ڕەمزیە عەلی: هەڵەبجە زامێکی لەبیر نەکراوە.

سمبولی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان کلیک بکەو، ئەم بابەتە بنێرە بۆ بەشی خۆت یان هاوڕێکانت

ئێمەی مرۆڤ هەرگیز جینوسایدی هەڵەبجە لەبیر ناکەین و هەرگیز لەتاوانکاران نابوورین.
من جارێ ئەمەوێت بۆ هەڵەبجە بنووسم ئەو شارەی، کە خۆم تێدا لەدایک بووم، بەڵام بۆ ساتێکیش لە ناویا نەژیام. چونکە هەر ئەو ساڵە من لەدایکبووم هەڵەبجە وێرانبوو ئێمەیش ئاوارەی وڵاتی ئێران بووین. لەدوایی 32 ساڵ هێشتا کەسانێکی وەک من نەگەڕاونەتەوە بۆ ئەو شارە ڕەنگینە. زامی هەڵەبجە سارێژ نەبووە و ئازارەکانی ئێمەش هەر بەردەوامە.
کیمیابارانی هەڵەبجە لە16ی ئازاری 1988 ڕوویدا لە کۆتایی ڕۆژەکانی شەری ئێران و عێراق لە لایەن ڕژێمی بەعسی ئێراقەوە شاری هەڵەبجە بە گازی کیمیاوی کیمیاباران کرد کە هەرگیز لەبیری کەس ناچێتەوە بە تایبەت ئەو کەسانی کە کەسوکاریان شەهیدبوون و ئاوارەی وڵاتی ئێران بوون، زیاد لە پێنج هەزار هاوڵاتی کوردی بێتاوان کە زۆربەیان ژن و مناڵ و گەنج بوون شەهید کران، ئەمە جگە لە ونبوونی چەندەها منداڵ. بڕینی هەڵەبجە بەم قسانە سارێژ نابێ کاتێک ئەو دایکەی لە 8 مناڵ یەک مناڵی بوومایەوە و بەرەو ئێران هەڵهات لە حەسرەتی مناڵەکانی تریدا ئەویشی دا بەدەم ڕووبارەی سیروانەوە، ووتی نامەوێت با سیروان بیبات داخی هێندە سەختەبووە کە دایکیک ئاوای کردەوە لە منداڵەکەی، ئەمڕۆ کە ساڵی 2020، 32 ساڵ بەسەر کیمیاباران کردنی هەڵەبجە تێپەڕیوە بەگەورەترین تاوانی دژ بەمرۆڤایەتی دادەنرێ کە بە گازی کیمیاوی ئەنجامدراوە.
لەمێژووی مرۆڤایەتیدا و هەموو ساڵێک لەسەرانسەری دونیا یادی دەکرێتەوە لەدوایی ئەم هەموو ساڵە لە کیمیابارانی هەڵەبجە، ئاسەواری کیمیاباران بەسەر بریندارانی خەڵکی هەڵەبجەدا هێشتا ماوە 32 ساڵ بەسەر کارەساتی کیمیابارانی هەڵەبجە تێدەپەڕێ.
ئەو کارەساتەی کەسەدام بوو بەهۆی ڕوودانی و خەڵکی ئەم ناوچەی پێ لەناودا تا ئێستایش لێکەوتەکانی بەردەوامە و خەڵک ڕزگاریان نەبووە. لەو ڕۆژدا سەدام سێ جۆر گازی کیمیاوی بەسەر ئەو شارەدا ڕژاند و پەنجا فرۆکەی بۆ دابارینی ئەوانەبەکار هێنا کە لە ئاکامدا پێنج هەزار شەهید و حەوت هەزار زامداری لێ کەوتەوە.
ئێستاپێویستە ئاماژەبەوە بکەم کە وەها کارەساتێکی گرنگ ، دەنگدانەوەی زۆری لەمیدیاکان نەبوو ، بۆ یەکەم جار وێنە گێرەئێرانیەکان بە وێنەکانیان دڵتەزێنی کارەساتەکەیان بۆ هەموو جیهان نواند و بوون بەهۆی ئەوەی خەڵکی جیهان ئەو کارەساتە وەکو گەورەترین هێرش بۆ شارێک لە مێژوو و یان تەنانەت وەکو و جینۆساید بناسن.
ئەحمەد سوهرابی، دەروونناسی ڕۆژهەڵاتی ووتوویەتی :هێرشی کیمیاوی هەڵەبجە تاڵترین کارەساتی جیهان و ڕەشترین خاڵە لە مێژووی مرۆڤایەتی کە شرۆڤەکردن و ناساندنی زۆرتری بۆ خەڵک پێویستیەکی حاشا هەڵنەگرێ. ئەو بەئاماژە بەو خاڵەی کە مرۆڤەکان ئەبێ گرنگی بەچارەنووسی یەکتر بدەن، ووتی: دەبێ کارەساتی هەڵەبجە وەکو ئەزموونێک لەبەرچاو بگرین کەببێتە هۆی یەکگرتوویی و یەک دەنگی مرۆڤەکان بۆ خوڵقاندنی دونیایەکی باشتر،کارەساتی کیمیابارانی هەڵەبجەلەلایەن ڕژیمی بەعس 8 مانگ پاش کیمیاوی کردنی شاری سەردەشت ڕوویداوە و زۆر کەس پێیان وایە کە بێدەنگی کۆمەڵگای نێونەتەوەیی بەرانبەر بەکیمیابارانی سەردەشت بووە، هۆی ئەو پەلامارە نامرۆڤانەی سەدام لەسەرشاری هەڵەبجە. کیمیابارانی هەڵەبجە بەشێک بوو لە هەڵمەتەکانی ئەنفالی ڕژیمی بەعسی لەدژی کورد، لەسەرەتای 1987 دەستی پێکرد وتا ئازاری 1988 درێژەی کێشا.
لەکاتی ڕوودانی تراژیدییەکە هێزەئێرانییەکان لە نزیکەوە ڕووداوەکەیان بینیووەو دەستبەجێ فریای خەڵک کەوتن و بەشێکی زۆر لەنەخۆشەکان بۆ چارەسەری بەرەو تاران و تەوریز و کرماشان و سنە و دیکەی شارەکانی ئێران بەڕێ کران کە تا ئێستایش بەشێک لەمناڵە وون بووەکانی هەڵەبجە لە شارەکانی ئێران نیشتەجێن و هەندێکیان هەر نازانن کەڕۆژێک لەڕۆژان لە هەڵەبجە ژیاون و بەشێکیشیان گەراوەنتەوە بۆ باوشی بنەماڵەکەیان ، و تا ئێستا ڕێگەدڕاوەبە وەفدی رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان لەڕێگای سنوورەکانی ئێرانەوەسەردانی شاری هەڵەبجە بکەن و لە دەردی ئەو خەڵکە تێبگەن، ئەوەی جێی تێرامانەدوای 32 ساڵ ئێستایش کاریگەری ئەو کارەساتەلەسەرشارەکە هەر ماوە و هەموو ساڵێک بڕینیان تازەئەبێتەوە.
ئەو ڕۆژەسەخت دیژوارە هەموو کاتێک باوکم ئەیووت ، دوایی کیمیاباران کەنزیک حەڤدە ڕۆژ لەشارۆچکەی عەنەب مایەنەوە ئەوانی کە بەخەستی بڕیندار بوون هەر لەشوێنی خۆیان گیانیان لەدەستدا، ئەوانەشی کەنیاندەتوانی بەپێ بڕۆن، و هێشتا هەناسەیەکیان تێدا مابوو لەلایەن تیمی پزشکی و سەربازانی ئێرانییەوە بەفڕۆکەی سەربازی دەگوازرانەوەبۆشارەکانی تری ئێران ، هەر ئەو ڕۆژانەبوو کەلەلایەن رۆژنامەنووسەکانی ئێرانییەوە وێنەی ئەوکارەساتە گەورەیە بەسەرانسەری جیهاندا پەخشکرایەوە و هەڵەبجەبۆبە سۆنبوولێک بۆ دونیا، بەڵام جێگەی داخ بوو کە ئەو کاتە لەلایەنی وڵاتانی ڕۆژئاوایی و وڵاتانی عەرەبی هیچ کاردانەوەیەکی ئەوتۆی بۆ یارمەتی دانی ئەو خەڵکە نەبینرا. وڵاتانی ئەورووپایی کەخۆیان هاوکاری سەدام حەسین بوون و ئەمریکا و ئەڵمانیا و وڵاتی فەرەنسا لەوکاتەدا خۆیان فڕۆکەو بۆمبی کیمیاوییان بەبەعس دابوو ،ئاساییەکە هیچ هەڵوێستێکیان نابێت.
بەرانبەر بەو کارەساتە،بەڵام مێژوو شایەتی ئەو دەدات کەیەکەم وڵات فریای کوردەکان ولێقومانانی هەڵەبجە کەوتن وڵاتی ئێران بوو، و هەواڵی ئەو کارەساتە لە لایەن ئێرانەوە بەگوێ جیهان دا درا و سەرانسەری دونیایان ئاگادارکردەوە هەتائێستایش کەتا چاومان کردەوە 32ساڵ بەسەرکیمیاباراندا تێدەپەڕێت کە بۆ هێندیک کەس وەک خەو وایە، هێشتا ئێران هاوکاری باشی لەگەڵ هەرێمی کوردستان هەیە، لەبواری چارەسەری پزیشکی بۆ بەرکەوتوانی چەکی کیمیاوی و ساڵانە تیمی پزیشکی و دەرمان بەشێوەی خۆبەخش دەنێرێتە هەرێمی کوردستان، بۆ دەرمانکردنی ئەو کەسانەی کەژەهراوی کراون، بەچەکی کیمیاوی سەددام. ئەوساڵە لەلایەن ئێرانەوە چەندەها ئۆردۆگا دروست کراوبوو بۆ ئەو خەڵکەکە تێیا نیشتەجێ بوون و کەچەندین ساڵ لەناو ئەو ئۆردۆگایانە ژیانی خۆیان بەسەربرد، تا بەربەر دوای لەناوچوونی سەددام هەموویان گەرانەوەبۆ هەڵەبجەو شارەکانی دەورووبەری هەڵەبجە، و دەستیان کردەوەبەئاوەدان کردنی ، هەندێک لەو بنەماڵانە لە پاش 18ساڵ یان 19ساڵ شادبوونەوە بە شارەکەیان و سەرلەنوێ دەستەیان کردەوەبەدروست کردنی خانووەکانیان.
هیچ کات و ساتێک ئەو یادکردنەوانەی ساڵانە لەهەڵەبجە دەکرێت نەیانتوانیووە بەشێوەیەکی سەرەتایش خزمەتێکی دیاری شارەکە بکات، وەڵام بەگرفتە مرۆڤی و سیاسی و کۆمەڵایەتیەکانی خەڵکی هەڵەبجەبدەنەوە، کەسەدان لێکەوتەی ودەرهاویشتەی ناجۆری گرتووتەوەواقیعی ژیانی خەڵکی هەڵەبجە جێگەی ئاماژەکردنەکەبەرکەوتووانی چەکی کیمیاوی و سەدان کێشەی کۆمەڵایەتی لەپشتی کەنووی ئەم دەسەڵات و یادبوونەوەنابەفەرامۆشی سپێراوە، تاوەکو ئێستا نزیک لەسەد بەرکەتووی تاوانی کیمیابارانی هەڵەبجەکۆچی دواییان کردەوەکەدەکرا بەشێکی زۆریان لەژیاندا بمانایەن.
ئەمساڵ وا بڕیارەکە وەک ساڵانی ڕابردوو یادی کیمیابارانی هەڵەبجەنەکەینەوە، لەبەر سڵامەتی هاوڵاتیان، و پاپەند دەبین بەو ڕێنماییانەی دانراوەلەلایەن وەزارەتی تەندروستیەوە بۆ خۆپارێزی لە کۆرۆنا. بۆ ئەوەی هەموو لایەک بزانین کەئێمەی کورد قەت ئەو ڕۆژەمان لەبیر ناچێتەوە و هەمیشەلەدڵمانا یادی ئەکەینەوە،
لەکۆتاییدا سەری رێز و نەوازش دائەنەوینین بۆ هەموو شەهیدانی هەڵەبجە…
هەر ئەوەماوەبڵێن کە
وەک ڕەفیق سابیر شاعیر کورد ووتوویەتی
بەتەنیا جێم مەهێڵە
بەتەنیا جێی مەهێڵن
ئەمشەو زریان دەیچێنێت
تەم و مژ دایدپۆشێت
مانگەشەو دەیڕفێنێت