شاخەوان سەنگاوی: دەسەڵات و حکومڕانى گەندەڵ.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

دەسڵات و حکومڕانى گەندەڵ، هەڵقولاوی گۆمەڵگاى گەندەڵە. بێرتراند روستیڵ.
ئەگەر دەمى هەر تاکێکى کورد بکەیتەوە بە ژن و پیاو پیر و منداڵ دەبێت بە شیکەرەوە جا سیاسی، تەندروستى، وەرزشى و… هتد. وە بگرە زۆرجار دەم لە هەموو بابەتێک دەکوتێت، بەبێ ئەوەى سەرەداوێکى لە مەڕ ئەو بابەتەوە بەدەستەوەبێت. بۆیە بەو شێوەیەى کە دەبینین کاتێ باس باسى گەندەڵیە هەموومان بەبێ خوێندنوەیەکى بابەتیانە بۆ پاڵنەرە ناوخۆى و دەرەکیەکان، بە ڕاست وچەپدا دەکەوینە سەرو گوێلاکى کاربەدەستان. یان بە دوو پۆستى فەیسبوک دوو ڕەسمى هەست بزوێنانە هەموو ڕابردوى لە یاد دەکەین. هەر بۆیە لە بیرمان دەچێت بەپرسین کێ ئەم دەموچاوانەى کردووە بە کار بەڕێکەرمان؟ یان ئایە ئەمانە بونەوەرى فەزاین و لە بۆشایی ئاسمانەوە دابەزیوون بۆ بەڕێکردنى کارەکانى ئێمە، هەر بۆیە دەڵێم نەخێر ئەمانە نەبونەوەرى ئاسمانین نە لە ئاسمانیشەوە دابەزیوون، بەڵکو بگرە ئەمانە هەڵقوڵاوی نێو کۆمەڵگاى خۆمان و هەر خۆشمان ئەگەر بە کۆى دەنگ نەبێت ئۆ بەلایەنى زۆرەوە ڕازی بوینە بەهەڵبژاردنی ئەم کاربەڕێکەرانە. ئەوا لە بەرامبەریشدا هیچ یەک لەم کاربەڕێکەرانە بەتکا و پاڕانەوە نەهاتونەتە سەر ئەو کورسیەى ئێستایان. کەواتە ئەوان خۆشیان ڕازی بوونە بە لە ئەستۆ گرتنى ئەو ئەرکە، کەواتە هیچ پێویست بەوە ناکات کاتێک کار بەڕێکەرێک ئەو ئەرکە ئەنجام دەدات کە ئێمە لە پێناویدا هەڵمانبژاردووە. کەواتە چى پێویست دەکات ئەگەر بەرژەوەندیەکى مادى نەبێت کە ئەمیشیان جێگاى قبول نیە، بکەوینە پیا هەڵدان بە شان و شەوکەتیانا وە بگرە زۆر جار هێندە پیا هەڵدانێکى ناشەریفانەیە کە دەچێتە خانەى پیرۆز کردنەوە، کە دەروازەکانى رەخنە گرتن بۆ ئایندەتریان لە بەرامبەر هەر لادانێک کە لە بەڕێوبردنى حکومەتداریدا دەیکەن. چونکە ئەوانیش بڕیار وایە وەکو ئێمە مرۆڤ بن لە لایەن پیاهەڵدەرانیانەوە قفڵ دەکرێت ئەمە لە کاتێکدا دەبێت پێش هەموو کەس لە لایەن ئەندامانى پارتەکان و هەوادارنى ئەو کەسایەتیانە کار لە سەر ڕەخنەگرتن لە خۆیان بکرێت بۆ ئەوەى تاکى کۆمەڵگا وریا بکرێتەوە لە لادانەکان تا لە کەمترین ماوەدا هەوڵی چارەسەرى بۆ بدرێت، چونکە کۆمەڵگا پێویستى بە پیاهەڵدان و هات و هاوارى سۆشیال میدیا ناکات بگرە چاوى سەریان چاکى و خراپیەکان دەبینن بە کردنى هەر کارێکى چاکیش لە لایەن هەر کاربەدەستێکەوەبێت خەلکى خۆى هەڵیدەسەنگنێ زیاتر خۆشەویست دەبێت لە بەر چاویان کەواتە لە سەر تۆى لایەنگر و هەواردار پێویستە ڕێگر بیت لەو کاربەدەستەى کەتۆ لایەنگریت، تا بەڕێچکەیەکى هەڵەدا نەڕوات تا خۆشەویستیەکەى لە دڵى هەموواندا کەم نەکات کە ئەمیش کارکردنە لە سەر کۆکردنەوەى دەنگ لە ئێستادا بۆ ئایندەى پارتەکەت. کەواتە دەبێت لە خۆمان بە پرسین ئایە ئێمە تا کەیى بەم ڕێچکەیەوە ژیان دەگوزەرێنین؟ کە ئەمیش هۆکارێکە بۆ بەردەوامیدان بەم دۆخەى ئێستا. کەواتە ئێستا کاتى دەسپێکردنەى ئەو گۆڕانکاریەیە کەخۆمان خۆدى سەرچاوەکەین…. دەبێت لە خۆمانەوە دەست پێ بکەین چونکە ئێمە خاڵى وەرچەرخانەکەین، با ئێمە ببین بەتاکى سندوقى هەڵبژاردن کە ئەمیش باشترین کەسى خزمەتکارى ئەمڕۆ باشترین دەنگى سندوقەکانى سبەینێ یە. نەک بەم شێوەیەى ئێستا کەپارتەکان بە چاوى کۆیلەوە تێت دەڕوانن ئەوان چى بەلایانەوە مەبەست بێت بێ گوێدانە خواست ودەنگى تۆى ئەنجامى بدات چونکە ئەو بەلایەوە یەکلایى بۆتەوە دەنگى تۆ هەر هى خۆیەتى چونکە مافت نیە داواى باشترینیان بکەیت، چونکە تا ئێستا تاکى کوردى نەبۆتە تاکى سندوقەکانى دەنگدان.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت