پشکۆ ئەمین: بۆ نەورۆز و راپەرین.

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

راپەریوانی وڵاتەکەم لە ژیرسایەی ستەمدا لە دایکبوون،
خاوەن خەونێکی رەنگاو رەنگین،
خەونی ئەوان، خەونی دنیای ئازاد و یەکسانە.
هزری ئەوانی راپەریوو لە ئاتەشگاکەی زەردەشتەوە روناکی وەردەگرێت،
راپەڕیوان لەو ئاتەشگەیەدا بەخۆشەویستی نیشتیمان گۆش دەکرێن، چراو شمشیریی راستی و خۆشەویستی دەگرنە دەست،
داوای نان وئازادی دەکەن، بۆ هیچ سنورێک چۆک دانادەن،
ئەوان گوڵیان پێیە دەیدەن لە ئێخەو لە مشکیە رەنگاو رەنگەکەی سەری خانی شەهید،
بیری ئەوان، خەونی ئەوان تیشکی لەدەرونی هەمواندایە،
خەونەکەیان سەربەخۆیە وئازادی،
رەگی ژیان لە خۆلەمیشی ناو کوانوەکەی دیاکۆوە وەردەگرن،
ئەوانی راپەریوو تریشقەی تفەنگ وسەنگەرەکەی نوری حەمە عەلین،
پشکۆی گڕهاوێژن،
بڵیسەی ئاگری نەورۆزی راستەقینە دادەگیرسێنین،
سمکۆن جارێکتر هەڵە ناکەن، ناچنەوە سەرخوانە ژەهراویەکە،
ئەوان رقی پیرۆزیان لە چەخماخەی شەستیری دەستی جەندرمەی نامەردەوە فیربوون،
ئێوە دوژمنانی ئازادی، بیرکولەکان، مێردە زەمەکانی شەری براکوژی، هەڵوەرێنەرانی گوڵەکانی باخچەی ئازادی، تاکەی سەری گوڵەکان دەبڕین،
ئەوان چیان هەیە لە خۆشەویستی زیاتر،
بۆسواری دڵیان بوون، خۆشەویستیەکەیان بۆ لێدەکەنە رق،
ئەوان هەڵگرانی خەونەکەی حاجین، ناتوانین لێیان بکەنە سەراب و وردووخاشیکەن
ئەوان ئەوانی راپەریوو بە شانی زامەکەی مەولانەو سمکۆدا روەو ئاسۆ سەردەکەون،
سەنگەری مەرگیان بۆ لێدەگرن، پێشکەشی کێی دەکەن، بە کریارارنی شەوی سوری ئوتیلەکانی بەغداو ئەنقەرەو تاران،
ئەی وەیشومەکانی وڵاتی سەرشانۆی مەرگ و خوێن لەمە زیاتر چیتان دەوێت،
دەلێگەرین ، بیرکولانی هزربۆگەن، دەلێگەڕین عیراقچیەکان،
دەلێگەرێن پاریزەرو هاوڕی و دۆستی ئەنفالچیەکان
دەلێگەرێن سەرکردەو رابەرانی سەدەی مەرگ و سەدەی ئەنفال و کیمیاباران،
دەلێگەڕێن رابەرانی سەدەی کورد کوژیی،
دەلێگەڕێن با خەونی منداڵانی وڵاتەکەم بێتە دی،
دەلێگەڕێن تاکەی دەست دەنێنە بینیان و دەنگەکانیان کپ دەکەن ودەیانخنکێنین،
دەلێگەرێن، نەونەمامەکان مەکەنە دەستکەلای بیری بۆگەن وهزری روخاو دەستی رەشی کورد کوژیتان ، سواری خەونەکانیان مەبن،
ئەهریمەنە دەروون نەخۆش و بۆگەنەکان بەسە ئیتر،
تاکەی راوی مەزدا راپەریوەکانی نیشتیمانم دەکەن،
مەزداکان چیرۆکی ئەستیرەی سەری براوی هیشامە شەهیدەکانیان لە کۆڵ و پشتدایە،
باسی ئاتەشگەی روخاو کیژی بەسەبایا کراوی شەنگارو رەگ و ریشاڵی دارزەیتونی بەخوێن ئاودراویان پێیە،
دۆراوەکانی نیوسەدە خەبات و خوێن،
هەڵکیشەرانی رەگی داربەروی نیشتیمانی مەرگەساتم، ئێوە جگە لە چیرۆکی درۆزنانەی برایەتی تەورو دار چیتان پێبوو، چیتان پێیە،
دروستکەران و هاندەرانی مەلای خەتێکان، بکوژانی خەونەکەی ئەحمەد موختار، دەپێم بڵێن جگە لە پاراستنی سنوری دەسکردو تۆخکردنەوەی سنوری نارەوا چیتان پێبوو چیتان پێیە،
دەپێم بڵێن دیاریەکانتان جگە لە زریکە، لە پەت و سێدارە لە ئەنفال و تێکشکان لە شەهیدکردنی نوری حەمەعەلی وسلیمانی موعینی زیاتر چیتان پیبوو چیتان پێیە،
ئێستاش دەتانبینین لەگەل جاش و موستەشارا وەک برا بەش هەر بەشیەکەن وەک و ئەوسا دەبینم و دەزانم کە گزنگی تۆراوی خۆری وڵاتم بە دەم بیرو هزری نەوەکانی خانی و حاجیەوە پێدەکەنێت،
ئێوە رۆشتن، ئیوە تەواو ئەی هەڵگرانی بیروهزری برایەتی درۆزنانە،
ئێوە ئیتر بەرەو گۆریچەی مەرگ هێواش هێواش هەنگاودەنێن، ئیوە ئیتر دەبنە میژوو،
ئەوانی راپەریوو تۆوی خۆشەویستی و سەرکەوتنی خاک دەنوسنەوە
ئەوانین، خۆشی وشادی بە نیشتیمانی سپی ئاهورایا دەبەخشنەوە،
ئەوانین، راپەریوانی ئازاری خۆش مژدە، جلی رەشی بەری دایکە کوڕ کوژراوەکان لە نەورۆزو لە وەرزی سەربەستیدا بە ئاڵ واڵا دەگۆرن،
ئەوانین هەڵگرانی رقی پیرۆز، تۆڵە لە بەسەبایا کەرانی کیژی کورد دەستێنین
ئەوانین ئیتر لە دوو رێیانی مەرگ و ژیندا سواری ئەسپە کەحیلەی دوانزە سوارەدەبن و لە شەبەیخونی شەوی تاردا، تەپڵی سەربەخۆی لە ناو دڵی داگیرکەردا لێدەدەن
تەنها ئەوانین فێرمان دەکەن چۆن لە شکستەوە برۆین بەرەو سەرکەوتین.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت