تیشکۆ زەند: ئێمە!

سمبولی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان کلیک بکەو، ئەم بابەتە بنێرە بۆ بەشی خۆت یان هاوڕێکانت

ئێمە بە هۆی ئەم کۆرانتینەوە، کەم تا زۆر بێ جیاوازی بوینەتە خانمی نێو ماڵ، ئێستا ئێمەی توخمی باوکسالار تێدەگەین کە ئەرکی دایکایەتی و خانمان چەندە ئاڵۆز و سەختە، بە هۆیی ئەم دابڕانی کۆمەڵگایە لە یەک و بەسەربردنی زۆربەی کاتەکانمان لە ماڵین، هەندێک لە ئێمە ئەگەر شەڕ و گارەگار نەکەین خۆ دەبێت کارێکیتر هەبێت خۆمانی پێوە سەرقاڵ کەین، ئەو بێکاریەش بۆ نەگبەتی زۆرێک لە ئێمەی کردۆتە نوسەر، شاعیر، هەتا بە دکتۆری لا کۆڵان، بە شێخ و مورید.
ئێمە لە وەش زیاتر زۆربەمانی کردووە بە سیاسی، بە نوکتە باز، بەشیکەرەوە، بە بێژەر هەتا زوڕناژەن و فاڵگرەوە و فشەکەر. بێگومان ئێمە هەموو مرۆڤی جیاوازین، بە هۆی بیرکردنەوەی جیاواز و ئەتەکێتی جیاوازمانەوە، یەکتر نابینین، یەکتر ناخوێنینەوە یان یەکتری پەسەند ناکەین، ئەمە ڕاستیەو دەبێت تفی ئەو هەڵەیەش قوت بدەین، چونکە کێشەکە و گرفتەکە خودی خۆمانە کە سەرە خۆرەی خۆمانین و زۆربەی ئێمەشی گومڕا یان بڵێم چەوت کردوە و هەناسەی لە خۆبایی بونمانی پێ هەزمکردوین، یان لوت بەرزبوین کە سەراپامانی ئیغرا کردووە، یان هەڵسوکەوتمانی بۆگەن کردووە هەر وەک سەردابی مانهۆڵەکان (بۆ ئەم دەستەواژەیە، مەبەستم هەموو کەسێک نیە، تەنها کەسانی ڤایرۆساوی نەبێت).
سەراپای کۆیی هەموو ئەو بۆ چونانەی سەرەوە، ئێمە کەم تا زۆر چ وەک تاک و چ وەک کۆ بونەوەری نامۆ و جیاوازین، چونکە ماهیەتمان پێناسەی خودی خۆمانە کە جیاوازین.
ئایە ئێمە؟ ڕێ نیشاندەرین یا تێکدەر، ئەم پرسیارە نە قەرزە و نە سونەت، ئەمە هەڵسەنگاندنی خودی خۆمانە بۆ مۆنۆپۆلی ئەندێشەی ژیریمان بەرامبەر پێشهاتەکان کە چۆن هەر وەک مرۆڤی ژیر Wisdom وەک تاکیی کورد بتوانێت و دوربینی خۆی پێناسە بکات بۆ ئەگەرەکان و پێشهاتەکان، کە دەبێت ژیری مرۆڤ بونمان ئامانجەکانمان بۆ بپێکێت بە هۆی هەڵسەنگاندن و شیکردنەوەمان بۆ پێشهاتەکان پێش ڕوداوی ڕوداوەکان یان هەرهیچ نەبێت دوایی ڕوداوەکان.
کێشە گەورەکەش ئەوەیە کە هەندێکیش لە ئێمە هەیە کە دەڵێن، منیش ویستم وابڵێم یان منیش هەمان بۆ چونم هەبوو، گریمان ترۆپکی ڕۆشنبیریەتی تۆ بۆ پێشهاتەکان و ئەگەرەکان بە پازەتیڤ و نێگەتیڤەوە وەک بەری دەستی خۆت خوێندنەوەت بۆ کرد، ئەوە ئەو کاتە تۆ خۆت بە بونەوەرێکی ژیر و چالاک دەزانیت، ئەگەر هات و ئەیی ئەگەر پێچەوانەکەی دەرچو، دەبێت بڵێیت بڵق یان چڕت Sorry ڕەنگیشبێت پێویستیت بە هیچ پاساوێکیش نەکات، چونکە هوشیاری کۆمەڵگاکەت هەر هێندەی لێدەزانێت و هەر هێندەی فێرکردویت یان سواری پشتی مەستی نەزانین و گومڕابونی خۆی بووە و گوریسی ناهوشیاری و کەڵفەمیەکەی درێژترە لەو هەموو سنگ کوتانەی کە سەد ساڵە شۆڕشی چاواشەی بۆ دەکات و لەدەستی داوە و مێژویەکی پڕ لە خوێناوی و پڕ لە هەگبەی شەهیدی بۆ لە خاچ داوە، با لەوە زیاتر خلۆر نەبین لە ئەندێشە و درۆزنیماندا، یاخود با لەوە زیاتر فوی درۆ نەکەین بە بڵنگۆیی مزگەوت و میحرابەکانی فریا ڕەسەنی چامی مەیی کەدەیی سۆفیگەریماندا، چونکە ئێستا کەم تا زۆر بوبێتە مووکێش و بەرکێشی سیا چەمانەی دوژمن و نەیاری کوردستانەکەم و ئەو هەموو دیرۆک و بەرخۆدانەم بون بە بڵقی سەرئاو و گرەوی ئاخوندە و سەلەفی ووهابی و ئۆردوگاکان و قوندەر و فاڵچی و کۆلکە مەلا و نوشتەکەر و بڕیاردەرەکان، لە سەر پاشەڕۆژی داهاتوی لاشەی کۆمەڵگایەکی شەکەتی نەگریسی داماو و گومڕا و هەڵخەڵاتاوی میللەتە داماوەکەم دەسبیحی درۆی بۆ دەهۆننەوە.
ئایە گریمان سیاسەتی هەرێم و دەڤەرایەتی بۆگەن ئەوەندە دەخوازێ لە پێناوی سیاسەتێکی چەوتی داگیرکەریدا، خەون و خەیاڵی سەدان ساڵمان ئاوەژوو بکات یان لە باری ببات بۆ هەتا هەتایە بیکاتە ئەمری واقیعی دەبەنگی خۆمان، بۆ هەتا هەتایە ئەدمسفیر و جێپۆڵتیکی جوگرافیای ناوچەکەمان دیزە بە دەرخونە بکات، ئێمە ئەگەر خومان ئەو چەکوشە سەرکوت کەرە نەبین بۆ تێکدانی ژینگە و زێدەکەمان، بۆ تێکدانی پشێوی نانەوەی نێو ماڵی خۆمان و بۆ بە لاڕێبردنی شیرازەی کۆمەڵگای مرۆڤایەتیمان، ئەگەر خۆمان نەبین ئەی کێیە؟ ئەگەر ئێستا ئەو ڕاستیە تێنەگەین بۆ داهاتوی سبەینێمان باجەکەی زۆر لەوە قورستر دەکەوێت له سەرمان.
بە ئێستاشەوە کە ئێستا دنیا، دنیای جیهانگیری و تواندنەوەی سیستەمی کەپیتالیزمە بۆ چونە نێو و تواندنەوەی هێزی نوێی لە دایک بوو بە ناوی هێزی بۆشایی ئاسمان Space Force یان Space Warfare کە کۆیی ڕیزبەندی جینەتیکی جەستەی تەندروستەکان لە خۆ دەگرێت بۆ نێو ژینگە و لانکەی بونەوەری نوێ و کە پڕبێت لە مرۆقی تەندروستی بێ کێشەی ئۆرگانەکان، ئەمە وەک لایەنە زانستیەکەی، وەک لایەنە کەلە ڕەقیەکەی یان عشایرەکەشی ئەمەیە، با فاڵی بۆ بگرینەوە و دەبێت هەتا ماوین بڵێین؛ خوا گەوریە.
تا ئێستا ئەوەندە وێڵ و خەسێنراو گومڕاو چاوەشە و ڕاڕاکراوین کە نازانین، کە ئایە قون سڕین بە ئاو باشە یان بە کاخەزی پەڕۆ؟ کە ئایە هێلکە پێش مریشکە یان مریشک پێش هێلکەیە؟ کە ئایە کورد تا کەی دەبێت بخولێتەوە لە گێژاوی شەتەکی ناڕونی بزاڤەکەی و دەبێت لەوە تێبگات، کە ئایە کام پارت دەست پێشکەرە بۆ دۆزی ماڵئاوایی هەتا هەتایی و کام حیزبێکی تر دەبێتە بەربوکی تازە زاوای بێگانە و نامۆ بۆ لە ناوبردنی پاشە ڕۆژی خەباتێکی تری دۆزی کورد؟