زاهیر باهیر: ئەوە دەوڵەت و دەسەلاتن کە موبادەرەکانیان لە خەڵکی سەندۆتەوە.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

ئافاتی کۆرۆنا وای کردوە، کە خەڵکی تا ڕادەیەك لە ڕاپەڕاندنی کاروبارەکانیانا و ڕێکێخستنەوەی ژیانی خۆیان و دەوروبەریشیانا، متمانە بکەنە سەر خۆیان.
ئەم چەند نموونەیەی خوارەوە ئەوە نیشان دەدەن کە خەڵکی بە داهێنانەکانیان ئەوە دەسەلمێنن گەر سەرچاوەکانی سامانە سروشتی و کۆمەڵایەتییەکانیان لە چنگا بێت زەرووربوونی دەوڵەت و دەسەڵات پاساوێکی نامێنێت.
ئەمانەی خوارەوە تەنها چەند داهێنانێکی خەڵکییە لە شوێن و وڵاتانی جیاوازدا:
• لە بریتانیا بە هەزارەها گرپی هارریکاریی بێ بەرانبەریی دامەزراون، Mutual Aid، لە یارمەتیدانی خەڵکانێك کە پێویستیان بە یارمەتی هەیە.
• لە شاری وەوهان-ی چین کە لەوێوە گوایە کۆرۆنا سەریدەرهێناوە، پاش ئەوەی کە دەوڵەت قەدەخەی ئامرازەکانی هاتوچۆی کەرتی دەوڵەتی کرد تاکو هەموو کەس لە ماڵەوە بمێننەوە، خەڵکەکەی هاتن قیتاری سەیارەیان دروستکرد لە گواستنەوەی خەڵکیدا بۆ خەستەخانەکان و هێنانەوەیان.
• لە شاری جیهانسبێرگی جنوبی ئەفەریقا خەڵکی هاتن تیمی تاقمی پێداویسییتییان دروستکرد بۆ یارمەتیدانی ئەو خەلکانەی کە خانوویان نییە، واتە لە چواردیواری بەناو خانوویەکی لە تەنەکە و مقەبا و پوشوو و پەڵاش دروستکراودا دەژین. لەو پێداویستیانە: دیتۆڵی تەعقیمکردنی دەست، کاغەزی تەوالێت، بتڵی ئاوی پاك و خواردەمەنی. لە شاری کەیپ تاون ئەوانەی کە شارەزاییان لە کاروباری نەخۆشی چارەسەرکردندا هەبوون گروپیان دروستکرد لە گەڵ شوێندا، گەر کاتێك کە خەستەخانەکان پڕ بوون و نەیاتوانی چی تر نەخۆش وەرگرن ، ئەمان بە دەوری خۆیان ئەو کارە ئەنجام بدەن.
• لە ئەمەریکا گروپ بۆ یارمەتی کارمەندانی دکتۆر و نێرس خەستەخانە، دروستبووە، کە خۆیان وەختیان نییە تاکو پێداویستییەکانی خۆیان دابین بکەن. هەر لەوێ منداڵێکی 8 ساڵان گروپێکی دروستکردووە کە یارییەکان نیشانی منداڵان دەدات و بە یەکەوە دەیکەن. گروپی دیکە دروست بووە تاکو یارمەتی منداڵانی ئەو دایك و باوکانە بدات کە کە باوك و دایکیان زۆر سەرقالی کاری دیکەن.
• لە نەرویچ گروپێك لەوانەی کە لە کۆرۆنا چاکبوونەتەوە درروستبووە بۆ یارمەتیدانی خەڵکی کە ئەو کارانە بە خەڵکانێك کە تا ئێستا ساغن ناکرێت چونکە مەترسیدارە بۆئەوان کە بیکەن و لە کردنیا ڕەنگە توشی کۆرۆنا ببن.
• لە بولگاریا گروپ دروستبووە بۆ پێدانی کۆفی بەیانیانا و هەروەها بە قسە یارەمەتیدانی کەسانێك کە گرفتیان هەیە. ئەو کارەش بە ئینگلیزی پێی دەلێن counselling. لە پراگ گروپێك لە قوتابیان دروستبووە کە لای منداڵانی دکتۆر و نێرس و کارمەندانی خەستەخانەکان دەمێننەوە کە خۆیان لەسەر کارن .
• لە شاری دوبلن لە ئیرلەندە لە بلۆکێك خانوو یاری’ بینگۆ’ کە پێی دەڵێن ” balcony bingo ” لە ڕێگای فەیسبووکەوە دروستکردوە کە بە هەزاران کەس تیایدا بەشدارن .
• لە شاری بریستۆڵ-ی بریتانیا گروپێك لە ئافرەتان دروستبووە کە کاریان پەیداکردنی داوودەرمانە بۆ ئەو کەسانەی کە ناتوانن لە ماڵەکانیان بێنە دەرەوە.
• لە لاتیڤیا بە هەمان شێوە گروپی جیا جیا دروستکراون بۆ مەبەستی جیا جیا.
• لە وڵاتی فلیپین دیزاینەری پۆشاک دوکانەکەی گۆڕیوە بۆ دروستکردنی پێداویستییەکانی خۆپاراستن لە پەتای کۆرۆنا.
• لە یەك هەفتەدا گروپێك لە دکتۆر و تەکنیشنەکان و پسپۆڕان توانییان لە ماوەی هەفتەیەکدا جیهازی هەناسەوەرگرتن و بوژانەوەی سییەکان دروست بکەن کە تێچونی تەنها 370 دۆلاری ئەمەریکییە بە هاوکاری کۆمۆنێتییەکان.

*ئەم زانیاریانە لە وتارێکی نوسەر و چالاکوانی ناسراوی ژینگە George Monbiot کە لە ڕۆژنامەی گاردیانی 31/03/2020 ، وەرگیراوە بەڵام تایتڵی وتارەکەی ئەو جیایە.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت