جیهان بەدوای دەرمانێکی کووتاندا وێڵە دژی ڤایرۆسی کۆرۆنا.

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

زمانزاو ئامادەکردنی/ پشکۆ ئەمین

Von Elisabeth Dostert, Christoph Giesen, Claus Hulverscheidt und Stefan Mayr ..SZ.de
بۆ دۆزینەوەی ریگە چارەیەک دژی ڤایرۆس کۆرۆنا تا زیاتر بڵاو نەبیتەوە، یەک کۆمەڵ مەرج و رێگەچارە دانراون، کە نابێت بشکێنرین، پۆلیس وڵاتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا، ناڕەزای دەردەبرێت بەرامبەر کەمی دەمامکی هەناسەدان. پاش بریاری زیاتر بڵاوکردنەوەیان و توندترکردنی قەدەغەی هات و چۆکردن لە کەنارەکانی رۆژئاوای ئەمریکادا ،پاش گوێنەدان و بەهەند وەرنەگرتنی رێنمایەکان و شکاندنی بریاری قەدەغەکردنی هات و چۆ کە دژی کۆرۆنا درابوون ، ڤایرۆسی کۆرۆنا زیاتر بڵاو بویەوە، ترسێکی زۆریشی خستە ناو دڵێ دانیشتوانی کالیفورنیا.
لیکۆلینەوەو تاقیکردنەوەکانی Curevac کوریڤاک،کە کارگەو تاقیگەی زیندەوەرزانی لە شاری Tübinger تۆبینگین ئەڵمانیایە زیاتر لە هەوڵدایە، کۆریڤاک تەنها لەپێناو دۆزینەوەی ڤاکسنەکەدا ناگەرێت تا ناوی لەرۆژنامەکاندا بڵاوبکرێتەوە کە دۆزەرەوەی ڤایرۆسەکەیە! نا، هەوڵی کۆریڤاک Curevac زیاتر بەهۆی ئەو دەنگۆیەوە کە رۆیتەر بڵاوی کردەوە کەگوایە ئەمریکا دەیەوێت شەریکەی کوریڤاک بکرێت، بۆیە زیاتر کاردەکات و هەوڵدەدات.
زۆرن ئەو کارخانەو تاقیگەیانەی کە هەوڵی دۆزینەوەی ڤاکسنی دژ بە ڤایرۆسی تاجی (کۆرۆنا ) دەدەن، کە وەک گرەوی بردەنەوەی ملیارات دۆلاری لیهاتوە، چۆنیەتی گەڕانی جیهان بەدوای دۆزینەوەی کوتانی ڤایرۆسی کۆرۆنادا، Jennifer Haller 43 جینەفەر هالەر 43 ساڵ تەمەن ، فەرمابەریکی مام ناوەندیەو دایکی دووکچە کە تازە پیدەگەن، ئەم خاتوونە یەکەم کەس بوو لە رۆژی دوو شەمەی پێشوودا قۆلی لێهەڵمالی و خۆ بەخشانە وبێترس هاتە پێشەوە، بەردەم تاقیگە و کارگەی بایۆلۆجی ئەمریکی مۆدیرنا Moderna تادەرمانی– 1273mRNA مرنای وەرگرت لەتاقیگەی پەیمانگای سیتلی (Seattle) ،دژ بە ڤایرۆسی کۆرۆنا.
ئێستا جێنەفەر تاکە کەسێکە لەجیهاندا کە تاقیکردنەوەی لە سەرکراوە لە پێناو دۆزینەوەی دەرمانێک بۆ کوتان دژ بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، هەروەها مرنا 1273-mRNA تاکە دەرمانێکی دروستکراوە بۆکوتان. ئەم دەرمانە واتە مرنا پاش ئەوەی کرایە لەشی مرۆڤەکە، پرۆتینیک دەردەدات، کە بۆ لەشی مرۆڤ هیچ خراپەیەکی نیە کەناوی Stachel درک هاوکاری ڤایرۆسەکە دەکات تا لەخانەکانی لەشی مرۆڤەکە نزیک دەکەوێتەوە. زاناکان توانیویانە کۆپی کۆدی توخمی ڤایرۆسی کۆرۆنا بکەن کە لکاندویانە بە دەرمانەکەوە ،کە دەکرێتە لەشی مرۆڤەکە . پاشان جسمە ناوازەکانی کە لە لەشدان ،نزیک دەبنەوە لێی و پێوەی دەلکێن واتە بە پرۆتینەکەوە کە دەرمانی دژە ڤایرۆسی تیدایە.
ئەم کارە بۆ ئەوەیە کە لەشە ناوازەو شازەکانی لەناو لەشدان بلکێن بەو پرۆتینەوە کەبەهۆی کوتانەکەوە دەرمانی دژە ڤایرۆسی پێوەیە و چاوەرێ دەکات تا دووژمن پێوەی دەلکێت، کە ڤایرۆسی کۆرۆنایە، کە پێوەی لکا بەم شێوەیە ڤایرۆسەکە دژایەتیەکەی بۆ لەشی مرۆڤ دەکوژرێت و نامێنێت و لە ناوو دەچێت.
ئەم کارە بە هاوکاری جێنەفەر و سێ کەسیتر دەکریت، زاناکان لە هەفتەکانی تردا دەزانین ،کە ئایا ریگەکەیان سەرکەوتوەو چارەسەرەکە دۆزراوەتەوە، بۆزانینی ئەم پێشبینیە هێشتا زۆر زووە. هەندێکی کەم لە شەریکاتەکان لە پێشەوەدا دەبن و ناو دەردەکەن. سەلمێنراو هەیە، کە پێشبرکییەکی خۆپرچەک کردن زانستی جیهانی هەیە، پاش یەک رۆژ لە لیدانی یەکەم دەرزی کوتان لە جینەفەر هالەر ی خۆبەخش، تەلەفزیونی رەسمی چینی رایگەیاند کە بڕیاروایە، تیمێک لە زاناکانی چینی بە سەرۆکایەتی جەنراڵ تشین وی، کە یەکیکە لە زاناکانی درم وپەتاو بەریوەبەر لە قوتابخانەی زانستی پزیشکی سەربازی لە نەخۆشخانەکانی چیندا بە هاوکاری 1000 زانا بە 9 ریگەی جیاواز کار بۆ دۆزینەوەی چارەسەر دەکەن . بەپیی یەکیەتی دەرمانسازان ، تاقمیک کە لە 47 شەریکەی دۆزەرەوەی دەرمانی کوتانین، تەنها زاناکانی درم وپەتا و تاقیگەکانی ئاسیا نا، بەلکوو لەولاتەیەکگرتوەکان لەئەوروپا دەگەرین بۆدەرمانێک بۆ جارەسەرکردن، دانیشگاکان وە زانستکاران ،پەیمانگاکان لەگەل ئەوانەشدا سەنتەری دەرزی لیدانی زانستی ئەلمانی کە لەلایەن پەیمانگای کارۆلیناسکا ی سویدیەوە بەریوە دەبریت. هەروەها ئۆپینکۆرۆنا “Opencorona”,کە پەیمانگای نەخۆشی درمی ئیسرائیلە، هەروەها دانیژگای ئوستراڵی لە وڵاتی مەلیک وبەریتانیا ،هەروەها ئۆکسفۆردی بەریتانی هەموان خەریکی گەرانین بۆ دۆزینەوەی دەرزی کوتان. هەموو ریکەوتون کە چارەسەری گەورەترین کیشەی پزیشکی لەم رۆژانەدا بکەن، بەڵام پێش هەموو شتێک ئەمە گرەوی بەدەستهینانی ئابوریەکی گەورەیە، کۆتای دێت بە یەکێک یا دووان یا سیان لە شەریکەکان کە سەرکردایەتی رێگاکە دەکەن، ئەوانە دەگەنە ڤاکسنەکە لە زەمەنیکی دیاریکراودا.
بەمە ئەو پشکنینەی کە چەند ملێونیکی یۆرۆی تێچووە، دەبێتە بلۆکی دۆلارو بەسەریدا دەرژێت، شەریکەو تاقیگەیەک کەتا ئەمرۆ کەس ناوی نەیبیستوە، دەچێتە ناو بازاری بۆرسەو دەبێتە یەکێک لە بەهیزترینەکان.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت