پشتیوان جەمال: پارتی و چەواشەکاری دوانەیەکی لێک دانەبڕاو.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

پارتی وەک سیاسەتی هەمیشەیی خۆی هەر کاتێک قەیرانێک تەنی پێهەڵدەچنێ، ڕاستەوخۆ پەنا دەباتەبەر بابەتی چەواشەکاریی و، هەوڵدەدا لەم ڕێگایەوە ڕایی گشتی چەواشەبکات بۆ ئەوەی فۆکەس لەسەر قەیرانەکان دووربخاتەوە، لەلایەکی تر بەرەیەکی نوێی دوژمنکارانە بۆ نەیارەکانی دەکاتەوە، ڕەنگە ئەنجامدانی ئەم ڕووداوانە هێندە گران نەبن بۆ پارتی، بەپێی ئەو میکانیزمانەی لەبەردەستیدایە.
ئێمە لە قاپی تاوانەکانی سەدەی ڕابردوو نادەین، لەو سەردەمانەوە هەوڵ دەدەین پەڕەی ڕەشی سینارۆ و تاوانەکانی ئەم پارتە لەدوای ڕووخانی سەدام هەڵبدەینەوە، سەرەتا لە شێوەی تیرۆرکردنەکەی سەردەشت عوسمان ـەوە دەدوێین، دەستپێکی کارە قێزەوەندەکەی لە ڕفاندن بەردەم زانکۆ و، پاشان تێپەڕاندنی بەنێو 9 خاڵی پشکنین و، دواتر فرێدانی لەموسڵ. ئینجا سینارۆی بەیانکردنی کوشتنەکەی بەوەی، بەهۆی کاری تیرۆریستییەوە کوژراوە. دواتر سوتاندنی دوکانەکانی مەیفرۆشی و بارەگا هەمەجۆرەکانی یەکگرتووی ئیسلامی لەڤەری دهۆک نمونەیەکی ترن لەکارەکانی پارتی، ئەمەش ئامانجی بەدواوەیە، ئەویش خواستی جەنگی ئاینەکانە.
ئێستاکە بەهۆی شکستی کابینەکەی مەسڕوڕ بارزانیەوە شەفافیەت لە داهاتدا نییە، قەیرانێکی دارایی زۆر گەورە هەیە، قەرزی سەر هەرێم بە ملیارات دۆلار بەرز بۆتەوە، موچەخۆران موچەی مانگانە وەرناگرن و خواستی پاشەکەوت کردنەوەی موچە هەیە لەلایەن حکومەتەوە، ئەمانە کێشە سەرەکییەکانن و مەترسیدارە و کاریگەری دەبێت و ئەستەمە حکومەت لەم دۆخەدا بتوانێ چارەسەریان بۆ بدۆزێتەوە. بۆیە هەوڵدەدات لەڕێگای کەیسی شەهید کردنی بەڕێز” مستەفا سلیمی” لەلایەن ئێرانەوە، وەک دەرفەتێک بی قۆزێتەوە بۆ کەم کردنەوەی فۆکەس لەسەر قەیرانەکان لەڕێگای لەشکرێک لەموچەخۆری ماسکاداری وەک علی جوانەمەردی و هاوشێوەکانی بابەتێکی لەم شێوەیە بەسەر یەکێتی دا ساغ بکاتەوە، بەبێ چاوەڕوانکردنی لێژنەیەکی تەحقیقی تابزاندرێت ڕاست و دروستی بابەتەکە چۆن بووە. ئەوەی لێرەدا جێگای مەترسیە لەپێناوی سەرکەوتنی حیزبێکدا هاوڵاتیانی دوو پارچەی کوردستان بەیەکدا بدەیەت و بیانکەیت بەدوژمنی یەکتری و حزبەکەت وەک هاوسۆزی ڕژهەڵات دەربخەیت، لەبیرت چوبێت کە مێژوویەکی پڕ شەرمەزاریت هەبێت. ڕوداوی ساڵی 1980 ــ 1981، مێژوویەکی هێندە دوور نیە، کە پارتی لەم ساڵەدا بەهاوکاریی هێزەکانی پاسدار هێرشیان کردە سەر حیزبی دیموکراتی کوردستانی ژێردەستی ئێران (حدکا)، و 125 پێشمەرگەیان لێ شەهید کردن و ناوچە ئازادکراوەکانی وەک تەرگەوەڕ و مەرگەوەڕیان لەژێر دەستی شۆڕشگێڕەکانی کوردسیانی ڕۆژهەڵات دەرهێنا و دایانەوە ڕژێمی داگیرکەری ئێران.

تۆ بڵێی ئەو کاک علی جوانە مەردیە شارەزای مێژوو نەبێت، یا نایەوێت پاروە چەورەکەی لەکیس بچێت لای پارتی؟ لەوەتی عەلی جەوانمەردی هەیە خۆی لە لایڤەکان دەردەخات لە دەنگی ئەمریکاو خۆی بە سەربەخۆ دەزانێت، بەڵام  ئەمجارەیان هەموو بۆچوون و قسەکانی پێچەوانە بوەوە، دەرکەوت کەسێکە بەکاردێت و کردار و قسەکانی هاوشێوە نییە.  هەمیشە باس لەبارەگاو ژمارەی هێزە ئێرانیەکان دەکات لەباشور و، بۆ ڕۆژێکیش باسی مۆنۆپۆلی هێزە داگیرکەرەکەی تورکیا ناکات، کە بەکارتی سەوزی پارتی مۆڵیان داوە.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت