هێرش عەبدولرەحمان: عێراق کێڵگەی قەیرانەکان.

سمبولی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان کلیک بکەو، ئەم بابەتە بنێرە بۆ بەشی خۆت یان هاوڕێکانت

هاوڕێیەکم ڕاوێژکارە لەدەزگایەکی ئەمریکی، لەم ڕۆژانە وتی سەرەڕای بونی بەربەستەکان بەهۆی کرۆناوە خەریکی پلانی 30 ساڵەین بۆ وەزارەتێکی گرنگی ئەمریکا، تا لە سی ساڵی داھاتودا کارەکانی باشتر بکات.
بۆیە کە بانگەوازی حوکمداری و دامەزراوەتکرد، دەبێت پلانت ھەبێت و ئامادەبێت بۆ قەیرانەکان، بەڵام سەیری 28 ساڵی رابردوی ھەرێم بکە! نەوەک پلانی درێژخایەن، بەڵکو پلانی ساڵانەشی نەبووە. چۆن ھاتۆتەوە پێشەوە وا خۆی گونجاندوە وەک خەلکی بە دیار قەیرانەکانەوە وەستاوە بێ چارەسەر.
ئەو وڵاتانەی نەوتیان ھەیە، دەرھێنان و فروشتنی لە دەستێکی پارێزراودا بووە، بە پارەکەی وەبەرھێنانی باشیان کردوە و پارە و یەدەگێکی باشیان لە بانکەکان داناوە. لە لایەکی ترەوە سەدان کۆمپانیای دروستکردن و ڕاوێژکاریان ھەیە، تا ئەگەر ڕۆژێ نەوت خواستی لەسەر نەما وڵات و گەلەکەیان توشی قەیران نەبێت، بەڵام عێراق و ھەرێم پێچەوانەی وڵاتانیتر ئەوەی دەیفرۆشن ئەیخۆن، بەلکو لەسەری قەرزدار بونەتەوە.

دەرمانی دەردەکەی عێراق بەرزبونەوەی نرخی نەوتە.
دەیان کێشە بەرۆکی عیراقی گرتوە، بەلام ھیچیان وەک نەوت ھەناسەی نابرێت ھەر، کە نرخی نەوت دابەزی ئەژنۆکانی عیراق دەشکێت. بە تەواوی شەلەلی دەکات و تواناکانی حکومەت سنوردار دەکات. کێشەکانی ناوخۆیی و ئیقلیمیەکانی وا سەرقالیان کردوە لە دوای پۆست سەدامەوە عیراق نەیتوانیوە بە دوای جیگرەوەی نەوتدا بگرێت، بۆیە دەیان سالی تریش ھەر چاوی لە داھاتی نەوت دەبێت. لە بودجەی عێراقدا نرخی نەوت بە 56 دۆلار حیساب کراوە.

عێراق موچەی 3 ملیۆن کارمەند دەدات.
عێراق دەبێت ڕۆژانە 5 ملیۆن بەرمیل نەوت بفرۆشێت تا بتوانێت کاریی ڕۆژانەی حکومەت ھەڵسورێنێت.
مانگی پێشوو عێراق 2 ملیار دۆلاری لە پارەی نەوت دەستکەوتووە، بە ھۆی دابەزینی نرخی نەوتەوە ئەم مانگە بەو نرخە ھیچی بۆکۆناکرێتەوە نرخی نەوتیش ناجیگیر دەمێنیتەوە بۆ کاتیکی نادیار.
لەسەرەتای ھاتنی ڤایرۆسی کرۆنا وەزیری تەندروستی عێراقی داوای 5 ملیۆن دۆلار دەکات لە سندوقی قەیرانەکان، بەڵام بەتاڵە و ھیچی نادەنێ.!
عێراق ھیچیتر ناتوانێت پارەی کۆمپانیاکانی نەوت بدات بە کاش، لە ھەوڵی ئەوەدایە ڕازییان بکات نەوتیان پێبدات، تا بۆ خۆیان بیفرۆشنەوە.
دوای دابەزینی نرخی نەوت عێراق جگە لە پارە دانراوەکەی ھیچی تری نیە. ئەگەر دۆخی سیاسی بە دڵی ئەمریکا نەبێت لەوانەیە ئەمریکا ئەو کارتە بەکاربێنێت و نەھێڵێت دەست بۆ ئەو پارەیەببات، تا کێشە سیاسیەکان چارەسەر دەکات.
20 ساڵی داھاتووی عێراق بە گشتی بازاری نەوت وەک 20 ساڵی ڕابردوو نابێت، ئەگەر عێراق ھەنگاوی تر نەنێت بۆ پەیداکردنی داھات لە داھاتوودا چارەنوسی وەک فەنزوێلا دەبێت، خەڵکەکەی ھیچ نابێت بیخوات، ئەو قسەیە بۆ کوردستانیش ڕاستە، چونکە بەقسەی پسپۆرانی نەوت بێت لە 20ساڵی داھاتودا بەرزی و نزمی زۆر دەکات و جارێکیتر نرخی نەوت ناجیتەوە سەردەمی ئالتونی بازاری نەوت ئەویش سەرووی 100 دۆلارە.
نه‌وت سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌کی داھاتە‌ له‌ عێراقدا، خستنه‌ ژێرده‌ستی ئه‌م سه‌رچاوه‌ی هۆکاری سه‌ره‌کی ناکۆکیه‌کانه‌، مافیاکانی نه‌وت، گروپه‌ میلیشیاکان، وه‌ گروپی تاوانکاری ڕێکخراو له‌ گه‌ڵ به‌رپرسه‌ حکومییه‌ گه‌نده‌ڵه‌کان به‌رپرسن له‌ به‌ تاڵابردنی بردنی داھاتی نه‌وت، ئه‌و ده‌ستکه‌وته‌ی له‌و تاڵانیە‌ به‌ده‌ست دێت به‌کارده‌هێنرێت بۆ ئه‌نجام دانی تاوان وه‌ نائارام کردنی وڵات، بۆ به‌ده‌ست هێنانی ئاشتی و سه‌قامگیری له‌ عێراق دا پێویستە نەوت بکەوێتە دەست حکومەتیک کە نوینەرایەتی راستەقینەی عیراقیەکان بکات.