هانا چۆمانی: پلانەکە ئاوا نیە کە ئێوە دەیبینن.

سمبولی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان کلیک بکەو، ئەم بابەتە بنێرە بۆ بەشی خۆت یان هاوڕێکانت

دوو هۆکارە و تەواو ئەو کورەی پێشکەشی دەکات وابزانم ناوی کاک هەورازە هیچ تاوانی نیە تەنیا ئەرکەکە جێبەجێدەکات. رووداو بەتەواوی کەوتۆتە ژێر کاریگەری هەیمەنەی ئیخوان موسلمین و بیری ئیخوانیزم سیاسی (قەتەر و تورکیا) کوالێتیش هاتۆتە ئاستی خەڵکی خوارەوە:

هۆکاری یەکەم
ئەوە بابەتەی دوێنێ کرا یەکەمجار جەزیرە کردی، کە کاتژمێر 6 بڵاوبوویەوە و رووداو 1 کاتژمێر دوای ئەوان واتا کاتژمێر 7 بڵاویان کردەوە. ئایا بۆچی رووداو کاتژمێر 1 دوای نیوەرۆ واتا پێش 5 سەعات پۆستێکیان کرد و وتیان یەک هەواڵ پێش دەخرێت ؟! بێگومان تا لەگەڵ جەزیرە هاوکات ببنەوە !
ئایا ئەگەر ئاراستەی هەردوو هەواڵەکە یەک شوێن نەبێت چۆن دەبێت ئاوا بێت و هەردوکیان بەیەکەوە بڵاویبکەنەوە، لەکاتێکدا وتار نوسەکەی سایتە ئەمریکیەکە 17 مانگ وتارەکەی نوسیوە واتا هەردوو هەواڵەکە سەرچاوەکەیان یەک بیرۆکە و یەک ناوەندە پێی وتوون ئەو بابەتە بوروژێنن.
ئەوەی روودەدات بڵاوکردنەوەی بیری ئیخوانیزمە بەسەرجیهاندا و کە ئەردۆغان بە ئاشکرا و قەتەر بە نهێنی لە جیهاندا دەیکات بازاری بۆ پەیدا دەکەن کە ئەوەش باشترین رێگایە و لە رووداو لەرێگای هەوراز نیە بەڵکو هێمن لهۆنی کاری لەسەر لەسەر دەکات چونکە خۆی ئیخوانە.

هۆکاری دووەم
میدیای رۆژهەڵاتی ناوەراست شەر لەسەر ڤیوەر و لایک و کۆمێنت دەکات و (عەمران محەمەد) بەڕێوەبەری تۆڕی میدیای رووداو تەنیا دوو ئامانجی هەیە:

یەکەم/ زۆرترین بینەری هەبێت گوێ بەوە نادات چی خراپە و چی باشە بەڵکو ئیش لەسەر سۆز و عاتیفە دەکات.

دووەم/ رووداو بەکاردێنێت بۆ ئەوەی لەنەیارەکانی بدات نەک هۆشیار خەڵک زیاد بکات و ئەوەش ئاستی کەنالەکە دادەبەزێتە ئاستی عەوام نەک کوالێتی بەرزبێتەوە. لەگەڵ هەموو ئەمانەشدا” ئەو خیتابە پۆپولیستیە جۆرێکە لە تەکتیکی سۆسیال میدیا بۆ کۆ کردنەوەی لایک و کۆمێنت و فراوانکردنی ژمارەی بینەران لەسەر حسابی عەوام و خەڵکی زانیاری سنوردار”.

لینکی هەردوو کەناڵ
یەکەم/ https://www.facebook.com/363835820378894/posts/3052525971509852/?vh=e&d=n
دووەم/ https://www.facebook.com/aljazeerachannel/posts/10158715323804893