ئاودێر لوقمان: شەڕی نەینەوا لەساڵی 612 پ . ز .

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

کۆتایی هێنان بە ئاشوریەکان چۆن بوو؟ چۆن ڕووخان؟ لەسەر دەستی کێ لەناوچوون و ناوچەکانیان چی بەسەرهات؟ هەمووی لەم ڕاپۆرتە بزانە.

هوخشترە 625 – 585 پ ز .
سێیەم پاشای مادەکانە، کە زۆرجار بە کەی ئەخسار و کەیخوسرەو ناو براوە، هەروەها هیرۆدۆت بەکیاکسار ناوی تۆمار کردوە. کوڕی خشترتیە، کە لەمێژووی هیرۆدۆتدا بەفرائوورتس ناوبراوە. هوخشترە یا کەیخەسرەو کاتی کوژرانی باوکی لەلایەن ئاشوریەکانەوە منداڵ بووە. بۆیە دوای ماوەیەکی تر توانیویەتی لەشوێنی نیشتەجێبێت.
کەیخوسرەو بەبەدەسەڵاتترین مەزنترین پاشای ماد ناسراوە. هیچکام لەپاشایانی ماد بەقد ئەو بیرتیژو زیرەک نەبوون وە لەهەمان کاتدا جەنگاوەرێکی ئازابووە.
یەکەم کاری ئەو لەساڵی 625 پ ز . دابووە پلانی ئازاد کردنی مادەکان بووە لەسکیتیەکان بەوهۆیەوە توانیویەتی ژمارەیەکی زۆر لە سکیتیەکان بکوژێت. ئەو کوشتارە دوای ئەوەڕوویوواوە کە سکتیەکان بۆ میوانداری کەسخەسرەو بانگ کراون، دواتر بەشەراب سەرخۆش کراون، ئینجا کەیخوسرەو پیاوەکانی هەڵیان کوتاوەتە یەریان و توانیویانە مادیاسی کوڕی پروتوسی پاشایان بکوژن.
بەو جۆرە مادەکان خۆیان لەژێر دەستی سکتییەکان ڕزگارکردوە.دواتر هوخشترە پلانی داناوەو سووپای مادی بەشێوەیەکی پێشکەوتو تۆکمە ئامادە کردووە. لەوکاتەدا لەشکرەکەی لەدەستەی جۆراوجۆر پێک هاتوە. وەک سەربازی سوارەو پیادە، تیرهاوێژەکان، نێزەدارەکان ئامادەکروەو بەپێی چەکەکانیان بەسەر یەکە بەش بەش کاوەکاندا دابەشی کردوون. کەیخوسرەو شێوازی شەڕکرنی لەبنەڕەتەوە گۆڕیوە. سوارەکانی هێندە بەهێز ڕاهێنرابوون کە بەسواری شەڕیان کردوە. هەروەها کەیخوسرەو سەربازی بەنەتەوە ژێردەستەکانیشی کردوە کەتا دەوڵەتی ماد بەتەواوی بەسەریانا سەربکەوێت و بیانکاتە باج دەری مادەکان .
کاتێک کەیخەسرەو دڵنیا بوەوە لەوەی کەسووپاکەی بەئەندازەیەکی تەواو زەهێزە و شایەنی تێک شکان نیە، هەربۆیە بۆبەدەست هێنانی ئامانجە سەربازیەکانی خۆی لەساڵی 616 پ ز . لەهەوڵی دۆزینەوەی هاوپەیمانێکی ڕاستەقینەو نوێدابووە، لەئەنجامدا توانی لەگەڵ نەبوپولاسەر پەیمان ببەستن، کە ئەوکات نەبوپولاسەر پاشای ئەوکاتەی کلدانیەکانە لەشاری بابل نیشتەجێ بووە، پەیمانی هاوکاریکردنی یەکتریان بەستوە دژی ئاشووریەکان. چونکە کلدانیەکانیش مەترسی زۆریان لەئاشوریەکان بووە، کەیخورەویش بەوبیانوە هێرشی کردۆتە سەر ئاشوریەکان، تاوەکو تۆڵەی باوکی و خەڵکی ماد لە ئاشوریەکان و سووپا خوێن ڕێژەکەیان بکاتەوەو نەینەوای پایتەختیشیان داگیرو کاول بکات.
کەیخەسرەو بەبەرنامەیەکی پێشوەختەو پلانی وردەوە هێرشی کردۆتە سەرئاشوریەکان. چونکە ئاگاداری ئەوە بووە کە ئاشووریەکان دەوڵەتەکەیان لە ساڵەکانی کۆتای تەمەنی دایەو لەهەموو لایەکەوە ڕووی لەسستی کردوە. بۆ ئەم مەبەستەش کەیخوسرەو سووپایەکی بەهێزی ئامادەکردوە کە بەبەهێز ترین سووپای ئەوسەردەمە هەژمارکراوە.
ساڵی 616 پ ز لەگەڵ نەبوپۆلاسەری پاشای بابل لای خۆرهەڵات و باشوری وڵاتی ئاشوورەوە، دەستیان کردە جموجۆڵ و لەشکر کێشی سەربازی بەرەوناوچەکانی ناوجەرگەی وڵاتی ئاشور. سوپاو لەشکری مادەکان بەسەرکردایەتی کەیخەسرەو لەلای خۆرهەڵاتەوە بەقەدپاڵی شاخەکانی زاگرۆسدا تێپەڕیوە ئەوکاتە مادەکان لەدووقۆڵەوە هێرشیان کردۆتە سەر ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی ئاشووریەکان. لەقۆڵێکەوە بۆناوچەکانی ژێر دەستی ئارابخا کەکەرکوکی ئێستا دەکات قۆڵەکەی تریش لەڕێی شاخەکانی دەورووبەری شارۆچکەی ڕەواندزی ئێستاوە بەرەوناوچەکانی دەشتی ئەربائیۆ کوتونەتە ڕێ. کە هەولێری ئێستادەکات. دواتر لەساڵی 615پ ز
دوای کەمتر لەساڵێک لەدەسپێکردنی هێرشەکانیان، سووپای ماد توانیویانە بچنە ناوشاری ئارابحاوە و بیکەنە مەڵبەندێکی گەورەی سەربازی بۆبەرەو پێشچون و سەرکەوتنی هێرشە سەربازیەکانیان کە ئەو شارە بەدووری 96 کم دەکەوێتە باشووری خۆرهەڵاتی شاری نەینەوای پایتەختی ئاشووریەکان. مادەکان بەسووپایەکی چوارسەد هەزارکەسیەوە، ڕوویان کردۆتە ناوجەرگەی وڵاتی ئاشوور. لەهێرشەکەیاندا ڕووبەڕووی بەرگیریەکی کەمی ئاشووریەکان دەبوونەوە هەربۆیە دواتر دووبارە هێرشیان کردۆتەوە بۆ سەرناوچە جیاجیاکانی ئەووڵاتە. بەشێوەیەکی درووست داگیرکردنی وڵاتی ئاشووریەکان ڵەساڵی 614 پ ز دەستی پێکردوە، شەڕی نێوان مادەکان و ئاشوریەکان تەنها دووساڵی خایاندووە. دوای چەن سووکە شەڕێکی لاوەکی لەنێوان مادەکان و ئاشوریەکاندا سووپای کەیخوسرەو تاوەکو نزیکترین و پیرۆزترین شارەکانی وڵاتی ئاشووریەکان پێشڕەویان کردوە. سووپای ماد یەک لەدوای یەک شاروو ئاوایەکانیان داگیرکردووە.
یەکەمجار شاری تەربیسیان داگیرکردوە کە کەوتبووە سەر کەناری ڕوباری دیجلە، دواتر شاری ئاشوور – شرگات کەدووەم گەورەترین شاری وڵات بووە. لەلایەن سەربازەکانی سووپای ماددەوە داگیرکراوە. ئینجا ڕووی هێرشەکیان کردۆتە شاری نەمروود-کالخ لەوهێرشەدا قەڵا گەورەکەی شەلمانسەری سێهەم، کە لەسەدەی نۆیەمی پێش زایندا درووستی کردوە وەکو خەزێنەیەک بۆ کۆکردنەوەی نووسراوە بزماریەکان بەکارهاتوە وێران و تاڵان کراوە.
جێگای باسە پێش ئەوەی لەشکرو هاوکاری کلدانیەکان بگاتە سووپای ماد، هێزەکانی کەیخەسرەو لەمانگی هەشتی ساڵی 612 پ ز هێرشیان کردۆتە سەر پایتەختی ئیمپراتۆریەتی سووپای ئاشووری. لەئەنجامدا شەپۆلی ئەو وێرانکاریە گەشتۆتە دەروازەگەورەکانی شاری نەینەوا، گەچواردەوری شارەکە بەدیواروو شوورەی بەرزو بەهێز دەورەدرابوو، دوای گەمارۆیەکی دوورو درێژ نەیان توانیوە داگیری بکەن. دواتر سەربازە مادەکان بیریان لەوەکردۆتەوە کەڕێڕەوی ئاوی ڕووباری دیجلە لەڕێی چەند خەندەقێکەوە بەرەوشارەکە ئاراستەبکەن. دواتر ئەولافاوە هەندێک لەشورای دەوری شارەکەی ڕووخاندووە چونکە هەندێکی لە قسل و خشت درووست کرابوو. ئینجا سەربازە مادەکان توانیویانە بڕۆنە ناو شارەکەوە. کاتێککە ساراک کوڕی ئاشوور پانیپاڵ لەوکاتەدا پاشای دەوڵەتی ئاشووری بووە، دوای ئەوەی ئەو هەواڵەی پێگەشت کەسووپای ماد داغڵی ناوقەڵاکە بوون ،زانی کار لەکارترازاوەو هیچی پێناکرێت. بۆیەخۆی و هەموو خێزان و کەسوکاروو گەنجینەکانی بردۆتە ناو دوا قەڵای شارەکەو ئاگری تێبەرداون، سەرئەنجام بونەتە خۆراکی ئاگر و هەموویان سووتاون.
دواتر بەشێکی زۆری سووپاو سەربازەکانی لەگەڵ دانیشتوانی شارەکەدا لەئەنجامی ئەوداگیر کاریەو وێرانکاریەدا کوژراون یان لەشار ڕایان کردوە. دوای بەتەواو داگیرکردنی شاری نەینەوا لەلایەن مادەکانەوە ئینجا سووپای هاوکاری هاوپەیمانە کلدانیەکان گەشتونەتە نەینەوا.
دوای ئاگردانی قەڵاکانی نەینەوا داگیرو وێرانکردنی شارەکە، فرماندەو سەرلەشکرەکانی سووپای ئاشووری بۆپارێزگاری کردن لەدەسەڵاتیان لەلای خۆرئاوای وڵات سەرگەڕمی شەڕکردن بوون، لەوکاتەدا یەکێک لەسەرکردەکانی سووپای ئاشوور سوود لەو دەرفەتە وەدەگرێت و دەیەوێ خۆی ببێتە پاشای ئاشووریەکان کەناوی ئاشوور ئۆبلات بووە، بەپەلە ئەوسەربازە ئاشووریانە کۆدەکاتەوە کەڕزگاریان بوەو بەمەبەستی گێڕانەوەی خاکو دەسەڵاتی لەدەسچویان، هەربۆیە ئاشور ئۆبلاتو سەربازەکانی لەشاری حەرانی ئێستای سووریا دواین سووپای بەرگریان ڕێک خستوە. بەپێی نوسراوی گاهاشمار دواتر سووپای مادەکان و کلدانەکان لەساڵی 610 پ ز بەرەو ناوچەکانی دەورووبەری حەڕان پێسڕەویان کردووە. بەمەبەستی کۆتای هێنان بە دوا سەربازی ئاشووری و داگیر کردنی شارەکە. بۆیە ئاشوور ئۆبلات لەترسا شارەکەی چۆڵ کردوەو دوای ماوەیە بەمەبەستی گرتنەوەی شارەکە ئاشوور ئۆبلات هێرش دەکاتەوە سەر شاری حەڕان و دوای شەڕێکی سەخت سەرنەکەوتوەو ئەویش کوژراوە. بەکوژرانی ئەویش کۆتای بە بەبەرگری دوا سەربازی ئاشووریەکان هاتوە. ئیتر دوای ئەوە مادەکان و کلدانیەکان کەوتنە دابەشکردنی ناوچە جیاجیاکانی ئاشووریەکان. هەروەها پاشماوەو تاڵانی شاری حەڕانیش بەدووجۆر دابەشکراوە مادەکان سەربازە بەدیل گیراوەکانیان بەهەموو پێداویستیەکانی شەڕەوە دەستکەوت، کلدانیەکانیش شارەکە بەهەموو دانیشتوانەکەیەوە.
جێگای بیرهێنانەوەیە سووپای ئاشووریەکان بەهێز ترین و پڕچەک ترین سووپای ئەوکاتی ناوچەکه بوون و بەتوندو تیژی و خوێنڕێشترین سووپای ناوچەکە دانرابوو. بۆیە مادەکان و کلدانیەکان ترسییان لێیان هەبوو، چونکە بەردەوام لەلایەن ئاشووریەکانەوە هێرش دەکرایە سەریان و بۆیە مادەکان بەسەرکردایەتی کەیخوسرەو کلدانیەکان بەسەرکردیەتی نەبوبۆلاسەر پەیمانی هاوکاری کردنیان بەیک داو کۆتاهیان بە خوێن ڕێژترین و بهێزترین سووپای ناوچەکە هێنا.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت