کارزان کۆیی: هێندێک لەفەرموودەکانی بوخاری سوکایەتی کردنە بە ئایینی ئیسلام و مرۆڤایەتی؟

سمبولی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان کلیک بکەو، ئەم بابەتە بنێرە بۆ بەشی خۆت یان هاوڕێکانت

سەرەتا داوا لە هەموو مامۆستایانی ئایینی دەکەم لەسەرانسەری جیهاندا…… پاشان داوا لەیەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و ئەنجومەنی باڵای فەتوا لەهەرێم دەکەم، لەبری هەوڵدان بۆ سوکایەتی کردن و ناوزڕاندنمان، با بەشێوەیەکی ئەکادیمی و ژیرانە و شارستانیانە بەڕێزیان وەڵامی باوەڕداران بدەنەوە لەسەر ئەم گوتارەمان، بەتایبەت لەسەر ئەو فەرموودانەی لێکمانداوەتەوە لەم گوتارەماندا، گەر هەڵەیەک یا بوهتانێکیشمان کردبێت، با داوای یاساییمان لەسەر تۆمار بکەن و باوەڕدارانی لێ ئاگادار بکەنەوە، گەر لەتواناشیاندا نیە، دەتوانن ڕاوێژ بە (الاتحاد العالمي لعلماء المسلمین_ یەکێتی زانایانی جیهانی ئیسلام) یابە (هیئة کبار علماء الازهر_ دەستەی گەورە زانایانی ئەزهەر) بکەن، بۆ ئەو مەبەستە و هاوکاریشیان گوتارەکەمان وەرگێڕاوەتە سەر زمانی عەرەبی.
زانایانی ئیسلام و مامۆستایانی ئایینی و باوەڕدارانی ئیسلام بەشێوەیەکی گشتی پشتیان بە (قسەکانی_ بەفەرموودەکانی) ئیمامی “بوخاری” بەستووە، ئەو بەڕێزانە بەشێوەیەک دەڕواننە ئەو فەرموودانە، کە ڕاست و دروستن و جێگەی گومان نین. لەهەمان کاتدا ئەو فەرموودانە بەڕاسترین کتێبی دەزانن دوای قورئانی پیرۆز، هێندێک جاریش لەبەر گرنگیدان و بەرز ڕاگرتنی (قسەیەک – فەرموودەیەک) ئایەتێکی قورئانی پیرۆز یا چەند ئایەتێک ڕەتدەکەنەوە و دەیسڕنەوە و کار بەو ئایەتانە ناکەن، بەبیانوی جۆراوجۆر وەک دواتر ئاماژەیان پێدەدەین، بۆ دڵنیابون لە ڕاست و دروستی بۆچونی ئەو بەڕێزانە یا بۆچونەکەی ئێمە کەدەڵێین: (قسەکانی بوخاری سوکایەتی کردنە بە ئایینی ئیسلام و مرۆڤایەتی.))….. بەڕێزتان سەرپشک دەکەین لەبڕیاردان، لەدوای خستنە ڕوی چەند تێبینی و لێکدانەوەیەک پشت بەستوو بەسەرچاوە باوەڕپێکراوەکانی خودی ئایینی ئیسلام، نەک نەیارانی ئایینی ئیسلام.
وەک هەمووان دەزانیین پێغەمبەری ئیسلام(د.خ) لەساڵی (11)ی کۆچیدا، کۆچی دوایی کردووە.
(صحیح البخاري)یش دانەرەکەی (محمد بن إسماعيل بن إبراهيم بن المغيرة بن بردزبه الجعفي)یە ناسراوە بە (البخاري) ناوبراو لە خراسانی گەورە کەدەکاتە (ئوز باکستان)ی ئێستا لە شاری “بخاری” لەدایک بووە، هەرلەبەر ئەوەش نازناوی “بوخاری” لێنراوە، ناوبراو لەساڵی ( 194 ) کۆچی لەدایك بووە و لەساڵی ( 256 )ی کۆچیدا مردووە لەتەمەنی ( 62 ) ساڵیدا، واتا پاش مردنی پێغەمبەر(د.خ.) بە ( 183 ) ساڵ لە لەدایک بووە( ).
“بخاری” نە لەسەر زەوی عەرەب لەدایک بووە نەلەڕەسەنیشدا عەرەب بووە! جیاوازی ساڵانی تەمەنی ئەو بەڕێزە کەلەدوای مردنی پێغەمبەر(د.خ.) لەدایک بووە( 183 ) ساڵە، واتا ئیمامی بوخاری نەپێغەمبەری ئیسلامی دیتووە نە لەگەڵیدا ژیاوە و نەلەسەردەمی هاوەڵەکانی و نەلەسەردەمی حکومڕانی ( 24 ) جێنشینەکەدا ژیاوە!.
دەکرێت ئێمەی باوەڕدار بپرسین لەکوێوە ئەم بەڕێزە ئەو هەموو فەرموودانەی ‌هێناوە و پشتی بەکام سەرچاوەی زانستی بەستووە بۆ گێڕانەوەی ئەو فەرموودانە و پشتڕاستکردنەوەیان؟ یادەکرێت بپرسین کوا دەست نووسەکانی “بوخاری” لەکاتێکدا دروست وایە بۆ هەر فەرموودەیەکی ئەو بەڕێزە فەرموودەیەکی دەست نووسی خودی خۆی هەبوایە بۆ بەراورد کردن، بەڵام وەک لەچاوگە ئیسلامیە باوەڕپێکراوەکاندا دەوترێت: ئەو دەست نووسانە بوونی نیە و نەبینراوە! بۆ تێبینی و سەرنج و ئاشنابونی بەڕێزتان پێمان باشە، چۆنیەتی نوسینەوە و گێڕانەوەی فەرموودەکانی “بخاری” بخەینە بەر دیدەی بەڕێزتان، گەر تووشی شۆک نەبن.
لاتان سەیر نەبێت و سەرتان سوڕنەمێنێت……. کەدەڵێین هیچ دەقێکی دەست نووسی ئیمامی “بوخاری” بونی نیە، وە فەرموودەکانی “بوخاری” لەلایەن خودی ئیمامی بوخاریشەوە نەنووسراونەتەوە……..! بەڵکو وەک لەسەرچاوە میژوویە باوەڕپێکراوەکانی ئیسلامدا هاتووە لەلایەن شێخی شافیعی (الأمام أبو زید محمد ابن أحمد بن عبداللە بن محمد المروزي) نووسراونەتەوە( ) بۆزانیاری بەڕێزتان، شێخی شافیعی (الأمام محمد بن أحمد المروزي)یش نەدەست نووسی “بوخاری” بینیوە نە فەرموودەکانیشی لەخودی “بوخاری”یەوە بیستووە بەڵکو…… وەک لەسەرچاوەکاندا ئاماژەی پێدراوە دەوترێت: گوایە گوێی لەگێڕانەوەی فەرموودەکانی “بوخاری” بووە لەڕێگەی (شێخەکەی-مامۆستاکەی) کەناوی (الفربري) بووە، وە (الفربري)یش دەست نووسی “بخاری” نەبینیوە.. بەڵکو وەک لەخوودی سەرچاوە ئیسلامیەکاندا هاتووە (الفربري) دوو جار “بوخاری” دیتوە لەو دوو جارەدا ئەو فەرموودانەی لەخودی “بوخاری” یەوە بەزارەکی بیستووە! جارێکیان لەساڵی( 248 ) کۆچی جارێکیش لەساڵی( 252 ) کۆچیدا! ( ) ئەمیش بۆ شێخی شافیعی “المروزی” گێڕاوەتەوە، شێخی شافیعی “المروزی” یش بەبێ ئەوەی “بخاری” دیتبێت یا هیچ دەستنوسێکی”بخاری” دیتبێت، فەرموودەکانی”بوخاری” لەزاری “الفربری” یەوە نووسیوەتەوە…!.
لەسەرچاوە ئایینیەکاندا هاتووە گوایە ئیمامی بوخاری( 7257 ) فەرموودەی هەیە, ئێمە لەکەسانی باوەڕدار و ڕۆشنبیر دەپرسین، ئایە دەکرێت ئەو هەموو فەرموودانە لەدوو چاوپێکەوتندا لەبەر کرابێت؟ بۆ زانیاری بەڕێزتان ئیمامی “بوخاری” بۆ خۆی فەرمویەتی: ( 100.000 ) سەدهەزار فەرمودەی ڕاستم لەبەرە و( 200.000 ) دووسەد هەزار فەرموودەی ناڕاستیشم لەبەرە( ) .
من لام سەیرە هێندێک لەفەرموودە سەحیحەکانی “بوخاری” بۆخۆی سوکایەتی کردنە بەپێغەمبەری ئیسلام، بەڵام باوەڕداران بەشانازیەوە دەیگێڕنەوەو باسی دەکەن، وەک نموونە لەکۆتایی ئەم گوتارەدا ئاماژە بە فەرمودەیەکی بوخاری دەدەم کەبەش بەحاڵی خۆم قێزم لەمرۆڤ بوونی خۆم کردەوە لەکاتی وەرگێڕانیدا، بەڵام لێرەدا وەک سەرەتایەک ئاماژە بە فەرموودەیەک دەدەم، کەئیمامی “بوخاری” خودی خۆی پێمان دەفەرموێت: عائیشەی خێزانی پێغەمبەر فێڵی لە هاوسەرەکەی واتا لە پێغەمبەری ئیسلام (د.خ.) کردووە……. لەبەر زۆری فەرموودەکە و کات نەگرتنی بەڕێزتان تەنها ئاماژە بەدێڕی یەکەمی فەرموودەکەو سەرچاوەکەی دەدەین و وەریدەگێڕینە سەر زمانی کوردی، لەدەقە ڕەسەنەکەدا بەم شێوەیە هاتووە:
{حدثنا فروة بن أبي المغراء حدثنا علي بن مسهر عن هشام بن عروة عن أبيه عن عائشة رضي الله عنها قالت: كان رسول الله صلى الله عليه وسلم يحب العسل والحلواء……..تاد.}( ).
واتاکەی بەکورتی و بەکوردی “عائیشە” لەم فەرموودەیەدا خودی خۆی دەڵێت: (پیغەمبەر(د.خ.) لەدوای ئێواران دەچووە لای هاوسەرەکانی و سەردانی دەکردن پاشان دەچووە لای یەکێکیان و( دەستبازی _ سەرجێیی) لەگەڵ دەکرد، جارێک چووە لای(حفصة- حەپسە)ی کچی عومەر، زیاتر مایەوە لەوەی چاوەڕان دەکرا، منیش دەمار گرتمی…! پرسیم: (هۆی ئەو زۆر مانەوەیە چیە؟.) وتیان: حەپسە شەربەتی هەنگوین دەدات بە پێغەمبەر.. بۆیە لای دەمێنێتەوە، منیش گوتم: ((بەخوا دەبێت فێڵێکی وای لێبکەم واز بێنێت لەو مانەوەیەی لای حەپسە.)) لەبەر ئەوە عائیشە بە”سەودەی کچی زەمعە” و “سەفیە” کەخێزانی پێغەمبەر(د.خ.) بوون دەڵێت: کاتێک پێغەمبەر تەشریف دێنێتە لاتان لەنۆرەی خۆتاندا، پێی بڵێن: ((ئەو بۆنە ناخۆشە چیە لێت دێت؟ مەغافیرت خواردوە؟.)) ئەویش دەڵێت: ((نا مەغافیرم نەخواردوە.)) ئێوەش بڵێن: ((ئەی ئەو بۆنە ناخۆشە چیە لێت دێت؟.)) ئەویش دەڵێت: (لای حەپسە شەربەتی ‌هەنگوینم خواردوە.)) ئێوەش بڵێن: ((دیارە هەنگەکە مەغافیری هەڵمژیوە) ( سەرنج: مەغافیر دارێکی دڕکاوی بۆن ناخۆشە حوشتر دەیخوات لەبیابان. ک.ک.)) کە پێغەمبەر(د.خ.) دەچێتە لای هەریەکێکیان لەنۆرەی خۆیاندا وای پێدەڵێن، لەبەر ئەوە پێغەمبەر(د.خ) شەربەتی هەنگوین لەخۆی قەدەغەدەکات!.
گەر بەوردی بڕوانینە ئەم فەرموودە سەحیحەی ئیمامی “بوخاری” و لێکیبدەینەوە ئیمامی “بوخاری” پێمان دەڵێت: ((عائیشەی خێزانی پێغەمبەر خانمێکی درۆزن و کەڵکباز بووە، وەهەروەها پێغەمبەری ئیسلامیش کەسێکی ئاسایی ساویلکەی خۆش باوەڕ بووە.))
گێڕانەوەی فەرموودەکان لەلایەن ئیمامی بوخاریەوە زۆر جار باوەڕداران دەخاتە گومانەوە، ئەو گومانەش لەناخی باوەڕدارانا دەمێنێتەوە تامردنیان، بەبێ ئەوەی بەهیچ ڕاستیەک بگەن لەبەر ئەوەی دانایان و زانایان و مێزەر لەسەرانی ئیسلام.. جورئەتی ئەوە ناکەن هیچ ڕونکردنەوەیەک یا ڕێنماییەک بدەن لەسەر ڕاستی و دروستی ئەو فەرموودانە، بۆ نموونە ئیمامی “بوخاری” لەڕێگەی گێرانەوەی فەرموودەیەکدا پێمان دەڵێت: یەکەم ئایەتی قورئانی پیرۆز کەبۆ پێغەمبە(د.خ.) دابەزیوە ئەم ئایەتە پیرۆزەیە: ((اقرأ باسم ربك الذي خلق , خلق الإنسان من علق))( ). لەهەمان چاوگەداو.. لەهەمان کتێبی ئیمامی “بوخاریدا” و لەهەمان لاپەڕەدا.. لەڕێگەی گێڕانەوەی فەرمودەیەکی دیکەوە ئیمامی “بوخاری” پێمان دەڵێت: یەکەم ئایەتی قورئانی پیرۆز کەبۆ پێغەمبە(د.خ.) دابەزیوە ئەم ئایەتە پیرۆزەیە: ((يا أيها المدثر قم فأنذر وربك فكبر))( ).
لێرەدا دەکرێت لە مامۆستایانی ئایینی بپرسین بۆ جورئەتی ئەوە ناکەن ڕونکردنەوەیەک بدەن بەباوڕداران تابزانرێت لەم دوو فەموودەیە کامیان ڕاستە؟ بۆ زانیاری بەڕێزتان هەردوو فەرموودەکە بەزمانی سەرچاوە دەخەینە بەردیدەی خوێنەر لەبەر کات نەگرتنی بەڕێزتان تەنها ئاماژە بەدێڕی یەکەمی هەردوو فەرموودەکە دەدەین لەگەڵ سەرچاوەکەی، فەرموودەی یەکەم: ((عن عائشة أم المؤمنين أنها قالت: أول ما بدئ به رسول الله{ص} من الوحي الرؤيا الصالحة في النوم).
فەرموودەی دووهەم: ((قال محمد بن شهاب: فأخبرني أبو سلمة أن جابر بن عبداللە الأنصاري رضي اللە عنهما قال: قال رسول اللە{ص} وهو یحدث عن فترة الوحي))( ) بۆ زانیاری بەڕێزتان لەسەر دواهەمین ئایەتی قورئانی پیرۆزیش هەمان جیاوازی و دووڕویی هەیە لەفەرموودەکانی ئیمامی بوخاریدا!.
وەک پێشتر ئاماژەمان پێدا چەندین فەرموودەی دیکەی “بوخاری” هەیە کەپڕاوپڕن لە سوکایەتی کردن بە پێغەمبەری ئیسلام(د.خ.) لەهەمووی سەیر وسەمەرەتر مامۆستایانی ئاینیین کەبێدەنگن لەئاستیدا، بۆ نموونە ئەم فەرموودە سەحیحەی بوخاری وەردەگرین کەمن بۆخۆم هەست بەتەریقی و شەرمەزاری وخەجاڵەتی کرد لەکاتی وەرگێڕنیدا، لەبۆ دڵنیاکردنی بەڕێزتان لەڕاستی ئەو فەرموودەیە بەزمانی سەرچاوە دەقە ڕەسەنەکە دەخەینە ڕوو لەگەڵ ئاماژە دان بەسەرچاوەکەی کە بەم شێوەیە هاتووە: ((ثنا أبو نعيم حدثنا عبد الرحمن بن غسيل عن حمزة بن أبي أسيد عن أبي أسيد رضي الله عنه قال خرجنا مع النبي – صلى الله عليه وسلم – حتى انطلقنا إلى حائط يقال له الشوط حتى انتهينا إلى حائطين فجلسنا بينهما فقال النبي – صلى الله عليه وسلم – اجلسوا ها هنا ودخل وقد أتي بالجونية فأنزلت في بيت في نخل في بيت أميمة بنت النعمان بن شراحيل ومعها دايتها حاضنة لها فلما دخل عليها النبي – صلى الله عليه وسلم – قال هبي نفسك لي قالت وهل تهب الملكة نفسها للسوقة قال فأهوى بيده يضع يده عليها لتسكن فقالت أعوذ بالله منك فقال قد عذت بمعاذ ثم خرج علينا فقال يا أبا أسيد اكسها رازقيتين وألحقها بأهلها))( )
واتا لەگەڵ پێغەمبەردا (د.خ.) چوینە دەرەوە، بەرەو شوێنێک پێی دەوترا(شوط) تاگەیشتینە نێوان دوو دیوار، لەمابەینی دوو دیوارەکەدا دانیشتین، پێغەمبەر(د.خ.) پێمانی گووت: ئێوە ئالێرەدا دانیشن….. بۆخۆشی چووە ماڵێکی پڕ دارخورما، کەماڵی “ئومەیمەی کچی نوعمانی کوڕی شراحیل” بوو، کارەکەرێکی لەگەڵدا بوو، کاتێک پێغەمبەر چووەلای پێی گووت: خۆتم پێ ببەخشە….. ئەویش لەوەڵامدا پێی گووت: ((چۆن دەبێت شاژن خۆی ببەخشێت بەگەدا..!.)) ئیدی پێغەمبەر بۆ هێور کردنەوەو ڕازیکردنی دەستی بەسەر سەری ژنەکەدا دەگێڕا بەمەبەستی بێدەنگ کردنی، ژنەکە وتی: ((پەنا بە خودا دەگرم لێت.)) ئەویش لە وەڵامدا وتی: ((بە ڕاستی پەنات بەوە گرت کە دەبێت پەنای پێ بەرین.)) ئیدی پێغەمبەر دێتە دەرەوە و دەفەرمووێت: ((جلەکانی لەبەر بکەنەوە و خواردنی پێبدەن و بیبەنەوە بۆ لای کەسوکاری.)).
ئەم فەرموودەیە بەشێوەی دیکەش هاتووە گوایە ئەم ژنە هاوسەری پێغەمبەر(د.خ) بووە و لەیەکەم شەوی هاوسەرگیریدا ڕازی نەبووە (جیماع_ سەرجێگایی) لەگەڵ پێغەمبەردا بکات، گەر بەو شێوەیەش هاتبێت هەر جێگەی گومان و پرسیارە، گەر بەڕەزای خۆێ شووی پێکردبێت، بۆ دەبێت نەهێڵێت پێغەمبەر دەستی بۆبەرێت؟ گەر زەواجیشی پێنەکردبێت بەکام یاسا پێغەمبەر دەست بۆ ژنی بێگانە دەبات؟ ئایە ئەمە ڕەوشتی ئەو پێغەمبەرەیە کەخوای گەورە شایەتی لەسەر ڕەوشتی بەرزی داوە، گەر کەمێک بەووردی لەم فەرموودەیە ورد بینەوە بۆمان ڕوون دەبێتەوە پێغەمبەری ئیسلام(د.خ.) دەستدرێژی سێکسی کردۆتە سەر ئەو ژنە بەستەزمانە و جلەکانی لەبەردا دڕاندووە هەر لەبەر ئەوە لەکۆتایی فەرمودەکەدا وەک دەبینرێت فەرموویەتی: ((جلەکانی لەبەر بکەنەوە و بیبەنەوە بۆ لای کەسوکاری.)) ئەوەی زۆر بریندار و غەمباری کردووم و هیوادارم دوژمنانی ئیسلام بەم فەرموودەیە نەزانن، کەئەو ژنە بەپێغەمبەری ئیسلام گوتووە: ((سوقة)) کەبەواتای گەدا و پاتاڵ و ئاست نزم و بێنرخ دێت، پێم ناڵێن چۆن پێغەمبەر هاوسەرگیری یا تکای ڕابواردنی سیکسی لەکەسێک دەکات کەبەو شێوەیە ناوی بەرێت، دەکرێت لێرەدا لەخۆمان بپرسین گەر باوکی هەریەکێک لەئێمە دەستی بۆ ژنێک ببردایەو ژنەکە هاواری لێ هەڵبسایەو پەنای بۆ خودا ببردایە لەبێ دەسەڵاتیدا، هەمێستا ئێمە ڕوومان دەهات بڵێین ئەوە باوکمان بووە، ئەی چۆن ڕوومان بێت ئەی زانایانی ئیسلام و مێزەر لەسەران و فەرمودە پەرستان! بڵێین ئەمە ڕەوشتی پێغەمبەرەی سەردارمان بووە؟.
من پێم وایە گەر پابەندبین بەهێندێک لە فەرمودەکانی”بوخاری” ئەوادەبێت ببینە مرۆڤێکی نەخۆش و ناشارستانی، بۆ نمونە ئەم فەرمودەیە وەردەگرین، هیوادارم مامۆستایانی ئایینی بەهەڵەدا نەچن و پابەند نەبن بەم فەرمودەیەوە {حديث أبي هريرة ان رسول الله صلى الله عليه وسلم رأى نخامة في جدار المسجد فتناول حصاة فحكها فقال: ( إذا تنخم أحدكم فلا يتنخمن قبل وجهه ولا عن يمينه وليبصق عن يساره أو تحت قدمه اليسرى))}( ) واتا ئەبو هورەیرە دەڵێت: پێغەمبەر(د.خ.) بەڵغەمێکی بەدیواری مزگەوتەوە بینی، بە بەردێک کڕاندی و فەرمووی: ((هەرکەسێک بەڵغەمی ڕۆکرد، باڕۆی نەکاتە بەردەمی خۆی، باڕۆشی نەکاتە لای ڕاستی، با لای چەپیەوە ڕۆی بکات، یا بالەژێر پێی چەپیدا ڕۆی بکات).
لەم فەرموودەیەدا “بوخاری” لەزاری پێغەمبەروە(د.خ.) پێمان دەڵێت: (دەکرێت لەمزگەوتدا تف و بەڵغەم ڕۆکەین، بەمەرجێک لەلای چەپەوە ڕۆی بکەین یاخود لەژێر پێماندا.)) لێرەدا دەکرێت لە فەرموودە پەرستان بپرسین ئایا ئەم کارە قێزەوەنە دروستە لەمزگەتەکانماندا ئەنجامی بدەین و تف و بەڵغەم رۆبکەینە سەر فەرش و کۆمبارە جوانە نوێژیەکانی مزگەوتەکان؟ یائەمە هەڵبەستراوە بەناوی پێغەمبەری ئیسلامەوە(د.خ.)؟ یا ئەمە بۆ سەردەمێک هاتووە کەشارستانێتی تیانەبووەو ناشێت لەئێستادا پەیڕەوی بکەین؟.
بە بۆچونی ئێمە پێویستە زۆر بەوردی مامەڵە لەگەڵ فەرموودەکاندا بکەین و نەیان کەینە سەرچاوە و ڕێنمایی ژیانمان وەک مامۆستایانی ئایینی داوامان لێدەکەن، چونکە هێندێک لەفەرموودەکان دەمان بەنە سەر دووڕیانی هەڵەو تاوان.. بۆ ئەنجام دانی کاری داوێن پیسی و دزێتی و بەدڕەوشتی و ………تاد. بۆنمونە ئەم فەرموودەیەی ئیمامی بوخاری دەخەینە بەردیدەی بەڕێزتان.
((حدثنا موسى بن إسماعيل حدثنا مهدي بن ميمون حدثنا واصل الأحدب عن المعرور بن سويد عن أبي ذر رضي الله عنه قال قال رسول الله صلى الله عليه وسلم أتاني آت من ربي فأخبرني أو قال بشرني أنه من مات من أمتي لا يشرك بالله شيئا دخل الجنة قلت: “وإن زنى وإن سرق” قال: “وإن زنى وإن سرق”}( ) .
واتا { ئەبو زەر دەڵێت: پێغەمبەر(د.خ.) فەرمووی: ((لەلایەن خوداوە هاتن بۆلام پێیان گوتم یان گوتی: مژدەیان پێدام، کەهەر کەسێک لەئومەتەکەم بمرێت و هیچ هاوبەشیەک بۆ خوا دانەنێت، دەچێتە بەهەشتەوە.)) “ئەبو زەر” دەڵێت گوتم: ((گەر حیزی و دزیشی کردبێت؟.)) پێغەمبەریش(د.خ.) فەرمووی: ((گەر حیزی و دزیشی کردبێت.)).
لێرەدا سەرنج و تێبینی لەسەر ئەم فەرموودەیەی ئیمامی “بوخاری” بۆ بەڕێزتان بەجێ دەهێڵم، کەتێیدا بەئاشکرا لەزاری پێغەمبەرەوە(د.خ.) ئیمامی “بوخاری” پێمان دەڵێت: ((ئێمەی ئومەتی پێغەمبەر گەر شەریك بۆخودا پەیدا نەکەین گەر “حیزی” و “دز”یش بکەین هەر دەچینە بەهەشت!.)).
لەهەمانکاتدا هەندەک لەفەرموودەکانی”بوخاری” بۆخۆی زۆر بەئاشکرا و بەڕونی دژ بەقورئانی پیرۆز دەوەستنەوە و بەپێچەوانەی قورئانی پیرۆزەوە ڕێنمایی بەباوەرداران دەدەن، بۆنمونە ئەم فەرمودەیە وەردەگرین.
{عن ابن عمر رضي الله تعالى عنهما أن رسول الله صلى الله عليه وسلم قال : أمرت أن أقاتل الناس حتى يشهدوا أن لا إله إلا الله ، وأن محمدا رسول الله ، ويقيموا الصلاة ، ويؤتوا الزكاة ، فإذا فعلوا ذلك ، عصموا مني دماءهم وأموالهم، إلا بحق الإسلام، وحسابهم على الله تعالى}( )( )
ئەم فەرموودە شەڕانگێزیە لەلایەن ئیمامی (بوخاری و مسلم) وە گێڕدراوەتەوە و پشت ڕاستیش کراوەتەوە، لەکاتێکدا دژ بەم ئایەتە پیرۆزانەو ((لكم دينكم ولي دين))( ) و ((فمن شاء فليؤمن ومن شاء فليكفر))( ) و چەندین ئایەتی دیکەیە، ئەم فەرموودەیە بۆ خۆی پێمان دەڵێت: کار بەم ئایەتە پیرۆزانە مەکەن. لێرەدا دەکرێت لەمامۆستایان و دانایانی ئیسلام بپرسین بڵێین: ((ئایە دەکرێت لەسەر قسەی مرۆڤەکان ئایەتی قورئان بسڕینەوە و کاری پێنەکەین؟.)) ئایە ((قسەی مرۆڤەکان لەقورئانی پیرۆز گرنگتر و پیرۆزترە وابێدەنگیتان هەڵبژاردوە؟.)).
پێویستە مامۆستایانی ئایینی بوێربن و بوێرانە ڕونکردنەوە بدەن بەباوەڕداران، چونکە مرۆڤی باوەڕدار لێرەدا سەری لێدەشێوێت کار بە فەرمایشتی خوا بکات؟ یا بەقسەی مرۆڤەکان؟، بێگومان هێندێک لە کاڵفامان و دوژمنانی ئایینی ئیسلام، دەڵێن: ((ئەم ئایەتانە پوچەڵ کراونەتەوە.)) من وەک خودی خۆم ئەم بۆچونە بەدروست نابینم و بەکفریشی دەزانم، چونکە زانستی (الناسخ و المنسوخ- ڕەتکەرەوە و ڕەتکراوە یا پوچوڵکراو و هەڵوەشاوە یا سڕینەر و سڕاوە) داهێنانی مرۆڤە و پێچەوانەی فەرمانی یەزدانە و لەهەمان کاتدا سەرپێچیەکی ئاشکرایە لەڕێنمای و فەرمانی خودا، بەبۆچونی ئێمە ئەو زانستەی کە وەک دەوترێت زانایانی ئیسلام ناویان ناوە (الناسخ و المنسوخ) باشتر وایە باوەڕداران و ڕۆشنبیران ناوەکەی بگۆڕن بە (علم التحریف- زانستی لادان، شێواندن) لەبەر ئەوەی یەزدانی مەزن تەنها خودی خۆی سەربەست کردووە بەهەموار کردنەوە و ڕەتکردنەوە، تەنانەت لەم بوارەدا دەسەڵاتی ئەوەی بە پێغەمبەری ئیسلامیش(د.خ.) نەداوە، وەک دەفەرموێت: ((ما ننسخ من آية أو ننسها نأت بخير منها أو مثلها ألم تعلم أن الله على كل شيء قدير))( ) واتا: ((هیچ ئایەتێک ناسڕینەوە یا لەبیری نابەینەوە هەر ئایەتێک بسڕینەوە یا لەبیری بەرینەوە، ئایەتی باشتر یان هاوشێوەی دەخەینە شوێنی.)) لەبەر ئەوە ئێمە دەڵێین: ئەوانەی لەپاش مردنی پێغەمبەر(د.خ.) بۆ بەرز ڕاگرتنی فەرموودەکان زانستی (الناسخ و المنسوخ) یان داهێنا، گەورەترین تاوانیان بەرامبەر بەئیسلام و موسلمانان ئەنجام داوە، گەر خودای مەزن بەپێویست و دروستی بزانیایە خۆی ئەوئایەتانەی پوچەڵ دەکردەوە، دیارە ئەوانەی ئەم کارە دەکەن خۆیان لەخوا بەمەزنتر و داناتر و زاناتر و ژیرتر دەزانن، ئەمەش بۆ خۆی پێچەوانەی بەرز راگرتنی ئایینی ئیسلامە، گەرنا با دانایان و زانایانی ئایینی پێمان بڵێن بەکام دەقی قورئان خوای گەورە.. ئەوانی سەربەست کردووە کە فەرمان و ڕێنمایی و ئامۆژگاریەکانی پوچەڵ بکەنەوە؟ لەکاتێکدا یەزدان بۆ خۆی دەفەرموێت: ((إنا نحن نزلنا الذكر وإنا له لحافظون))( ) دیارە ئەوانەی باوەڕیان بەزانستی (الناسخ و المنسوخ) هەیە، باوەڕیان بەم ئایەتانە و بەتوانا و بەڵێنی یەزدان نیە.
هێندەک لەفەرمودەکانی ئیمامی “بوخاری” نەک تەنها لەگەورەی خودا کەم دەکاتەوە، بەڵکو چەندین پرسیاریش لای باوەڕداران دروست دەکات و خەڵکی ڕۆشنبیریش دەخاتە گوومانەوە، وەک نمونە ئەم فەرمودەیە وەر دەگرین، کەلەدەقە ڕەسەنەکەدا بەم شێوەیە هاتووە: ((حدیث أبي هريرة أن رسول الله صلى الله عليه وسلم قال : ” ينزل ربنا تبارك وتعالى كل ليلة إلى السماء الدنيا حين يبقى ثلث الليل الآخر، يقول : من يدعوني فأستجيب له ؟ ، من يسألني فأعطيه ؟ من يستغفرني فأغفر له))( ) واتا {ئەبو هورەیرە دەڵێت: پێغەمبەر(د.خ.) فەرمووی: {خودای گەورە هەموو شەوێک کە یەک لەسەر سێی شەو دەمێنێت، دادەبەزێتە (ئاسمانی یەکەم_ ئاسمانی سەرزەوی) دەڵێت: ((کێ بانگم بکات وەڵامی دەدەمەوە، کێ داوام لێبکات تا بیدەمێ، کێ داوای لێبوردن دەکات تالێی خۆش بم.))} من بێگومانم ئیمامی بوخاری گەر بیزانیایە گۆی زەوی خڕە هەرگیزاوهەرگیز قسەی وای نەدەگێرایەوە، چونکە ئەو دەمەی لەسعودیە یەک لەسەر سێی شەوە لەئەمریکاو چەندین شوێنی دیکە نیوەڕۆیە وە بەپێچەوانەشەوە، بەپێی ئەو گێڕانەوەیە بێت ئەوا دەبێت خوای گەورە هەمیشە لە ئاسمانی سەر زەوی بمێنێتەوەو نەگەڕێتەوە بۆ عەرشی خۆی! ئەم فەرمودەیە جگەلەوەی لەگەورەیی خوای گەورە کەم دەکاتەوە، قورئانی پیرۆزیش کەفەرمودەی خوای گەورەیە ئەویش ڕەتدەکاتەوە، ئەوەتا خوای گەورە بۆخۆی پێمان دەفەرموێت: ((ولقد خلقنا الإنسان ونعلم ما توسوس به نفسه ونحن أقرب إليه من حبل الوريد.))( ) واتا خوای گەورە بۆخۆی دەفەرموێت: ئێمە لەڕەگی بنگوێتان نزیکترین لێتانەوە، ئیدی دەبێت خوای مەزن چ پێویستیەکی بەو دابەزینە بێت لەو درەنگە وەختەدا؟ لەکاتێکدا خوای گەورە بۆخۆی دەفەرموێت: ((يعلم ما بين أيديهم وما خلفهم ولا يحيطون به علما.)) ( ).
هێندێکی دیکەش لەفەرمودەکانی “بوخاری” چیرۆکی سەیرو سەمەرەی تیابەدی دەکرێت کەهزری مرۆڤ رەتیدەکاتەوە، لەهەمان کاتدا لەدانای و زانای خوای گەورەش کەم دەکاتەوە، بۆ نموونە ئەم فەرموودەیە وەردەگریین و وەریدەگێڕینە سەر زمانی کوردی.
((أبو ذر يحدث: أن رسول الله(ص) قال: (فرج عن سقف بيتي وأنا بمكة، فنزل جبريل، ففرج صدري، ثم غسله بماء زمزم، ثم جاء بطست من ذهب، ممتلىء حكمة وإيمانا، فأفرغه في صدري، ثم أطبقه، ثم أخذ بيدي فعرج بي إلى السماء الدنيا، فلما جئت إلى السماء الدنيا، قال جبريل لخازن السماء: افتح، قال: من هذا؟ قال: هذا جبريل، قال: هل معك أحد؟ قال: نعم، معي محمد صلى الله عليه وسلم، فقال: أرسل إليه؟ قال: نعم فلما فتح علونا السماء الدنيا، فإذا رجل قاعد، على يمينه أسودة، وعلى يساره أسودة، إذا نظر قبل يمينه ضحك، وإذا نظر قبل يساره بكى، فقال: مرحبا بالنبي الصالح والابن الصالح، قلت لجبريل: من هذا؟ قال: هذا آدم، وهذه الأسودة عن يمينه وعن شماله نسم بنيه، فأهل اليمين منهم أهل الجنة، والأسودة التي عن شماله أهل النار، فإذا نظر عن يمينه ضحك، وإذا نظر قبل شماله بكى، حتى عرج بي إلى السماء الثانية، فقال لخازنها: افتح، فقال له خازنها مثل ما قال الأول ففتح ) قال أنس : فذكر أنه وجد في السماوات آدم و إدريس و موسى و عيسى و إبراهيم صلوات الله عليهم و لم يثبت كيف منازلهم غير أنه ذكر أنه وجد آدم في السماء الدنيا و إبراهيم في السماء السادسة , قل أنس فلما مر جبريل بالنبي صلى الله عليه و سلم بإدريس قال : قال مرحبا بالنبي الصالح و بالأخ الصالح فقلت ( من هذا ؟ قال هذا إدريس , ثم مررت بموسى فقال مرحبا بالنبي الصالح و الأخ الصالح قلت من هذا ؟ قال هذا موسى ثم مررت بعيسى فقال مرحبا بالأخ الصالح و النبي الصالح قلت من هذا ؟ قال هذا عيسى ثم مررت بإبراهيم فقال مرحبا بالنبي الصالح و الابن الصالح قلت من هذا ؟ قال هذا إبراهيم صلى الله عليه و سلم ) قال ابن شهاب فأخبرني ابن حزم: أن ابن عباس وأبا حبة الأنصاري: كانا يقولان: قال النبي صلى الله عليه وسلم: (ثم عرج بي حتى ظهرت لمستوى أسمع فيه صريف الأقلام ) قال بن حزم و أنس بن مالك قال النبي صلى الله عليه و سلم ( ففرض الله على أمتي خمسين صلاة فرجعت بذلك حتى مررت على موسى فقال : ما فرض الله لك على أمتك ؟ قلت : فرض خمسين صلاة قال : فارجع إلى ربك فإن أمتك لا تطيق ذلك فراجعني فوضع شطرها فرجعت إلى موسى فقلت : وضع شطرها فقال : راجع ربك فإن أمتك لا تطيق فراجعت فوضع شطرها فرجعت إليه فقال ارجع إلى ربك فإن امتك لا تطيق ذلك فراجعته فقال : هي خمس و هي خمسون لا يبدل القول لدي فرجعت إلى موسى فقال راجع ربك فقلت استحييت من ربي ثم انطلق بي حتى انتهى بي إلى سدرة المنتهى و غشيها ألوان ما أدري ما هي ثم أدخلت الجنة فإذا فيها حبائل اللؤلؤ و إذا ترابها المسك ))( )
واتا ئەبو زەر دەگێڕێتەوە پێغەمبەر(د.خ.) فەرمووی: هێشتا لەمەککە بووم، بنمیچی سەربانی ماڵەکە شەق بوو، جوبرائیل دابەزی، سنگی هەڵدڕیم پاشان بەئاوی زەمزەم شۆردی پاشان تەشتێکی زێڕینی هێنا پڕ بوو لەدانایی و باوەڕ، تەشتە زێرینەکەی بەتاڵکرد، هەمووی خستە سنگمەوە، پاشان سنگی داخستمەوە، ئەوجا دەستی گرتم و سەریخستم بۆ ئاسمانی دونیا، کاتێک کەگەیشتینە ئاسمانی دونیا، جوبرائیل بەدەرکەوانی ئاسمانی گووت: ((دەرگاکە بکەرەوە.)) دەرکەوانەکەش ووتی: ((ئەوە کێیە؟.)) ئەویش گوتی: ((منم جوبرائیلم.)) دەرکەوانەکە گوتی: ((کەسی دیکەت لەگەڵدایە؟.)) جوبرائیلیش گوتی: ((بەڵێ موحەمەدم لەگەڵدایە(د.خ.).)) دەرکەوانەکە گوتی: ((نێردراوە بەشوێنیدا؟.)) جوبرائیلیش گوتی: (بەڵێ.)) کەدەرگاکەمان بۆ کرایەوە سەرکەوتینە سەر ئاسمانی یەکەم، بینیم پیاوێک دانیشتووە، لەلای ڕاستیەوە تارمایی خەڵکانێک دیارن لەلای چەپیشیەوە تارمایی خەڵکانێکی دیکە دیاربوون، پیاوەکە کەسەیری لای ڕاستی خۆی دەکرد پێدەکەنی، بەڵام کەسەیری لای چەپی خۆی دەکرد دەگریا، ئەو پیاوە گوتی: ((مەرحەبا لەپێغەمبەری باش و کوڕی باش.)) بەجوبرائیلم گوت: ((ئەمە کێیە؟.)) جوبرائیل گوتی: ((ئەوە باوە ئادەمە و ئەو تارمایەی خەڵکانەش لەڕاست و چەپیەوە دیارن ئەوانە وەچەو نەوەکانیەتی، ئەوانی لای ڕاستیەوەن بەهەشتین، ئەو عەشاماتەی لای چەپیەوە دۆزەخین، گەر سەیری لای ڕاستی بکات پێدەکەنێ و گەرسەیری لای چەپی بکات دەگری.)) تا سەری خستمە سەر ئاسمانی دووهەم، بەدەرکەوانەکەی گووت: ((دەرگاکە بکەرەوە.)) هەمان ئەو پرسیارو وەڵامەی کەلەنێوان جوبرائیل و دەرکەوانی ئاسمانی یەکەمدا کرا، لەنێوان جوبرائیل و دەرکەوانی ئاسمانی دووهەمیشدا ڕووی دا، ئەجا دەرکەوانەکە دەرگاکەی کردەوە، ئەنەس گووتی: ((ئەبو زەر باسی ئەوەی کرد کە پێغەمبەر(د.خ.) لەئاسمانەکان ئەم پێغەمبەرانەی دیووە (ئادەم و ئیدریس و موسا و عیسا و ئیبراهیم.) درودی خوایان لێبێت. بەڵام چۆنیەتی شوێن و جێگەیانی دیاری نەکرد، بەڵام باسی لەوەکرد لەئاسمانی یەکەم بەئادەم دەگا و لەئاسمانی شەشەم بە ئیبراهیم، ئەنەس گوتی: ((کاتێک جوبرائیل پێغەمبەر(د.خ.) دەبات بۆلای ئیدریس، ئیدریس دەفەرموێت: ((مەرحەبا لەپێغەمبەری باش و برای باش.)) پێغەمبەریش بەجوبرائیل دەفەرموێت: ((ئەمە کێیە؟.)) جوبرائیلیش دەفەرموێت: ((ئەمە ئیدریسە.)) ئینجا گەیشتم بەموسا، فەرمووی: ((مەرحەبا لەپێغەمبەر و برای باش.)) گوتم: ((ئەمەکێیە؟.)) جوبرائیل گوتی: ((ئەمە موسایە.)) پاشان گەیشتین بە عیسا، عیسا فەرمووی: ((مەرحەبا لەپێغەمبەر و برای باش.)) گوتم: ((ئەمەکێیە؟.)) فەرمووی: ((ئەمە عیسایە.)) پاشان گەیشتم بە ئیبراهیم، ئەویش فەرمووی: ((مەرحەبا لەپێغەمبەر و برای باش.)) گوتم: ((ئەمە کێیە؟.)) گووتی: ((ئیبراهیمە(د.خ.). )) پێغەمبەر(د.خ.)) فەرمووی: ((پاشتر بەرەو سەروتر برام، تاگەیشتمە ئاستێک گوێم لە جیڕەی قەڵەمی فریشتەکان بوو.)) بن حەزم و ئەنس بن مالیک گوتیان: پێغەمبەر(د.خ) فەرمووی: ((خودا پەنجا نوێژی لەسەر گەلی ئیسلام دانا، منیش بەوو فەرمانەوە گەڕامەوە، تا چوومە لای مووسا.)) مووسا فەرمووی: ((خودا چی بۆدانایت لەسەر نەتەوەکەت؟.)) گوتم: ((پەنجا نوێژ.)) فەرمووی: ((بگەڕێڕەوە بۆ لای خواکەت نەتەوەکەت توانای ئەوەیان نیە.)) منیش گەڕامەوە بۆ لای خودا بەشێک لەو ژمارانەی بۆ لابردم، گەڕامەوە بۆلای موسا و پێم گوت: ((بەشێک لەو ژمارانەی بۆلابردووم.)) فەرمووی: ((بگەڕرەوە بۆ لای خواکەت نەتەوەکەت توانای ئەوەیان نیە.)) چومەوە خزمەتی و جاریکی تر ژمارەیەکی دیکەی لێ داشکاند، گەڕامەوە لای فەرمووی: ((بگەڕرەوە بۆ لای خواکەت نەتەوەکەت توانای ئەوەیان نیە.)) گەڕامەوە بۆلای خودا فەرمووی: ((ئەوا کردم بەپێنج نوێژ کەخێری پەنجا نوێژی هەیە، ئیتر قسەو بڕیار ناگۆڕم.)) گەڕامەوە بۆلای موسا، پێی گووتم: ((بگەڕیرەوە بۆ لای خودا، گووتم پێم شەرمەو شەرم دەکەم لەخودا.)) پاشان بردمیان هەتا گەیاندمیانە لای سیدەرەتولمونتەها {بەواتای دار مۆردی ئەوپەڕ} سەرنجم دا چەندین ڕەنگی سەیر جۆراو جۆر دایپۆشیبوو کەنازانم چۆن بوون، پاشتر برامە ناو بەهەشتەوە، بینیم پڕە لەگومەزی مرواری و خاکەکەشی میسکە.
پێش لێکدانەوەی ئەم فەرموودەیە پێم باشە بەڕێزتان بەئاگابێنم لەبوونی چەندین دەقی دیکە سەبارەت بە بەرزبونەوەی پێغەمبەر(د.خ.) بۆ ئاسمانەکان وفەرز کردنی نوێژ، بەڵام جیاوازیەکی زۆریان تێدایە لەگێڕانەوەکاندا، لەم فەرموودەیەدا وەک ئاماژەی پێدراوە جبرائیل دێتە خوارەوە و سنگی پێغەمبەر(د.خ.) شەق دەکات، بەڵام لەفەرموودەیەکی دیکەدا دوو فریشتە ئەو کارەدەکەن، لەم فەرموودەیەدا جوبرائیل دەستی دەگرێت و دەبرێت بۆ ئاسمان، لەفەرموودەیەکی دیکەدا سواری ئاژەڵێک دەبێت و دەبرێت بۆئاسمان، کەپێی دەوترێت(بوراق) کەوڵاخێکی سپیە لەئەسپ بچوکترەو لەگوێدرێژ گەورەترە، لەم فەرمودەیەدا دەوترێت ئەم پێغەمبەرانەی دیووە (ئادەم_ ئیدریس_ موسا_ عیسا_ ئیبراهیم) لەفەرمودەیەکی دیکەدا هارونیشی بۆ زیاد دەکات، جیاوازی گێڕانەوەی فەرموودەکان لەسەر ئەم بەرزبوونەوەیە زۆرن ناکرێت لێرەدا کاتی خوێنەر بگریین تەنها ئەوەندە نەبێت دەکرێت بپرسین ئایا مووسا لەپێغەمبەری ئیسلام ژیرتر بووە، وا ڕێنامایی پێغەمبەری کردووە، دەڵێت من نەتەوەکەت دەناسم توانای پەنجا نوێژیان نیە؟ ئایا حەزەتی مووسا لەخوای گەورە باشتر و شارەزاترە لەکاروباری بەندەکانی کەخوای گەورە دروستکەر و دامەزرێنەریانە؟،
هێندێک فەرموودەی دیکەی “بوخاری” هەیە، من هیچ ئامۆژگاری و سوودێکی تێدا نابینم، فەرموودەکان زۆرن وەک نموونە ئەم فەرموودەیە وەردەگریین.
((جابر قال: كنا نعزل والقرآن ینزل.)) ( ).
واتاکەی بەم شێوەیە دێت: {جابر دەڵێت: ((کاتی خۆی کەدەچوینە لای ژنەکانمان، لەکاتی ئاو هاتنەوەماندا ئاوەکەمان نەدەکردە مناڵدانیەوە، قورئانیش دەهاتە خوارەوە.)) لەلێکدانەوەی مفەسیرەکانی خودی ئیسلامیشدا بۆ ئەم فەرموودەیە ئاماژەیان بەهیچ حیکمەتێک یا سوودێک نەداوە لەم فەرموودەیەدا، تەنها دەوترێت گوایە بۆ ڕێگرتن بووە لەمناڵ خستنەوە لەکەنیزەکان.
گەر سەرنجیش بدەینە ئەو فەرموودانەی لەلایەن بوخاریەوە هاتووە سەبارەت بەئافرەت، سوکایەتیەکی زۆری تیا بەدیدەکرێت بەرامبەر مێینەی موسڵمان و بەچاوێکی بێ ڕێزەوە تێیان روانراوە، وەک نموونە ئاماژە بەچەند فەرموودەیەک دەدەیین.
{عن أبي هریرة قال: قال رسول اللە(ص) : ((إذا باتت المرأة مهاجرة فراش زوجها لعنتها الملائكة حتى ترجع.}.
واتا ئەبو هوریرە لەزاری پێغەمبەرەوە(د.خ.) دەڵێت: (گەر ئافرەت سەرجێگای مێردەکەی {بەجێهێشت_ لەگەڵیا نەنووست} فریشتەکان نەفرەتی لێدەکەن تادەچێتەوە لای.) لێرەدا وادەردەکەوێت فریشتەکان تەنها لەگەڵ پیاواندان دژی ژنەکانیان، گەر نا مافی ژنانە بپرسن و بڵێن: (ئەی ئەگەر ئێمەی ژنان داوای سەرجێگایمان لەمێردەکانمانکرد و دەستیان نا بەڕڕومانەوە ئەو دەمە فریشتەکان هەڵوێستیان چی دەبێت؟).
لەفەرموودەیەکی دیکەدا “بوخاری” بەم شێوەیە باس لەخوار و خێچی ئافرەت دەکات لەدەقە ڕەسەنەکەدا بەم شێوەیە هاتووە{حدیث أبي هریرە، أن رسول الله(ص) قال:( المرأة كالضلع إن أقمتها كسرتها وإن استمتعت بها استمتعت بها وفيها عوج.).
واتا {ئافرەت وەک پەراسووە، گەر بتەوێت ڕاستی بکەیتەوە دەشکێت، گەرلەگەڵیدا ڕابوێریت، بەو خواریە لەگەڵیدا ڕادەبوێریت.} لەم فەرموودەیەدا وەک دەردەکەوێت لەناوەڕۆکەکەیدا ئافرەت زۆر لارە و هیواو ئومێدی چاکبونەوەیان لێ ناکرێت، ئەوەی سەرنجی ڕاکێشام شیکردنەوە و ڕاڤەکردنی ئەم فەرموودەیەیە لەلایەن زاناو فەقیهەکانی ئیسلامە، کەزۆر بەڕاشکاوی و سادەیی ئەم خوار و لاریەی ئافرەتان پشت ڕاستدەکەنەوە پشت بەستوو بەقورئانی پیرۆز و دەڵێن لەبەرئەوەی بەو شێوەیە دروست کراون دەبێت بە‌هێمنانە مامەڵیان لەگەڵدا بکەین چونکە ڕێک نابنەوە و دەشکێن گەر ئێمە بمانەوێت ڕاستیان بکەینەوە.
چەندین فەرموودەی دیکەی بوخاری هەیە کەپڕاوپڕن لەسوکایەتی کردن بەئافرەت، لەبەر کات نەگرتنی خوێنەر تەنها ئاماژە بەدوو فەرموودەی دیکە دەدەین.
{حدیث عبداللە بن عمر، قال: سمعت النبي(ص) یقول: (انما الشوم في ثلاثة في الفرس والمرأة والدار}.
واتا عبدوالای کوڕی عومەر گوتی: گوێم لەپێغەمبەر(د.خ.) بوو فەرمووی: (تەنها سێ شت {شومن_ بەدقوومن} ماین و ژن و خانوو) بەپێی ئەم فەرموودەیە بێت دیارە ئافرەت لەلای ئیسلام سەرچاوەی نەهامەتی بووە لەبەر ئەوە خراوەتە ڕیزی ئاژەڵ و بێ گیانەوە_ خانوو.
{حدیث أسامة بن زید عن النبي(ص) قال: (ما تركت بعدي فتنة أضر على الرجال من النساء)). واتا {ئوسامەی کوڕی زەید لەزمانی پێغەمبەرەوە دەگێڕیتەوە دەڵێت: پێغەمبەر(د.خ.) فەرمووی: (لەدوای خۆم فیتنەیەکم بەجێ نەهێشتووە بۆ پیاو زیانبەخشترە لەژن ).
لێرەدا چەند پرسیارێك لای مرۆڤی ڕۆشنبیر دروست دەبێت، پێویستە زانایان و دانایانی ئایینی ئیسلام بەتایبەت ئەو مامۆستا ئاینیانەی لەمەڕ خۆمان کەسەری زمان و بنی زمانیان ئیمامی “بوخاریە” وەڵامی ئەم پرسیارانەی سەرەوە بدەنەوە، ئەمە جگەلەوەی چەندین فەرموودەی دیکەی هەیە کەزانست ڕەتی دەکاتەوە و لەبەر کاتنەگرتنی بەڕێزتان بوار بەخۆمان نادەین لێرەدا بیانخەینە ڕوو، بەڵام دەکرێت لێرەدا وەک لێکۆڵەرەوەیەک پێشنیار بکەم بڵێم: پێویستە زانایانی ئیسلام بەدوای خیانەتکارانی ئیسلامدا بگەڕێن، چونکە نەمان بیستوە ڕۆژێک لەڕۆژان ڕۆمەکان یا تەتەرەکان یا مەغۆلەکان یا فارسەکان شاری “مەککە” یا “مەدینە”یان گرتبێت و تاڵانیان کردبێت، تەنها جێنشینەکانی باوەڕداران نەبێت خودی خۆیان “کەعبە”یان کاول کردووە و بەمەنجەنیق سوتاندویانە و شاری “مەدینە”یان تاڵانکردووە و ژن و کچانی شارەکەیان فەساد کردووە، تا کارگەیشتۆتە ئەوەی هەزار کچ بێبنکران و ساڵی داهاتوش هەزار زۆڵ لەدایک بوون( )( ). لەبەر ئەوە دەبێت بزانرێت هۆکار چیە هیچ دەستنوسێکی سەردەمی پێغەمبەری ئیسلام نەماوە یاخود یەک دەست نووسی “بوخاری” بوونی نیە، لەکاتێکدا زۆرێک لەدەست نووس و دەقەڕەسەنەکانی پاشماوەی شارستانی سەردەمی “سۆمەری” و “بابلیەکان” و “فەرعونەکان” و …………تاد. تائێستا ماون و پارێزراون لەکاتێکدا مێژوویان دەگەڕێتەوە بۆ هەزاران ساڵ پێش هاتنی ئایینی ئیسلام؟.
ئەم پرسیارانە و جیاوازی فەرموودەکان زۆر گرنگن، هەرهەمووی پێویستی بەوەڵام دانەوە و بەدواچون هەیە، بەڵام پێدەچێت زۆرێک لە ڕۆشنبیرانی ئیسلام خۆیان بەدور بگرن لەماندوبونی خۆیان و درکاندنی ڕاستیەکان، هیوادارم پیاوانی ئایینی و ڕۆشنبیران بۆ بەرز ڕاگرتنی ئایینی ئیسلام و دەرخستنی ڕاستیە شاراوەکان، وەڵامی ئەم پرسیارە بێ وەڵامانە بدەنەوە کەهەر یەکێک لەو پرسیارانە دەتوانرێت دەیان توێژینەوەی لەسەر بکرێت و بڕوانامەی دکتۆرای تێدا بهێنرێت، نەک بەدەست هێنانی بڕاوانامەی دکتورا لە لەسەر(الضرطة و الفساء) واتا (تڕ و تس) لێدان لەشەریعەتی ئیسلامدا، یا چۆنیەتی شوشتنی مردوو.
لەکۆتایدا ڕوودەکەمە مامۆستایانی ئایینی و فەرموودە پەرستان و ئەو بەڕێزانەی باوەڕیان بەفەرموودەکانی “بوخاری” هەیە و بۆچونەکانی ئێمە ڕەتدەکەنەوە، بۆدڵنیابوونیان و سەلماندنی ڕاستی و دروستی فەرموودەکانی ئیمامی بوخاری بۆ خەڵکی با ئەم فەرموودەیەی “بوخاری” بۆ باوەڕداران و بێباوەڕان تاقیبکەنەوە کە لەزاری پێغەمبەرەی ئیسلامەوە ئیمامی “بوخاری” پێیان دەفەرمووێت: ((من تصبح كل يوم سبع تمرات عجوة لم يضره في ذلك اليوم سم ولا سحر)) ( ).
واتا: ((هەرکەسێک بەیانیان بەناشتا حەوت دەنک خورمای عەجوە بخوات ئەو ڕۆژە نە ژەهر و نەسیحر زیانی پێ ناگەیەنێت)) جا کەی مامۆستایەکی ئایینی بوێری باوەڕداری لەخواترس بۆ بەرزراگرنی پێگەی ئیمامی “بوخاری” خۆی کردە پێشەوا و لەڕێگای یەکێک لەکەناڵەکانەوە حەوت دەنک خۆرمای خوارد و دوو دڵۆپ زەرنیخی کرد بەسەراو هیچی لێنەهات، ئەوا منیش لەپێش هەمووکەسێکدا دەستەکانی ماچ دەکەم و پۆزش دەهێنمەوە بۆ هەموو فەرموودە پەرستان و پابەند دەبم بەهەموو فەرموودەکانی ئیمامی “بوخاری” لەنێوانیشیانە بەم دوو فەرموودەیە.
فەرموودەی یەکەم: عن أبي هريرة رضي الله عنه قال: قال النبي صلى الله عليه وسلم: ((إذا وقع الذباب في شراب أحدكم فليغمسه، ثم لينزعه، فإن في إحدى جناحيه داء، والأخرى شفاء)) ( ).
واتا ئیمامی بوخاری لەزاری پێغەمبەرەوە(د.خ.) پێمان دەڵێت: ((گەر (مێش) کەوتە نێو دەفرێکتان یا خواردنەوەیەکتان، ئەوا مێشەکە نقوم بکە دواتر تووڕی بدە! لەبەرئەوەی لەباڵێکیدا دەردو نەخۆشی تێدایە لەباڵەکەی دیکەیدا شیفا و چارەسەری تێدایە.)).
فەرموودەی دووهەم: أن النبي صلى الله عليه وسلم قال: ((اذا أکل ‌حدکم فلا یمسح یدە حتی یلعقها أو یلعقها)) ( ) سەرنج: {یلعقها}ی دووهەم بەم شێوەیە دەخوێنرێتەوە{یولعقها}.
واتا ئیمامی بوخاری لەزاری پێغەمبەرەوە{د.خ.} پێمان دەڵێت: ((کەنانتان خوارد، دەستان مەسڕن، هەتا دەیلێسنەوە، یا بۆتان دەلێسنەوە.)).
لەکۆتاییدا بۆ جارێکی دیکە داوا لەزانایانی ئیسلام و مامۆستایانی ئاییینی و بانگ خوازان و مێزەر لەسەران دەکەم، لەبری ناوزڕاندنمان و سوکایەتی کردن پێمان، با بەویژدانەوە خوێندنەوە بۆ ئەم گوتارەمان بکەن و ڕاستی و نادروستی ئەوەی ئاماژەمان پێداوە بۆ باوەڕدارانی شیبکەنەوە هەرچەندە ئێمە بێگومانیین هیچ وەڵامێکیان پێ نابێت جگە لەسوکایەتی کردن پێمان.