شاخەوان سەنگاوی: نوێنەرانى پارتى لە سێ رووداوى جیاواز و یەک ئامانجدا.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

هەر لە سەرەتاى دروست بوونى پارتى دیموکراتى کوردستان لە ساڵى 1946 بە شێوەیەک کارى کردووە کە خەنجەرى ژەهراوى بە دەست خودى کادرانى هەمان پارت کە نایەرێتى بدات لە پشتی پارتەکەى خۆى، کەواتە لە زۆربەى ویستگەکاندا پارتى جیاواز لە هەموو پارتەکانى دیکە شەڕى نایەرەکانى لە چواردەورى ماڵى خوی نەکردووە، بەڵکو بگر لە ناوجەرگەى پارتى نەیاریدا بەرپا کردووە، ئەمەیە جیاوازى پارتى دیموکراتى کوردستان لە پارتەکانى دیکە. کە ئەمیش دەرئەنجامى خویندنەوەیەکى واقعیانەى پارتى دیموکراتى کوردستانە بۆ پارتە نەیارەکانى کە خوێندنەوەیەکى ڕۆژانەیان هەیە بۆ کۆى ڕوداوەکانى ڕۆژ، نەک سیاسەت کردن بە ئامانجى ئاراستە کردنى ڕوداوەکانى ڕۆژ، کەواتە پارتى سیاسەت دەکات ئەى ئێوە چى؟
کەواتە منیش سێ نموونە دەهێنمەوە کە پارتى سیاسەت دەکات لە بەکارهێنانى ئێوە بۆ باڵاکردنى خۆى هەر بۆیە دووبارە دەپرسمەوە ئەى ئێوە چى؟
نموونەى یەکەم/ کاتێ بڕینى بوودجەى هەرێم کە خۆى دەبینیەوە لە 17% کۆى داهاتى عیراق لە لایەن بغدادەوە لە سەرتاى ساڵى 2014، ئەمیش بە هۆى نا ئیدارى لە ئیدارەدانى کەرتى وزەى هەرێمەوە، کە ئەومیش دەرئەنجامى هەڵپەکردنى دەسلاتدارانى هەرێم بوو لە بڕیاردان لە فرۆشتنى نەوت بە ڕێگاى سەربەخۆ کە لە چلەى زستاندا بەهاریان هێنایە ئەژنۆمان. هەر بۆیە دەبینین لە کۆى بیست و چوار مانگى سالەکانى 2014 و 2015 حکومەتى هەریم تەنها توانى بیست مانگ مووچە بدا. بۆیە لە سەرەتاى ساڵى 2016 ناچار پەنا بەرێتە بەر پاشەکەوتى مووچە بە ڕێژەى 25% تا 75% بوو کە بڕیارى پاشەکەوتیش سەرۆکى ئەوکاتەى حکومەت ئامادە نەبوو بە گوێى خەڵکیدا بدات بەڵکو بگر بە جێگرەکەى کە قوباد تاڵەبانى بوو لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیان کە لەو دەمەدا لە نێو خودى لایەنگرانى یەکێتیدا، قوباد تاڵەبانى بو بە قوربانى و ڕەخنە باران کرا، کە ئەمیش ئامانجێکى پارتى بوو. چونکە کاتێک بینیمان لە کاتى لابردنى پاشەکەوتیش کە چاوەڕواندەکرا لە لایەن لایەنگرانى یەکێتیەوە هەمان ڕۆڵ بدرێتە وە بە جێگرەکە لە مەشدا پارتى سیاسەتانە کارى کردوو، لەو ساتە مێژوویەدا ڕۆلەگێڕ کە چاوەڕواندەکرا جێگرەکەیبێت لە سەر سینیکى ئاڵتونی لە لایەن خودى سەرۆکى ئەو دەمەى حکومەتى هەرێمەوە پێشکەشى سکرتێرى ئەنجومونى وەزیران کرا کە هەواڵەکە ڕابگەیەنێت.
نموونى دووەم/ کاتێ لە سەرەتاى سەرهەڵدانى نەخۆشى کۆڤید 19 لە زۆربەى ولاتانى جیهانیدا بەو شێوە ترسناکە کە لە شاشەى تیڤیەکانەوە دەمانبینى کە لاشەى قوربانیەکانى لە نێو ڕاڕەوى نەخۆشخانەکاندا کەوتبوو. هەستیان کرد کە ئەمیش کارێکى لە خانەى ممکیندایە سەرکەوتن بە سەریدا. بۆیە لێرەشدا سەرۆکى حکومەت خۆى دزیەوە لە ڕۆڵی سەرەکى خۆى، سپاردى بە جێگرەکەى کە سەرکردایەتى تیمى بەرەنگار بوونەوەى کرۆنا بکات چونکە لە بڕواى کەسدا نەبوو کۆڤید 19 بەو شێوەیەى سانایەیى کە ئێستا هەیە لە هەرێمدا بەر دەرگامان پێبگرێت، هەر بۆیە بینیمان لە کۆتا ڕۆژەکانى تەمەنى کرۆنادا دەم و دەست خۆیان کرد بە نێو روپەرى ڕۆژنامەو تیڤى و سۆشیاڵ میدیاکاندا تا خۆیان بە پاڵەوانى جەنگ وێنا بکەن.
نموونەى سێیەم/ بە هۆى کوشەندەى کۆڤید 19 لە تەواوى جیهاندا خزانە ژوورەوەى زیاتر لە سێ ملیار و نیو مرۆڤ بۆ کوچى ماڵەکانیان داخرانى دەرگاى زۆربەى کارگە زەبەلاحەکانى جیهان داتەپینێکى خێراى نەوت کە نزیک بۆتەوە لە خاڵى سفر و بە ئاگاهاتنەوەى دەسەلاتدارانى عێراق لە پاش خاڵى بوونەوەى کەسەپڕەکەى لە ناردنى بودجەیەکى زەبەلاح بۆ هەرێم کەچى بەبێ ئەوەى هەرێم هیچ پابەندبوونێک بکات بەو ڕێکەوتنەى کە خۆى واژۆى لە سەر کردووە هەڵسا بە وەستانى شایستە داراییەکانى هەرێم. کەچى لەم تەوقیتەشدا لە جیاتى ئەوەى سەرۆکى حکومەتى هەرێم خۆى سەرکردایەتى وەفدى دانوسانکار بکات لە گەڵ ناوەند کەچى دیسانەوە سپاردیەوە بە جێگرەکەى، کە ڕوونە لە لایى هەموومان کە مەلەفى نەوت لە ژێر بەڕەکەى جەنابتایە نەک جێگرەکەت، کە ئەمیش ئامانجێکە بۆ شکست پێهێنانى دانوسانەکان بە مەبەستى نیشاندانى کەم توانى وەفدى دانوسانکارە. ئیدى ئەمەیە سیاسەت لە پێناو خۆیاندا ئەى ئێوە چى؟

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت