تیشکۆ زاند: ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی! World Health Organization.

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

خۆلێدان لە شیکردنەوەی ئەم باسە لەمەڕ WHO نەک هەر کارێکی ئاسان نیە، بەڵکو دژواریشە و دەبێت بۆ پۆڵین و شرۆڤە کردنی سەدان بەڵگە و شیکردنەوە و هەڵسەنگاندنی بۆ ئامادە بکەیت، خۆلێدان لەم جۆرە تەوەرەنانە، هەر وەک ئەوە وایە ڤایرۆسێکە و لە هزرتدایە و دەتەوێت بیکەیت بە گژ قولەی قافدا، ڕەنگبێت فەرهاد بهێنیت و بڵێیت دەتوانی تاقوستانێکی ترم بۆ هەڵکۆڵیت بۆ شیرین خان کە ببێتە لانە و جێی ژوانی، چونکە ئەو داخوازییە ڕەنگبێت ئاسانتربێت تا لە خۆ دانی ئەم جۆرە شیکردنەوانە لەسەر ئەم ڕێکخراوانەی وەک WHO چونکە ئەوەندە ئاڵۆزە و گەندەڵ و مافیا گەرایە داچۆڕاوە لە دزی و پۆخڵەواتدا.
خۆدان لە بابەتیێکی وا دەبێت بە بەرزای و سەنگینی کێوی سەفین زانیاری بۆ کۆبکەیتەوە کە چەندە ئاڵۆزە و چەنجاڵە، چونکە هەر وەک وتم، داچۆڕاوە لەگەندەڵیدا، لە ئەنارشیزمیدا، Anarchism لە پاوەند خوازیدا.
کورتە باسێک لە سەر WHO ئەم ڕێکخراوە سەر بە U N و بەڵام ئازادی و سەربەستی ڕەهای خۆیی هەیە هەر وەک private company لە 1948 دامەزراوە و بارەگایی سەرەکی جنێڤە و زۆربەی هاوکاری و پاڵپشتیەکانی هەتا لۆجستیکی تەندروستیشی لە ئەمریکاوە بۆی دەستەبەر دەکرا، ئێستا چەند ساڵێکە بە هۆیی ئەم بریکارە نوێیەی ئەم ڕێکخراوەوە بە ناوی Tedros Adhanom سیاسەتیان یەکاو یەک گۆڕدراوە، وەک ئەوە وایە کایان لە کانودا دۆزیبێتەوە، تێدرۆس عدانۆم لە دایک بوی ساڵی 1965 شاری ئەسمەرەی ئریتریا/ ئەسیوپیایە لە خێزانێکی چەپی گەری لە دایک بووە، کە بەکگراوندەکەی سەر بە ڕێکخراوەی TPLF دوایش چوەتە ناو ڕێکخراوەی far-left wing کە کاریگەرن بە باڵی ماو (ئەمە باسێکی دورو درێژە بۆ ئەم وتارە پێویستیمان پێی نیە، تەنها دەمەوێت خوێنەری لێ بە ئاگابێت) تێدرۆس خوێندکارێکی کارێزما بووە و تا پلەی باڵا لە خوێندن دەڕوات کە لە بریتانیا دکتۆرای تەواو کردووە.
In 1986, Tedros received a Bachelor of Science (BSc) degree in Biology from the University of Asmara.
In 1992, Tedros received a Master of Science (MSc) degree in Immunology of Infectious Diseases from the London School of Hygiene & Tropical Medicine at the University of London.
In 2000, he earned a PhD in community health from the University of Nottingham for research investigating the effects of dams on the transmission of malaria in the Tigray region of Ethiopia. (سەرچاوە واکیپدیا)
تێدرۆس چەندین پۆستی باڵای وەرگرتوە لە ئەسیوپیا وەک، وەزیری تەندروستی و کاروباری دەرەوەی وڵات و بە دوایشدا لە 2017/7/1 پۆستی بریکاری ڕێکخراوەی تەندروستی جیهانی وەرگرتوە بە پاڵپشتی چاینە، ئەوەی کە جێگای شەرمەزاریە تۆ لەو پۆستە گرنگ و بەرزەدا بیت، چاوپۆشی لەم هەموو تاوانانەی ئەم دواییەی چاینەدا بکەیت، کە چاینە بە دروستکردنی ئەم ڤایروسە بایۆلۆژییە مرۆڤ کوژە بتەوێت تاوەنەکانیان دیزە بە دەرخونە بکەیت و هەوڵبدەیت نیاز پاکی ئەوان پیادە بکەیت، ئێستا زۆربەی کۆمەڵگایی نێودەوڵەتی و بیردۆز و زاناکان کۆکن کە ئەم ڤایرۆسە پیتێندراوە و بنکەی ئەم پیتاندنەش کۆگا سەربازیە بایۆلۆژیەکانی چاینەیە، جا بە هۆکاربێت یان بێ هۆکار، کە ئایە لە دەست دەرچووە یان بۆ لێدانی پرۆژەیەکی ئابوری تایبەت بووە، ئێستا تەواوی بەڵگەکان گەڵاڵە بوون، دەستێکی چەپەڵی مرۆڤ کوژ، تێکدەری شیرازەی مرۆڤایەتی، دوژمنی داڕمانی سەرخان و ژێرخانی ئابوری جیهان، کە چاینەیە بەرپرسە و دەبێت دادگایی نێودەوڵەتی بکرێت و سەرۆکی ڕێکخراوەی تەندروستیش سزابدرێت چونکە چاینە وەک دەوڵەت و تێدرۆش وەک سەرۆک ڕاستیەکانیان شاردۆتەوە و لە کاتی پێویستدا ڕاستیەکانیان باس نەکردووە، بۆیە ئەمریکا بڕیاری داوە هاوکاریەکانی ببڕێت لە ڕێکخراوەی تەندروستی جیهانی، وەدەبێت ئەم ڕێکخراوەش لە دەستی ناپاک دەربهێرێت و ڕێگای ڕاستی خۆیی بگرێت.
ئەمەش چەند بەڵگەیەکی کەم لەسەر ئەم ڕێکخراوە و چاینەش چۆن بەکاری هێناوە.
youtu.be
christianpost.com
How WHO Became China’s Accomplice in the Coronavirus Pandemic
foreignpolicy.com
WHO Director Was Top Member of Violent Ethiopian Communist Party | KPRC AM 950 | The Pursuit of Happiness
kprcradio.iheart.com

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت