زەبەنگ بەهادین: هێزی ووشە.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

تازەترین لێکۆڵینەوە لە وڵاتی ( ئەڵمانیا ) لە زانکۆی ( شواردن گوبڵاخ ) ئامادە کراوە لە شاری ( بەرلین ) ئەم لێکۆڵینەوە زانستی یە دەریخستوە، کە ئەو کەسانەی پێکوتەی دژی ئیفلیجی مناڵانیان وەرگرتوە بە هیچ شێوەیەک توشی ڤایروسی کورونا نابن. وە ئەمە لەسەر زیاتر لە ( 500.000 ) پەنجا هەزار کەیس تاقی کراوەتەوە و ئەنجامەکەی ئەرێنی بووە، دەرکەوتوە ئەو کەسانەی پێکوتەی دژی ئیفلیجیان وەرگرتوە لە مناڵیدا بە هیچ شێوەیەک توشی کورونا نابن تەنانەت ئەگەر ڤایروسەکەش بکرێتە لەشیانەوە ئەوا بەرگە ناگرێت لە ماوەی 6 کاتژمێر ڤایرۆسەکە لە ناو ئەچێت و ئەمرێت بۆیە زانکۆی ( شواردن گۆبلاخ ) رێنمای وڵاتان دەکا کە ئەو پێکوتەیە بەکار بێنن بۆ رزگار بوون لە ڤایرۆسی کۆرونا.
خوێنەری بەرێز ئەم بابەتەی سەرەوە کە خوێنتەوە دوورە لە هەموو راستی یەکان ئەمە شتێکی دروستکراوە، بەڵام بزانە ساتێک هەر کەسێک ئەم بابەتە ئەخوێنێتەوە بە خێرای را دەکا بۆی بزانێ خودی خۆی یاخود مناڵەکانی پێکوتەکەیان وەرگرتوە، ئەگەر وەریان گرتبێ ئارام و دڵخۆش دەبێ. ئەگەر وەریان نەگرتبێ توشی ترسێکی زۆر گەورە دەبێت کە رەنگە بەرەو مردنی ببات.

ئەمەی دووەمیشیان وا نی یە ترس مرۆڤ ناکوژێ.
کەواتە بزانن هێزی ووشە چەند گەورەیە ئەتوانێ بروات پێ بێنێ بە درۆیەک بە وەهمێک بە نادیارێک، بۆیە تکا دەکەم ساتێک بابەتێک دەنووسن یان کومێنتێک دەنوسن ئەوەتان بیر بێت ئەمە تەنها قسەیەک نی یە بیکەیت و برۆیت، بەڵکو تۆ بەو چەند ووشەیەت کارلێک لە ژیانی هەموو ئەو کەسانە دەکەی کە ووشەکان دەخوێنەوە، هەوڵ بە باش بنوسە و باش بڵێ.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت