تیشکۆ زەند: ڕێکخراوەی تەندروستی جیهان WHO / بەشی دووەم.

سمبولی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان کلیک بکەو، ئەم بابەتە بنێرە بۆ بەشی خۆت یان هاوڕێکانت

لەم سەردەمی جیهانگیریەدا بە هۆی پێشکەوتنی هایی تێکەوە* کەم تا زۆر هیچ شتێک نەماوە بۆ هەمیشە دیزە بە دەرخونە بکرێت، تەمەنی درۆ و لەخشتەدان ڕۆژ بە ڕۆژ کورت و کورتر دەهێنێت، ئێستا نەوەیەک پەیدابووە و کۆدەنگیەک کۆیکردونەتەوە کە ڕەنگبێت کۆد و پاس وەردی دڵی من و تۆ بزانن، ئیتر چ پێویست دەکات لەوە زیاتر خۆمان لە گێلی و دەبەنگی بدەین.
ئەم کێشانەی کە لە ئێستادا هەیە، مۆتەکەیەو یەخەمانی گرتوە کەم تا زۆر کۆمەڵگای مرۆڤایەتی توشی سەرگەردانی و پاشگەردانی کردووە، هەموو تاکێکی کۆمەڵگاکان بەرپرسیارن بەرامبەر ئەم تەنگژیانە، چونکە کێشەکە و خەمخۆریەکەی هی گشتمانە، ئەم دەردو پەتایەش کۆمەڵگای دابەش کردووە بەسەر دوو بەرەی دژ بەیەکدا، بە هۆیی نەبونی هوشیاری و زانیاری ڕاست و شاردنەوەی ڕاستیەکان بۆتە کێشەی کێشمە کێشی هەڵ ئاوسانی باری ئابوری و تێکدانی شیرازەی خێزان و کۆمەڵگاکان، کەم تا زۆر باری دەرونی تاک بە تاکمانی هەنجن بە هەنجن کردوە، مۆڕاڵ و سۆزی مرۆڤ بونمانی هاڕیوە، بۆشایی گەورەی خستۆتە نێوان کەسایەتی هەمومانەوە، کە نابێت چاوپۆشی لێبکرێت لە چەوتی و بەلاڕێ بردنی ئەو هەڵانەی کە گەمژەکان دەیکەن لە پێناو مادە و ناوبانگ، کە هەردوکیان سەرەخۆرەی مرۆڤ بونی خۆمانە.
سیاسەتی چەوتی زلهێزەکان، کۆمەڵگا و دەوڵەتانیشی دابەش کردوە، ئەم دابەش بونەش لە ئێستادا دیسانەوە دوو بەرەن، دوو بەرەی دژ بەیەک، مادییەت و ماتریالیزم، ئاین و علمانیەت، ڕاست و چەپ، شەڕی قۆرخکردنی پەیدا کردنی بازاری نوێ، بەرامبەر شەڕی ساردی زلهێزەکان و هاتنە پێشەوەی وڵاتی نوێی سوپەر پاوەر و جارێکیتر بەرامبەر بە هێزی سوپەر پاوەرە پیرەکان کە کێ لەم قەڵەم ڕەویی بەهێزیەدا باشتر گوژمبدات بۆ ساخکردنەوەی بازاری بەرهەمهێنان و دەستگرتن بەسەر سۆنگەی جیهانی نوێدا.
لە ساڵانی 1980 کاندا زۆربەی کۆمپانیە ئەمریەکەکان لە بەر زۆری زەریبە و کرێی کرێکاری زیاتر، زۆربەی کۆمپانیەکان چونە دەرەوەی ئەمریکا بە تایبەت چونە چین و تایوان، چینی ڕادیکاڵ و تایوانی پرۆ ئەمریکا، کە ئەمە گەورەترین خزمەتی بە ئابوری بە چین کرد وەک وڵاتی چین، کە چینی لە وڵاتێکی هەژارەوە کرد بە یەکێ لە بەهێزترین وڵاتی ئابوری و وڵاتی سیستەمی دیکتاتۆریەت*، بەڵام چین لێرەدا هەڵەی دسپلینی کرد کە زۆر بە زووی ویستی بە تەنها دەست بگرێت بەسەر جیهاندا، کە تەنها خۆیان خاوەنی هەمو کێکەبن، چونکە هێشتا گەلێک زوبوو کە هەم کاڵەک خۆربن و هەم بێستان ڕن، چونکە خاوەنی هێزی بۆشایی ئاسمان و هایتێکی وار ستارنین کە بتوانن تەنها و تەنها دەست بەسەر جیهاندا بگرن و بەس > Space Warfare, Space Force or Space Missile Combat >، کە ئەمە نرخاندنی تکنەلۆژیا بەرزە تەنها بۆ هەندێک وڵات کە لەبارە بوون لە دەرئەنجامی نێوان شەڕی ساردی چەندین ساڵیان بوە کە بون بە خاوەنی ئەو هێزە تۆکمەیە کە دەست بەسەرگرتنی بۆشایی ئاسمان لە ڕێگای های تێکی چەکی تۆکمەی سەربازیەوە بکەن.
ڕاستە چینیەکان تەواو خاوەنی ئینتیما و وڵاتپارێزی خۆیانن و هەموو کارێک دەکەن بۆ سەرکەوتنی شکۆی چین، هەر لە جاسوسی و بردنی زانیاری تەکنەلۆژی سەربازی و زانستی بایۆکیمکڵ و بایۆلۆژییەوە.
هەتا ئێستا هەر لە ناو ئەمریکادا چەندین کەیسی جاسوسیان لەسەر گیراوە کە زانیاریەکانیان گواستۆتەوە بۆ چین بەهەر ڕێگایەکدا بێت، هەمان هەڵوێستیشیان هەبووە بەرامبەر تەواوی وڵاتانی دنیا بە تایبەت ئوسترالیا و تێکدانی پرۆسەی دیموکراسی هۆنکۆنگ، هەوڵی دەست بەسەرگرتنی تایوان، دامرکاندنی مافی گەلی تبت و موسڵمانەکانی ناو خودی خۆیی لە چین و مافی ئازادی و ڕۆژنامەگەری، یان مافی کەسایەتی تاک لە چین، کە ئەوە مافی بەرجەستەی مرۆییەو چین پێشێلی دەکات، لە چین هیچ ئازادییەک نیە ئەگەر تەنها بۆ ئازادی سەرکەوتنی چین هەوڵنەدەیت، چەندین کەس بێسەر و شوێنن کە کەسەکانیان سۆراخیان نازانن، هەواڵگیریەکان وا دەڵێن زۆرێک لەوانە کراونتە سوتماکی تاقیکردنەوەی چەکە بایۆلۆژیەکان، کە دورنیە ئەم ڤایرۆسە لە پێشدا لەواندا تاقی کرابێتەوە و پاش ماوەیەکیش ڤاکسینەکەیان بۆ پەیدا کردوە و دوایی بە جیهاندا لە ڕێگایی پڕژاندن بە هەوادا بڵاوکرابێتەوە، پڕوپاکندە و زانیاریەکان گەلێک زۆرن، مەرج نیە تەنها پروپاکندەی تەواوی شۆسیال میدیا هەوڵبدەن لە خشتەمان بەرن، بەڵام هەواڵگیریەکان وا دەڵێن، با چاوەڕوان بکەین ڕۆژ بە ڕۆژ لە ڕاستیەکان نزیک دەبینەوە.

چەند ڕاستیەک:
1- ئێمە هەموو دەزانین کە ڤایرۆسی کرۆنا لە مانگی 11 و 12ی ساڵی پارەوە تەواوی چینی سەرگەردان و کۆڵەوار کردبوو بە تایبەت شاری پیشەسازی ووهان، ڕۆژی 2020/1/28 تێدرۆس عەندنۆم سەرۆکی ڕێکخراوەی تەندروستی جیهانی بەسەردانێکی فەرمی دەچێت بو چین و چاوی بەسەرۆکی چین خی جینپحنگ دەکەوێت، کەمترین زانیاری لەسەر ئەو گەشتەی تێدرۆس هەیە، کە لەو دیو پەردەی شاراوەوە چیی باسکراوە، ئێستا کۆمەڵگای نێودەوڵەتی داوای زانیاری زیاتر دەکەن لە تێدرۆس، خۆ تێدرۆس سەرۆکی تەندرستی چین نیە، بەڵکو سەرۆکی تەندروستی جیهانە، ئەی نابێت راستیەکان بڵێت، بە تایبەت لە پێشدا تێدرۆس دەی وت ئەو ڤایرۆسە پەتایەکی سروشتی ئاساییە و کۆنترۆڵ کراوە یان هەندێک جار دەیوت کۆنترۆڵی دەکەین، ئەی خێرە کەمتر لە مانگێک جیهانی گرتەوە، بە تایبەت، ئێران، ئیتالیا، ئیسپانیا، ئینگلترا، ئەلمانیا و ئەمریکا، ئێستا خۆشی و چین بێخەم و بێکێشە چوار مشقی لێ دانیشتون.


دکتۆر ئەنتۆنی فاوچی کە بەرپرسی تەندروستی نەتەوایەتی ئەمریکایە لە کۆشکی سپی تەواو دژ بەو هەڵوێستانەی ئەوانە!! با بزانین بەرژەوەند چی ئێژێ.
2- چ نهێنیەک لە ڕانەگرتنی هێڵی ئاسمانی ئەسیوپیا و چیندا هەیە کە تا ئێستا ئەو هێڵی گەشتانە ڕانەگیراون، هەرچەندە هەوڵەکان زۆرن بۆ ڕاگرتنی.
3- تێدرۆس بە چ مافێک هەڕەشە لە ترەمپ دەکات و دەڵێت؛ ئەگەر
هاوکاریەکانت ڕابگریت بە هەزاران کەلاک لە جادەکاندا دەکەون، کە ئەمە هەڕەشەیە بەرامبەر خەڵکی ئەمریکا و جیهان، دەبێت لێ پێجینەوەی یاسایی لەگەڵدا بکرێت، چونکە لەم کاتەدا خەڵکی ئەمریکا دڵ بریندارن و لە ڕاڕایدا دەژین بۆیە ئەندامانی کۆنگریسی دیموکرات و کۆماریەکانی بە یەک باز و یەک دەست کرد و تەواوی ئەوانی لە خۆیی توڕەکردوە (لە ئەمریکادا وڵاتپارێزی دەخوات، حیزب و چەوری ناو گیرفان پەڕۆی کاخەزیی ئاودەستە).
4- ئەو کێشانەی کە لە پێشتردا ئاماژەم پێداون، کارێکی وای کرد کە ئەمریکا لە سیاسەتی دەرەوەیاندا بە خۆیدا بچێتەوە بە تایبەت دەرهەق بە کاروباری کۆچبەران، پێشنیازی ئەوەش کراوە کە لەمەو دوا ماکرۆچیپی ڤاکسین* بە کار بهینن، هەرچەندە بۆ ئەم پێشنیازە ئەمریکایی دەبەش کردوە بەسەر دوو باڵدا، بە بەڵێ و بە نەخێر، ئەمەش کارئاسانی دەکات کە گەیتس فاوندەیشن* زیاتر دەنوک بخنێتە ناو کۆسپەکانەوە، چونکە باڵێکیش هەیە لە ناو خودی ئەمریکادا کە بیل گەیتس و کۆمپانیای جانسن جانسن تاوان باردەکەن، کە دروستکەری خودی ڤایرۆسە خۆیانن بۆ پەیداکردن و بەرهەمهێنانی ڤاکسینەکە کە ڕێکەوتنێکی ژێر بە ژێریان کردوە لە گەڵ چیندا، بەڵام ئەم پڕوپاکندانەش کە ئاوێزانی ڕق و قینەن بێ هۆکارنیە دەرهەق بە مرۆڤایەتی، چ وەک هەگبەی گومڕابونی ئاژاوەچیەکان (ئەنارشیزمەکان) کە دەیانەوێت دەست پاکی و ئەستۆ پاکی بۆ دیکتاتۆریەتی چین بگێڕنەوە، ئەم ماستە نەک مو، بەڵکو گوریسیشی تیادایە.
من وەک نوسەرێکی بێلایەن و خاوەن هەڵوێستی پڕ لە ویژدان، دەمەوێت لە دەرگای ڕاستیەکان بدەم، هیچ بەرژەوەندیەکی کەسی و کەسایەتم لەم تەنگژی و دژواریەدا نیە، تەنها دەمەوێت ئێمەی کوردیش لەم کێشمە کێشی دنیایی خاوەر میانەدا بە ئاگابین، کە چۆن بەرژەوەند خوازەکان یاری بە چارەنوسی کۆمەڵگاکان دەکەن بۆ بەرژوەندی ئینتمای شکۆی وڵاتەکانیان.
من تەنها ماندوبونەوەکەم بۆ دەمێنێتەوە و دەبێت سەدان پەیوەندی و بەڵگە و ڤیدۆ و سەرچاوەی بۆ بخوێنمەوە تا شیکردنەوە و هەڵسەنگاندنی بۆ دەستەبەر بکەم، بەڵام ئاسودەشم کە لە ڕاستیەکان تێدەگەم، من دەشزانم کە ڕاستی وتن کێشە و گرفتە، بەس بۆ من سەربەرزیشمە کە کۆمەڵ و کۆمەڵگاش بە ئاگابێت لێی.
دواوتە؛ دکتۆر هینری کیسنجەر ڕاوێژکاری بەرژەوەندیەکانی هەمیشەی ئەمریکا دەڵێت؛ ڕاستە ئێمە ئێستا لە جەنگی گەورەی جیهاندانین، بەڵام بۆنی کڵپەی شەڕەکە دەکەم، ئایە ئامادەین کە وەڵامان هەبێت؟
دۆناڵد ترەمپیش دەڵێت؛ تا ئێستا ئەمریکا بەهێزترین وڵاتی جیهانە لەمەڕ توناو هێزی یەکەی سەربازییەوە؟
سەدام حسین و یاوەرەکانیشی جاران دەیانوت، دەبێت سەربازەکانی ئەمریکا لە ناو خوێنی خۆیاندا تل بدەن، پروپاکندەی سیاسەت وایە ئەوەی ئێمە بیری لێدەکەینەوە و بە هزرماندا گوزەر دەکات، دەشێ پێچەوانەکەی دەربچێت، ئەمریکایەکان دەڵێن؛ WHO – KNOWS
* های تێک High – Tech شارەزابون یان بەشداربون لە تەکنۆلۆژی بەرزدا.
* بە سەدان کتێب و ڤیدۆ و نوسین و بەڵگە هەیە کە چین، وڵاتکی دیکتاتۆرە، هەتا مافی مرۆڤ و گیانداریش پێشێل دەکرێت.
* مایکرۆ چیپ Microchip ئەو چیپسە ئەلکترۆنیە بچوکەیە، کە دەخرێتە ژێر پێستەوە، بۆ هەر کارێک کە داخوازبێت، یان Agency ID2020
* ڕێکخراوەی گەیتس فاوەندەیش، Bill & Melinda Gates Foundation ، کە ڕێکخراوەیەکی خێرخوازی بیڵ گەیتسە کە ساڵانە ملیۆنان دۆلارک دەبەخشێت بە وڵاتانی هەژار و ڕێکخراوەکانی نمونەی وەک UN و WHO

چەندین سەرچاوەیتر
https://abcnews.go.com/amp/International/lawsuit-filed-handling-coronavirus-outbreak/story?id=70264726
https://abcnews.go.com/amp/International/lawsuit-filed-handling-coronavirus-outbreak/story?id=70264726
https://www.globalresearch.ca/coronavirus-causes-effects-real-danger-agenda-id2020/5706153