ڕونکردنەوەیەک لە ئاراس ـی شێخ جەنگی یەوە بۆ ڕایی گشتی.

سمبولی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان کلیک بکەو، ئەم بابەتە بنێرە بۆ بەشی خۆت یان هاوڕێکانت

ماوەیەکە لە ڕێگای چەند کەسێکی بەکرێگیراو و جاسوسەوە ئەکاوەنتێکی فەیسبووک بەناوی منەوە کراوەتەوە، جار جارە هەندێک بابەتی نادروست و هەواڵی ناڕاست بڵاو دەکاتەوە بۆ مەبەستی خۆیان. بۆیە من لێرەوە ڕایدەگەیەنم، کە من هیچ ئەکاوەنتێکم نییە لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان، وە ئەو بابەتەی لەسەر مستەفا سەلیمی بڵاوکراوەتەوە، هیچ پەیەوەندییەکی بە منەوە نییەو دوورە لەڕاستییەوە.
ئێمە پاش ئەوەی کەسە گوماناوییەکانمان ئاشکرا کرد، کە هەڵدەسن بە ناویی ئێمەوە ئەکاوەنتی نابەجێ دەکەنەوە، دەیاندەین بە دادگاو لە ڕێی ڕۆژنامە فەڕمی و تیڤییەکانەوە ناویان ئاشکرا دەکەین و، هەڵوێستی توندمان بەرامبەریان دەبێت.

ئاراس شێخ جەنگی
14- 4- 2020