عوسمان عومەر: چەمکە ئاینیەکان و درم و نەخۆشیەکان.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

ڤایرۆس و پەتاو درم و نەخۆشیەکان, نەئاین و نەمەزهەب و نە نەتەوە و نەموسلمان و نەغەیرە موسلمان دەپرسێ، کاتێ رووبەروى مرۆڤ یا گەلان دەبێتەوەو دەچێتە جەستەى مرۆڤەکانەوە.
زانست و تەکنۆلۆژیاى سەردەم توانیویەتى چارەسەر بۆ زۆر لە نەخۆشى و درمەکان بدۆزێتەوە, ئەو نەخۆشیانەى کە لەکۆندا بڵاودەبنەوەو، گیانى هەزاران مرۆڤ و ئاژەلی لەناو دەبرد تا سەردەمێکى نزیک. نەخۆشى ئاوڵە , بەعەرەبى (جدرى)و بە ئينگلیزى Smallpox لەکوتاییەکانى سەدەى دووەمى زاینى لەناو ئیمپراتۆریەتى رۆمانەکان دەرکەوت و، لە نێوان 3.5 تا 7 ملیۆن کەسى لەناو برد. ئەو پەتایە لە ئەمریکاى باکور، دواى هێرش و پەلامارى ئیسپانە داگیرکەرەکان سالى 1519 نزیکەى ژیانى 3 ملیون کەسى لەدانیشتوانە رەسەنە ئەزتیکەکان لەناوبرد. لە سەدەى بیستەمیش هەمان پەتا لە نێوان 300 تا 500 ملیۆن کەسى کوشت لە سەرتاسەرى جیهان. تا سالى 1977 ئەوکات زانست توانى ڤاکسینى دژى ئەو پەتایە بدۆزێتەوە. پەتاى تاعون لە سالەکانى 1347 و 1352 بووە هۆکارى گیان لەدەستدانى نزیکەى سێ لەسەرچوارى دانیشتوانى کیشوەرى ئەوروپا. تاعونى عەمواس لەسەرەتاى خیلافەتى ئیسلام و لەسەردەمى عومەرى کورى خەتاب لەسالى 18ى کۆچى، نزیکەى 25 هەزار کەسى لەناوبرد، لەناویاندا چەند هاوەلێکى پیغەمبەر بون.
ئەستەمە کلتورە ئاینیە کۆنەکان درک بە بەسەربەخۆیی یاساو (دەرکردە سروشتیەکان السنن الطبیعة) نەگونجانیان لەگەل بیروباوەرەکانیان بێ. خەلک نەخۆش دەکەوێ و ئازار دەچێژێ جیا لەوەى هەلگرى چ بیروباوەرێکن، بۆیە خودا لە سورەتى نساء ئایەتى 104 دەفەرموێ” إن تكونوا تَأْلَمُونَ فإِنَّهم يَأْلَمُونَ كما تألمون” وەک دواکەوتویی کلتورى عەرەب ئەو نمونەیە دەخەینە ڕوو خۆرگیران ڕووى دا، ئەوان دەیانبردەوە سەر ئەوەى گوایە ئیبراهیمى کورى پێغەمبەر مردوە، بەلام پێغەمبەر ئەم بیروبۆچونەى قبول نەبوە فەرمویەتى إنَّ الشمس والقمر آيَتان من آيات الله، لا ينكسفان لِمَوت أحد ولا لحياته واتە مانگ وخۆر دوو خولقێنەرى خودان نەبەمردنى کەسیک نەهاتنە ژیانى کەسێک نەدەگیرێن ونەبەریش دەبن.
ئا لێرەوە دەتوانرێ بگوترێ هاورێژەییەک لە نێوان گوتارى ئاینى و ئیعجازو واقیعى کلتورو کۆمەڵگا کونەکانى گەلانى کۆن بونى هەیە, ئەویش باوەربون بە شتى نائاسایی و سەرسورهێنەری ئەو دیو ئاگایی- غیبى. بەلام کلتورو رۆشنبیرى ئەم سەردەمە پێویستى بەگوتارێکى ئاینى دروست و قوڵ هەیە، کە هانى لێکۆلینەوەو پشکنین بدات بۆ دۆزینەوى کێشەکانى ئەم سەردەمە. چونکە گوتارى ئاینى ئەم سەردەمە پێویستى بە تێگەیشتنى ئەوگرفتانەىە کە ڕوبەروى مرۆڤایەتى دەبنەوە. پێویستە لەلۆژیکى ترساندن و شیفاگەیاندن لەرێگەى نزاوپێخۆش بون کە گەلێک روبەروى پەتایەک بۆتەوەو پێیان بگوترێ ئەوە غەزەبى خوداییە، چونکە ئازارى چەند موسلمانێکیان داوە و بەستنەوە بە غەیبیاتەوە لێکدانەوەى نادروستە. ئەوە خۆى لەخوى دا گرێیەکى دەرونییە بۆ ترساندنى خەلک لەبلاوبونەوەى درم و نەخۆشى و رووداوەکان ئەمانە هەموى چەمکى ئاینى هەلەیە و گرفتێکى مەعریفى و دەرونییە، کە تۆ هەست بە مەترسى ئەو نەخۆشیە یادرمە بکەیت وا لەخەلک بکەیت بیترسێنى ولێکدانەوەکانت قبوڵ بکات. هەرچەندە ئەو مرۆڤە سادەو ساکاروگەوج بێ، نمونەشم بۆ ئەوە گرتە ڤیدیۆیە لەهەولێر کە پێشکەشکارى یەکێ لە تیڤیەکان پرسیار لەگەنجێک دەکات چیتان کردوە بۆ ڕوبەروبونەوە کۆڤید 19؟ بەهەموو ئاستى بیرکردنەوەى و سوێندخواردن، کە ئەم نەخۆشیە درۆیە بونى نییە. لەگەڵ ئەوەى دەزانێ سەرتاسەرى جیهانى گرتۆتەوە… ئەم گەمژەیی و باوەر نەبون و بیرکردنەوە خراپە کۆتاییەکەى ئەوەیە گومان لە ئاین بکرێ لەکاتێک دا جەنجالى خستۆتە مێشکى زاناو پسپۆرو دکتۆرەکان بۆ دۆزینەوەى چارەسەر.
نەخۆشى و پەتاکان و تەنانەت ڤایرۆسەکانیش بەهۆکارى ئاینى بلاونابنەوە,چونکە خەلک نەخۆش دەکەوێ, روبەروى گرفتارى وروداوکارەسات دەبنەوە و ئازاریش دەکێشن ,هەلگری هەر بیرباوەریکى ئاینى بن, ڤایرۆۆسەکان نە ئاین نە مەزەب نەتەوە دەپرسێ پێغەمبەر فەرمویەتى منیش نەخۆش دەکەوم چۆن ئیوە نەخۆش دەکەون ,بۆیە هانى هاوەڵانى داوە کە خۆتان چارەسەر بکەن ” تَدَاوَوا عبادَ اللَّه، فإِنَّ اللَّه لمْ يضع داءً إلَّا وضعَ معَهُ شفاءً إلَّا الهَرَمَ” تەنانەت ئەوانەى نەخۆش کەوتون پێى ڕاگەیاندون کە سەردانى (حارث کورى کلدەى ثقفى) بکەن هەرچەندە موسلمانیش نەبووە, بەلام لەم سەردەمە لەگەڵ رێزى زۆرم هەندێ لە مەلاکان لەووتارەکانیان بەقسەى سوک ناشایستەوجنێو بەرەنگارى بەقسەى خۆیان کافران دەبنەوەو پێیان دەگوترێ خودا لەناویان ببات کەچى هەر ئەوانیش چارەسەرو ڤاکسینەکانمان بۆ بەرهەم دەهێنن و ئیمەش لەوولاتى خۆمان بەکارى دەهێنین ئایا رەفتار گوفتارى ئەو مەلایانە لەگەل رەفتارى پێغەمبەر جودا نییە؟ لادان نییە لە ڕیچکەى ئیسلام؟ لەفەرمودەیەکى تردا پێغەمبەر دەفەرموێ لا يُورِدُ مُمْرِضٌ على مُصِحٍّ واتە بانەخۆش نەچێتە لاى ساغێک. کەچى هەندێ مەلا پێشنوێژى بەکۆمەل دەکات، کە خەلک رێنمایی کراون، کەدورکەونەوە لە قەرەبالغایى، ڕەنگ بێ یەکێک لەوانەى نۆێژ دەکات هەڵگرى ئەو ڤایرۆسە بێ ڕەنگبێ سەد نوێژخۆین توشى ئەو ڤایرۆسە بکات؟ ئایا ئەوە لادان نییە لەگوتەکانى پێغەمبەر، کە هیچ کەسێکمان نەمان دیوە. بەلام پشتاوپشت پێى باوەرداربوین کەواتە بەپێى ئەو فەرمودانە بێ خەلک باوەڕى خۆ هێشتنەوەوبەدورگرتن و خۆکەرنتینەکردن لە مالەکانى خۆمان بۆ خۆپاراستن بێ.
لە کۆتاییدا ئاین هیوا بەخشە بۆئەوانەى رووبەروى کارەسات و نەخۆشى دەبنەوە نەک وەک هەندێ مەلاى لاى خۆمان بەلوتبەرزیەوە بلێ ئەوە غەزبى خودایە بۆک افران و، موسلمان نایگرن. ئێران وولاتێکى موسلمانە, کاریگەرى کۆڤید 19 یان پیوەدیارە داواى بە هاناوە چون دەکات، کە سعودیە دەرگاى کەعبەى داخستوە ئەى بۆچى موسلمانانى ئێرە دەچن بەکۆمەل لەپشتیەوە نوێژ دەخوێنن کەواتە ئاین جێگرەوەى پزیشکى و زانست نییە. تایبەتمەندە ئاینیەکان دەستیان کرد بەپاشەکشە، کە هەستیان بەمەترسى و کاریگەرى ئەو نەخۆشیە کرد کە جیاوازى نێوان موسلمان غەیرە موسلمانێک ناکات.

فەرمودەکان:
• ئیبن ماجە
• صحیح بخارى

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت