شێوازی خۆپارێزی و چارەسەری و ئەركی بیۆلۆژییەوە لەهەوڵی زیاتری شرۆڤەی ئەم ڤایرۆسەدان.
وابەستەیی هەریەكێك لە ئێمە بە بواری تەندروستی، بەواتای ئەوە دێت، كە هەموان لە هەوڵی چارەسەریی كێشەی تەندروستی جەستەیی و رۆحی خۆیاندان، هەستكردن و پێگەیاندنی هەریەكێك لە ئێمە وەك پسپۆری تەندروستی تایبەت بە خۆمان، لە رێگەی خۆپارێزییەوە لە ڤایرۆسەكە، دەرەنجام پێدان و ئەركێكی مرۆڤایەتیشە بە كۆمەڵگا و پاراستنی ژیانی گشتی بە پێچەوانەشەوە زەبرێكی گەورەیە بەر كۆمەڵگا ئەكەوێت. هەربۆیە تێكۆشان و بەجێگەیاندنی رێنمایییە تەندروستییەكان لە پێناو مافی تەندروستی خۆمان و كۆمەڵگاكەش یەكسانە بە هەستیاربونمان بەرامبەر بە رێزگرتن لە خۆمان و هەموان و خۆشەویستیش بۆ ژیان.
دەستپێكردن بە خۆپارێزی لە خۆمانەوەو تەنانەت شێوازی بەرگری جیا جیا ئاسۆی سەركەوتنمان بەرامبەر بە ڤایرۆسەكە زیاتر رۆشن ئەكاتەوە، بۆیە ئەركەو پێویستە بە بەرچاو رونییەوە رێنمایییە تەندروستییەكان جێبەجێ بكەین و روانگەمان بۆ ژیان و گۆڕینی لەشێكی تەندروست ببێتە بناغەیەكی توندی ڕووبەرووبونەوەی ڤایرۆسەكە. بۆیە ئەوەی زیاتر ژیانمان واتادار ئەكات ڕاكردن و دەست بەرنەداربونی تۆیە بەدوای واتای رەهادا، كە گۆرینی لەشمانە بۆ تەندروستییەكی باشتر، كە ئەمەش هەمان ئەو داواكاریەیە، كە دەزگا تەندروستییەكان داوامان لێ ئەكات. بۆیە ئەو ئەركە هاوبەشەی، كە هەمومان كۆدەكاتەوە شەڕی هاوبەشمانە بۆ لەناوبردنی ئەم ڤایرۆسە، ئەویش لەرێگای جێبەجێكردنی تەواوی ئەو ڕێنماییانەی كە پێمان دراوە.
ئەمڕۆ دنیای كەپیتاڵیزم وایكردوە زلهێزەكان و سەركردەكانیان لەپێناوی بەدەست خستنی سەرمایەیەكی زۆریان ئامادەی گرتنەبەری هەرجۆرە رێگایەكی نەرجسین. بۆیە تەنها هەلێك، كە لەبەردەمماندایە لەساتەوەختی كۆڤید 19 ڕزگارییە لەو سنورە نەرجسییە. دیارە ئەوەش بە یارمەتی گرتنەبەری میتۆدی تەندروستی و مرۆییانە دەبێت لەوەها دۆخێكدا بۆئەوەی دواجار لەشێكی تەندروست بكەین بە بناغەی كۆمەڵگایەكی تەندروست .

سمبولی کۆمەڵایەتیەکان کلیک بکەو، ئەم بابەتە بنێرە بۆ بەشی خۆت یان هاوڕێکانت
کەمال محەمەد

ئەرشیڤی بەڕێز: کەمال محەمەد