لە سەرچاوەیەکی دەرەوەی یەکێتی وەڵامی ئەو پرسیارەمان دەستکەوت، مستەفا سەلیمی چۆن تەسلم بە ئێران کراوەتەوە.

وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

سڵاو کاکە……

ئەم کاتەت باش و بە هیوای دوور بن لەم بەڵای کۆرۆنا

تەنها پرسیارێک: بەهۆکاریی ئەوەی بەرێزت لە دەورەی پێشوی پەڕلەمانی کوردستان،…………………، پرسیارەکە ئەوەیە: ئایا مستەفا سەلیمی هاتۆتە ناوچەی پێنجوێن و لەو ناوچەیە ڕادەستی ئێران کراوەتەوە، یان گەرمکردنی بازاڕی سیاسی و ملشکاندنی یەکترییە بە ئامرازی فرۆشتنەوەی کوردایەتی. ئەو پڕسیارە کە ئاراستەی ئەندام پەڕلەمانێکی حیزبێکی دەرەوەی یەکێتیمان کرد لە ناوچەی پێنجوێن، کە ناوەکەی پارێزراوە لای وتاریکورد. لە خوارەوە هەمان پرسیار و وەڵامەکەی بەڕێزی وەک خۆی دەنوسینەوە.

 

شیکاریی وتاریکورد

چەند ڕۆژێکە هەرێمی کوردستان و ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بازاڕی گەرمی ڕادەستکردنی مستەفای سەلیمی جۆش دەدرێت. ئەم هەواڵە لە کەسێکی دانیشتووی دەرەوەی  هەرێمی کوردستان بەناوی ( عەلی جڤانمەردی) گرتە ڤیدیۆیەکی بڵاوکردۆتەوە، کە گوایە مستەفای سەلیمی هەڵهاتوو لە زیندانی سیاسی و مەحکووم بە سێدارە، هاتۆتە ناحیەی گەرمکی سەر بەپێنجوێن و ئاسایشی یەکێتی ڕادەستی ئێرانیان کردۆتەوە.

مەسعوود بەرزانی سەرۆکی پارتی، بەپێی پرنسیبی کارەکانی خۆی، لەو دیوو ئەرکەکەی خۆیەوە، دانیشتن و چاوپێکەوتن لەگەڵ هەندێک کەس ئەنجام دەدات، کە خزمەتێکی تەواوی هەواڵگیری و سیاسیان بە پارتی گەیاندبێت.. یەکێک لەو کەسانە ( عەلی جڤانمەردی) ـە، کە وێنەکەی لە خوارەوە دایدەنێین. کەواتە ئەم ماستە بێ موو نییە.!

هەروەها دوێنی مامۆستا نازم دەباغ، کە نوێنەری حکومەتی هەرێمە لە ئێران، لەوەڵامی ڕادوێی دەنگی ئەمریکا وا وەڵامی دا: من بەبێ بەڵگە قسە ناكەم و لەخۆمەوە نییە مستەفای سەلیمی نەچووەتە هەرێمی كوردستان، بەڵكو لەناو ئێران دەستگیركراوەتەوە لەنزیك شاری بانە.

کەواتە سەرچاوەیەکی ڕاست و دروست نییە بۆ ئەم کەیسە، کە مستەفا سەلیمی هاتبێتە هەرێمی کوردستان و ئاسایشی پێنجوێن ڕادەستیان کردبێت. ئەگەر کارەکە پێجەوانەی قسەکانی ( عەلی جڤانمەردی) بێت، یەکێتی نیشتمانی کوردستان و ئاسایشی سلێمانی بەو پێیەی ڕووشاندن و خیانەت خستنە پاڵ هەر لایەنێک لەهەر وڵاتێکی ئەورووپی ڕوویدابێت، ئەوا سزاکەی زۆرەو، دەکڕێت ئەم دۆسییە بەدادگا بکرێت.

وتاریکورد بەدواچوونی بۆ ئەم کەیسە کرد و لەئەنجامدا بە سوپاسەوە ئەندام پەڕلەمانێکی پێشوو، کە خەڵکی ئەو ناوچەیەو زۆربەی ژیان لەوێ بەسەر دەبات، وەڵامی داینەوەو دڵنیای کردین: کەیسێک نییە لەو ناوچەیە، بەو شێوەیەی لە تۆڕە کۆمەڵایتەییەکان و دەرەوەی ئەوناوچەیە بوونی هەیە.

فەرموون پرسیارکەی وتاریکورد و، وەڵامی ئەو ئەندام پەڕلەمانەیە، کە ناوی بەڕێزیان پارێزراوە لای ئێمە وەک خۆی دایدەنێینەوە/

سڵاو کاکە……

ئەم کاتەت باش و بە هیوای دوور بن لەم بەڵای کۆرۆنا

تەنها پرسیارێک: بەهۆکاریی ئەوەی بەرێزت لە دەورەی پێشوی پەڕلەمانی کوردستان،…………………، پرسیارەکە ئەوەیە: ئایا مستەفا سەلیمی هاتۆتە ناوچەی پێنجوێن و لەو ناوچەیە ڕادەستی ئێران کراوەتەوە، یان گەرمکردنی بازاڕی سیاسی و ملشکاندنی یەکترییە بە ئامرازی فرۆشتنەوەی کوردایەتی؟

وەڵام:

سڵاو … کاکە

من لەو لەحزەیەوە ئەم بابەتە قسەی لێدەکرێت زۆر هەوڵمداوە ڕاستیەکەی تێبگەم، وە لەگەڵ چەندین هاوڕێ و ماڵیشدا لەناحیەی گەرمک، کە هەر دوو سەد ماڵێک دەبێت پرسیارم کردوە، بەڵام تائێستاشی لەگەڵ بێت نەکەس لەوێ بینیویەتی و نەئاگاداری بابەتێکی لەو شێوەیەن، بۆیە ئەو کەیسە زۆر ناڕوونە، واتە دەلیلێکی دروست نیە بیسەلمێنێ، کە هاتوەو دواتر تەسلیم کراوەتەوە بە ئێران، تەبعەن پێچەوانەکەشی هەر ڕاستە. وە هەمووان ئەو ڕاستیەش دەزانێت، کە لەم هەرێمەدا دەزگا هەواڵگرییەکانی ئێران و تورکیاش چیان بوێت دەیکەن، و کێشیان بوێت بۆ ئەوان ئاسانە .

من وەڵامێکی ڕاست و ڕونم دەستنەکەوت تاکو قسەم هەبێت لەسەری.

لەگەڵ ڕێزی زۆرمدا.

 

وێنەی عەلی جڤانمەردی لەگەڵ مەسعود بەرزانی دا

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت