ئارام عەلی عەزیز: نەورۆزتان پیرۆز.

مێژوو تۆمارى زەمەنە، زەمەنیش گێژەنى رووداوەکانە، کە لە ئەفلاکەکاندا دەخولێنەوە، سەرەتاى ئەمەیش بە نەورۆز دەستپێدەکات، کە دەکاتە رۆژى نوێ و، زۆر موعجیزەى تیادا روویداوە. نەورۆز سەرەتاى دەستپێکردنى خەلیقەتە، رۆژى ژیانێکى […]
سمبولی کۆمەڵایەتیەکان کلیک بکەو، ئەم بابەتە بنێرە بۆ بەشی خۆت یان هاوڕێکانت

مێژوو تۆمارى زەمەنە، زەمەنیش گێژەنى رووداوەکانە، کە لە ئەفلاکەکاندا دەخولێنەوە، سەرەتاى ئەمەیش بە نەورۆز دەستپێدەکات، کە دەکاتە رۆژى نوێ و، زۆر موعجیزەى تیادا روویداوە.
نەورۆز سەرەتاى دەستپێکردنى خەلیقەتە، رۆژى ژیانێکى ئەزەلیە، حەزرەتى ئادەم (د.خ ) لە نەورۆزدا خەلقبوو. هەر لە نەورۆزدا نوورى خودا تەججەلى کردە سەر حەزرەتى ئادەم لە چیاى سنجار- سین غار ( جودی ) تا لە گوناحەکەى پاک بێتەوە.
هەر لە نەورۆزدا نوورى خودا تەججەلى کردە سەر قۆپەکانى بێتواتە ، کاتێک حەزرەتى ئیبراهیم (د.خ) داوا لە خودا دەکات، چۆنیەتى زیندووکردنەوەى مردوى پێ نیشانبدا: (وإِذْ قَالَ إِبْرَاهِيمُ رَبِّ أَرِنِي كَيْفَ تُحْيِ الْمَوْتَى قَالَ أَوَلَمْ تُؤْمِنْ قَالَ بَلَى وَلَكِنْ لِيَطْمَئِنَّ قَلْبِي قَالَ فَخُذْ أَرْبَعَةً مِنْ الطَّيْرِ فَصُرْهُنَّ إِلَيْكَ ثُمَّ اجْعَلْ عَلَى كُلِّ جَبَلٍ مِنْهُنَّ جُزْءاً ثُمَّ ادْعُهُنَّ يَأْتِينَكَ سَعْياً وَاعْلَمْ أَنَّ اللَّهَ عَزِيزٌ حَكِيمٌ ).

بێتواتە لە زمانى هیرۆغلیفیدا واتە بەیتى بورهان و یەقین. دواتر خودا داواى لێدەکات بچێت بۆ مەکەو بەیتولحەرام بنیاتبنێت، داواى لێدەکات داوا لە خەڵک بکات بێنەحەج. دیارەحەجیش عەرەفەیەو عەرەفەیش حەج. لە چیاى عەرەفەدا نوورو رۆشنایی خودا تەججەلی دەکاتە سەر حەجاجەکان و دڵ ودەروونیان لەتەرسیباتی خراپە پاکدەکاتەوە، کە بەهۆى گوناحکردنەوە توشیان بوە. ئینجا دەبێتە جەژن.
ئەو رۆشناییە لەسینایش تەججەلی کردۆتە سەر حەزرەتى موسا، لەو بارەیەوە لەئایەتى 10ى سورەتى (گه) لەقورئانی پیرۆزدا لەسەر زمانى حەزرەتى موسادا هاتوە: (….إِنِّي آنَسْتُ نَاراً لَعَلِّي آتِيكُمْ مِنْهَا بِقَبَسٍ أَوْ أَجِدُ عَلَى النَّارِ هُدًى) هەروەها ئەو نوورە دابەزیوەتە سەر حەزرەتى عیسای مەسیح لەکێوى زەیتون، کە دەکاتە کێوەکەى قودس، یەکەم جاریش ئەو رۆشناییە دابەزیوەتە سەر چیاى جودی. وەکو لەسورەتى (التین) دا هاتوە: (والتين والزيتون وطور سينين وهذا البلد الأمين). ئەم چوار چیایە، وەکو کێوی عەرەفە بەچیای نووراوی دەناسرێن و وشەى (طور) یش وەکو لەم ئایەتەى خوارەوەدا هاتوە، مانای چیا دەبەخشێت و تەوراتیش ماناى چیاى نووراویە. پیتى (واو )ى کە لەئایەتەکەدا هاتوە واوى عەتفە، بەپێی رێزمانی عەرەبیش مەعتوف عەلەیهیی و مەعتوف دەبێت یەک جۆر یان یەک حالەت بن، لەم ئایەتەدا لەوشەى (طور)، (صنف- جۆر )ی شتەکە دیاریکراوە، کە چیایە، ( کێوى سینا)، کەواتە، ئەوانی دیکەیش چیان، نەک میوە. ئەوانیش: البلد الڕمین: کێوی عەرەفەیە، گور سینین: کێوی سینایە، الزیتون : مەبەستی چیای زەیتون (کێوى قودسە)، کە بەسروشتی ئەو چیایە دارى زەیتونی تیایە، التین: کێوى جوودی-سنجارە، کە بەسروشتی هەنجیر لەو چیایەى کوردستاندا هەیە،لەو بارەیەشەوە (عەوفى لەئیبن عەباسەوە دەگێرێتەوە، کە (التین)، ماناى مزگەوتى نوحە لەسەر جوودى).
لەشارستانیەتى بابلیی و سۆمەریی و لە لایەن زۆربەى گەلانی خۆرهەڵاتى ناوەڕاستیش ئەم جەژنە پیرۆزکراوەو لە ئایەتى (59)ى سورەتى (طه) یش بە(یوم الزینە) ناوى هاتوە. ئاگرى نەورۆزیش لەو نوورەوە هاتوە، نەک ئاگرپەرستی.
لەکتابی (بحار الڕنوار 56/92) دا، معەلا کوڕى خنێس دەگێرێتەوە: لەرۆژى نەورۆزدا ئیمامی جەعفەرى صادق رەزای خوای لەسەربێت گوتى: …. ئەى معەلا! رۆژى نەورۆز ئەو رۆژەیە کە خودا پەیمانی لەبەندەکانى وەرگرت کە بیپەرستن و شەریکی بۆ پەیدا نەکەن و بڕوا بەنێردراوو پێغەمبەرانی بهێنن…. رۆژى نەورۆز یەکەمین رۆژە کە خۆرى لێ هەڵهاتوە….، ئەو رۆژەیە کە تیایدا کەشتیەکەى نوح لەسەر چیای جودی گیرساوەتەوە..، رۆژى نەورۆز ئەو رۆژەیە کە حەزرەتى جوبرائیل بۆ یەکەمین جار بۆ لاى حەزرەتى محەممەد ( د.خ ) دابەزیوە… هەروەها هەر بەپێى ئەو ریوایەتە رۆژى نەورۆز ئەو رۆژەیە کە ئەوان چاوەڕوانى دەرکەوتنى حەزرەتى مەهدی لێدەکەن …ئیتر نەورۆزتان پیرۆز، ئەى گەلی پیرۆز لەسەرزەمینی پیرۆز.

سمبولی کۆمەڵایەتیەکان کلیک بکەو، ئەم بابەتە بنێرە بۆ بەشی خۆت یان هاوڕێکانت
ئارام عەلی عەزیز

ئەرشیڤی بەڕێز: ئارام عەلی عەزیز