ڕاستی دروستبوونی ڤایرۆسى کۆرۆنا، لە گرتە ڤیدیۆیەکدا لەزمانی یەکێکی بەئاگای پەیدابوونی ڤایرۆسەکە.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

تێبینی: گرتە ڤیدیۆکە لە خوارەوەیە بۆ گوێ لێگرتن.

ئامادەکردنی/ عوسمان عومەر

لە ڤیدیویەک کە بۆم نێردراوە, هەرچەندە بەزمانى عەرەبى ژێرنوس کراوە, بەلام بەهۆى ئەوەى نەوەى سەردەمى دواى راپەرین کەمترینیان زمانى عەرەبى دەزانن بۆیە پێم باشبوو وەریگێرمە سەر زمانى کوردى بۆ ئەوەى زۆرترین کەس سودى لێ ببینێ ,لیرەوە دەقى قسەکانى ناو ڤیدیۆکەی:

بارودۆخەکە ئالۆزو قورسە, ڕاستیەکەمان پێ دەلێن؟ کاتێ تیڤیەکە دادەگیرسێنم, گومانم لا دروست دەبێ, بیکومان دەزانن باس لەچى دەکەم, بۆیە لەهەر شوێنێکن من پێتان ڕادەگەیەنم, بەلگەکانیش لەکۆتایی ڤیدیۆکەدا هەیە, ئەم گرتە ڤیدیۆییەمان بۆ ناوبانگ خۆ دەرخستن نییە ,باس لە پلان ناکەین, ماسۆنیش نین کەسیش تاوانبار ناکەین تەنها ڕاستیەکانتان بۆ دەخەینە ڕوو, هەرخۆم تەنها نیم ,بەلکو 5 کەسى تریشم لە پشتەوە هەیە ئەرکێکى زۆریان کێشاوە تا ڕاستیەکان دەربخەین.

باوەڕمان پێدەکەن یان نا,کارى خۆتانە, چونکە زۆر ڤیدیۆى ناراست بلاوکراوەتەوە دەربارەى ئەو بابەتە, بەلام ئەوەى ئێمە جیاوازە لەسەرەتاوە تاکۆتا بۆتان باس دەکەین چۆن ئەو ڤایرۆسە داهێنرا؟ بۆچى ئەم ڤایرۆسە داهێنرا؟ پەیوەندى نێوان ئەو پرسیارانە چییە؟با ڕاشکاوانەو ڕاستگۆیانە پێتان بلێین ئەم ڤایرۆسە لە پێناو بەدەستهێنانى مادى بوە ,کاتێ دەچینە پەیمانگاى پاستۆرى فەرەنسى ئینجا لەوە دەگەن؟ دەشتوانن هەمو زانیاریەکان بۆخۆتان بەدەستى بهێنن و بیبینن.

بابچینە ناوبابەتەکە ڕاستەوخۆ فایرۆسى کوۆرنا (لە شارى وهانى چینەوە دەرچوە) بۆچى ووهان؟فەرەنسیەکان هەڵساون بەدامەزراندنى تاقیگەیەک بێگومان بەبەشدارى چینیەکان, ئەو تاقیگەیەیان ناوناوە P4  ئەم جۆرە تاقیگایانە تایبەتمەندە بە لەخۆگرتنى مەترسىترین ڤایرۆس و جۆرەکانى لەجیهان دا چۆن ئەوەمان زانى؟ بە ئاسانى بەلگەنامەیەکى فرەنسیمان دەستکەوت دەگەرێتەوە بۆ ڕۆژى 23ى شوباتى سالى 2017 کە لەکوێ ئەو تاقیگەیە دامەزرێنراوە, دەزانن کێ دایمەزراندوە دکتۆرێکى ژینگە بەناوى yues levy ئەم دکتۆرە پێشتر بەڕیوەبەرى پەیمانگاى فەرەنسى تایبەتمەند بەتەندروستى مرۆڤ بوە, هەموومان دەیناسین ناوى مەدام Buzyn  سیاسیەک دکتۆرێکى پسپۆر لەبوارى لیکۆلینەوەکانى خوێنە هاوسەرى یۆڤ لیڤىە.

لە شارى ووهانى چینى چی ڕووى دا؟ هەرچەندە بەلگەى تەواومان لەبەردەست نییە,بەلام چەند تاقیکردنەوەیەکیان لەسەر شەمشەمە کوێرەئەنجامداوە لەو تاقیگەیە کەتایبەتمەند نەبووە تەنها بەڤایرۆس,بەلکوتایبەتمەندیش بووە بە چەکى بایۆلۆژى, وەک ڕایەکى تایبەتى خۆم(قسەکەرى ڤیدیۆکە) یەکێ لەو شەمشە کوێرانەىکە تاقیکردنەوەى لەسەر ئەنجامدراوە, توانیویەتى لەوێ دەرچێ یا شتێکى تر ڕووىدا بێ ناتوانم دڵنیایی تەواو بدەم, بەلام ئەوەى لێى دلنیام ئەوەیە ئەو ڤایرۆسە لە ووهانى چینەوە بلاوبۆوەو فەرەنسەکانیش دەستیان لەوکارە هەبوە..

باسەکە ڤایرۆسى کۆروناى نوێیە, باس لەبەرەباب یاخێزانى ئەو ڤایرۆسە دەکەن، ئەوەى سەرنج ڕاکیش و سەیرە ئەم ڤایرۆسە هەلگرى دووخانە خوێیە, پرسیارەکەمان ئەوەیە ئایا لەسروشتدا روودەدات ڤایرۆسێک هەڵگرى دووخانەخوێ یا دووخێزانى بێ؟ سەرەتا خۆم و تیمەکە نەمان ویست بە ئاشکرایی باسى بکەین, بەلام پاش لیکۆلینەوەمان دەرکەوت، کە فایرۆسى کۆرۆنا دوو خانەخوێیە ئەویش فایرۆسى سارس و کۆرونا داهێنراوە.

Sars چییە؟ سارس ڤایرۆسیکە زەفەر بە سیەکان دەبات, کە سالى 2003 چەندین خەلکى چینى کوشت, گەراینەوە بۆ سالى 2003 لەوێش بەلگەیەکمان دەست کەوت، کە هی (براءة اختراع واتە بەخشین لەداهێنان )، کە ئەوروپیە باس لە خێزانى کۆرۆنا دەکات لەسارسەوە داهێنراوە، بەلگەکە لەبەردەستە! هەر کەسێ مەبەستى بێ دەتوانێ بەدەستى بێنێ بە تۆمارى Ep1 694829 b1  کە بەلگەى براءة اختراع Covid 19 یە.

ئەوەى ئیمەى سەرقاڵ کردووە, کەسیش تاوانبار ناکەین. بەلام لە لاپەرەى یەکەمى بەلگەکان پێمان دەلێت: داهێنەرى ئەو ڤایرۆسە دوو ڤایرۆسیان لێکدایەوە: نمونەى یەکەم/ لە هانۆى ڤیەتنام سالى 2003، نمونەى دووەمیش/ هەر 2003 ئیستا پێمان دەلێن ئەوە ڤایرۆسێکى نوێیە؟ ئەوانە وادەزانن ئیمە گەمژە و گێلین, ئەوە مرۆڤایەتیە؟

ئەو زانایانەى ئیستا پێمان دەلێن ئەوە ڤایرۆسێکى نوێیە، ئێمە پێیان دەلێین نەخێر دەگەرێتەوە بۆ سالى 2003 لە لاپەرەى یەکەمى بەلگەکان ناوى داهێنەرانى فایرۆسەکە هەیە پێتان بلێین یا خۆتان بەدواىدا دەچن؟ ئەوەى سەرنج ڕاکێشە لەو بەڵگەنامەیە ئەوە بە هەر سێ زمانى فەرەنسى و ئەڵمانى و ئینگلیزى نوسراوەتەوە.

لاپەرەى ٣ى بەڵگەکان ئەوە نوسراوە 0001 بەخشینى داهێنانى بەربەبابێکى نوێى ڤایرۆسى کۆرۆناو سارس لەنمونەیەک بەژمارە  031589کە بۆ دەولەتى فیەتنام براوە, دلنیاتان دەکەمەوە بۆخۆشتان دەتوانن ئەو بەڵگانە ببینن, ئیمە بۆ ئەوەمان نییە تیورى رۆشنگەرى و هاوشیوەى دارێژین، بەلکو تەنها بۆ ئەوەمانە ئیوە لەو گرتە ڤیدیۆییە بکۆلنەوەو بڕوانن، کە چۆن گالتە بە جیهانی مرۆڤایەتى دەکرێ؟

ئێمە بەلگەى 300 لاپەرەییمان لەبەردەستە تیمەکەمان کارى زۆر جدى لەسەر کردووە, هەولدەدەم لەماوەى ئەو 15 خولەکەى ماومانە بەخێرایی بەرچاوڕونیتان بکەم لە لاپەرە 12 دا، ئەوەمان کەوتە پێشچاو نیشانەى ئلۆزبونى سنگ و تەنگەنەفەسى توند لەسارس هەیە, ئەو تەنگە نەفەسى و هەناسە سواریە وەک ئەوەى کە لە ڤیتنام, هۆنگ کۆنگ, سەنگافورە, تایلاند و کەندا بلاوبویەوە ئەوە لەلاپەرەى 5 بە ژمارە 026 لەبەلگەنامەکە تۆمارکراوە …

لاپەرە 7 ناوى داهێنەرى ڤایرۆسى ئەو بەرەبابە (سلالة) ناونیشانەکە docteur ho 75724paris cedex France  لەژێر ناوىcollecion nationale de culturemroorganisme 25rue du

ئەنجامە تاقیگەییەکان لە لاپەرە 55 بونى هەیە، بەدلنیاییەوە بە ژمارە تۆمارى Ep1 694829 b1  کە بەلگەى براءة اختراع Covid 19 یە.

لاپەرە 55 زۆر گرنگە برگەى 0343  ئەوە دەبینرێ دواى پێدانى تەنى بەرگرى بەجەستەى شەمشەمە کوێرەو ئەوڤاگسینە هەلدەستێ بە لەناوبردنى فایرۆسى سارس کە لە پێکهاتە کیمیاویەکەى  28a, 29B بونى هەیە، کە پەیوەندى بە پێکهاتەکانى elisa  , elisa  ئەو رێگایەیە، کە دەزگاى بەرگرى پێ تاقیدەکرێتەوە. واتە ڤایرۆسەکە کۆنترۆڵ کراوە. فایرۆس کۆنترۆلکردن واتاى چییە, واتاى ئەوەیە ڤاکسینى هەیە کەواتە بۆچى لێدەگەرێن خەلک بکوژێ؟ زۆر شتى سەیرو وورد هەیە گەر بمانەوێ شەوێکى تەواوى دەبێ بۆ تەرخان بکرێ.

کێ سودمەندە لەو تاوانکاریە؟ ئەوە پرسیارە گرنگەکەیە, میژوو هەردەم وەلامى دەداتەوە. پرسیارى ترمان ئەوەیە، کە لەچین ئەو فایرۆسە بلاوبۆوە چىکراوە؟ وەلام یەک ملیۆن و 300 هەزار کەس ئەوڤاکسینەیان لێدراوە, کێ ئەوەى کردووە؟ وەلام پەیمانگاى پاستۆرى فەرەنسى، کە خاوەنى ڤاکسینى covi 19 یە. ڕاى تایبەتى خۆم دەخەمە ڕوو ( قسەکەرى ڤیدیۆکە)نامەوێ ژیانى تیمەکەم بکەوێتەبەر مەترسى, بۆچى لێدەگەرێن ئەو نەخۆشیە وا تەشەنە بکات؟ دەزانن بۆچى؟ دواتر پەیمانگاى پاستۆرى فەرەنسى ڤاکسینەکە ئاشکرا دەکات و هەموو جیهان ناچار دەبن بیکرن ….بە دلنیاییەوە پێتان دەلێم فەرەنسیەکان براءة اختراعەکەیان سپاردوەو پارێزراوە بە ژمارەیەکى ئەوروپى و زنجیرەیەکى جیهانى لە 2010 تا 2017 چی گۆرانکارى بەسەردا هاتوە تۆمارە. راستیەکە ئەوەیە، کە دەتانخەمە چوارچیوەى بابەتەکەوە هەروەک هونەرمەند کولەش گوتویەتى من خاوەنى مۆتۆرسیکل نیم, کەواتە ئۆتۆمبیل خۆیم پێدا ناکێشێ بۆیە تەندروست باشم و ناشمەوێ خۆم بکوژم! با ئەوەشتان بۆ ڕون بکەمەوە کەبۆچی ئەو ڤایرۆسە توشى مندال نابێ؟ چونکە مناڵ بەڤاکسینى دژە سورێژە دەکوترێ, ڤاکسینى دژە کۆرۆناى نوێ تا رادەیەکى زۆر لە ڤاکسینى دژە سورێژە دەچێت، هەندێ بارودۆخى لێ دەرچێ کە رووبەرووى نەخۆشەکە دەبنەوە.

لەکوتاییدا بەم زوانە دەبینن فاکسنى کۆرۆنا دەفرۆشرێ و بۆتان دەردەکەوێ هەندێ لە پێکهاتەکانى بە ڤاکسینى دژە سورێژە دەچێت و لەوکۆتایی ڤیدۆکەش هەمو بەلکەکان خراونەتە ڕوو .

ئەمە گرتە ڤیدیۆکە

 

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت