بەرزان محەمەدە سوورە: هۆکارەکانی کەمی بەرهەم لەهەرێمی کوردستان چین؟چارەسەریەکان،چین؟

سمبولی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان کلیک بکەو، ئەم بابەتە بنێرە بۆ بەشی خۆت یان هاوڕێکانت

کوردستان ناوەندێکی گرنگەلەبواری وەبەرهێنان، بەپێی جوگرافیاو جیۆلۆجیای جیهانی و، هەروەها بەپێی پەیامەئاسمانیەکانیش وەک لەقورئانی پیرۆزدا هاتووە، کە کەشتیەکەی حەزرەتی نووح ( س )لەپیرۆزترین شوێن نیشتۆتەوە، ئەوەش ئاماژەیە بە پیرۆزی و بەپیتی خاک، بەپێی بازنەکانی پانی و درێژیش دەرکەتووە. کوردستان، کە وتۆتە ناوەڕاستی بەپیتترین زەوی جیهانی لە بەپیتی خاک دا. گەورەترن هێزی دەوڵەتی خۆراک کەوتۆتە بازنەکانی پانی [10 – 60[ پلەی باکور. ئەم ناوچانە ئاو و هەوایەکی مام ناوەندی فێنکی هەیە، کە لەگەڵ تێکرای چالاکیەکانی مرۆڤ دەگونجێ، بۆیە چڕی دانیشتوانی جیهان کەوتۆتە ئەم هێڵەوە، سەرەڕای کۆبوونەوەی سامانی سرووشتیەکان، بەمەش شوێنی کوردستان بەگوێرەی بازنەکانی پانی دەکەوێتەنێوان بازنەی پانی لەم ناوچەیە[30 – 40] ی باکور، ئەمەش دەری دەخات. وەکو جیۆلۆجی زان ( جۆن کیڤر) لەسەرەتای پەنجاکان ئەمەی نیشان دا.

ناوەڕاستی جیهان بۆ بەرهەمهێنان.
ئەی بۆچی بەرهەم نیە لەم وڵاتەدا، ئەوە هۆکاری مرۆی لێی بەرپرسیارە؟. بۆیە کەمی بەرهەم هێنان دەگەڕێتەوە بۆ هۆکاری مرۆیی، کەنەتوانراوە پەرە بەم بوارە بدەن، کەرتی بەرهەم هێن پشتگوێ خراوەو مشەخۆر زیادی کردووە. کەسانی تەکنۆکرات لەشوێنە شایستەکان نین و واستەو واستەکاری و خزم خزمێنە بۆتە پێوەری سەرەکی بۆچونە سەرکورسی، ئەمەش وای کردووە، کە کوردستان لەبواری بوژانەوەو بەرهەمهێنان زیندوویەکی بێ جوڵەیە، و نەی توانیوە ئەو قۆناغانە ببڕێت، کە نەک کۆمڵگە تازە پێگەیشتووەکان و پێش کەوتوەکان بڕیویانە، بەڵکو نەی توانیوە لەئاست کۆمەڵکە سەرەتاییەکانیش بڕوات. چونکە بەپێی بەدواداچونێکی ئێن ئاڕتی دەرکەوتووە، کە % 90 گشت پێداویستیەکان لەدەروە هاوردەی هەرێم دەکرێن.
بۆیە ئیداری ئابووری شکستی خواردووە، لەدەست چەند، کەسانێکدا، کەنەیان توانیەوە پەرەبە گۆڕانکاری لەبواری ئیدارەی ئابووری بدەن، وابکەن بواری ئابووری لەگەڵ پێشکەوتنەکان و گۆڕانکاریەکانی جیهان بڕوات، سوود لەو کەسانە وەرگرێت، کە هیچ بەرژەوەندییەکیان لەچاکسازی ئیداری ئابووری نیەو لەدەستی نادەن، بەڵام ئەمە پێچەوانەیەو بۆتە هۆی ئەوەی، کە چاکسازی لەدستی کەسانێکدایەکە بەرژەوەندیەکاایان بەکرداری چاکسازی لەدەست دەچێت ودەپوکێنەوە، بۆیە هەرکات دەستکرا بە ڕێکارەکان بەرەوچاکسازی ئەوە کۆمەڵێک ڕێگری درووست دەبن،کە خودی ئەوانەن، کە ڕێکارەکانی چاکسازیان لەژێر هەرفشارو قەڕەپەستەیەکی برسی و نەدارانی هاوڵاتیان پێکرابێت، ئەوە لەم ڕێگایە دووبارە دەوەستنەوەو ناهێڵن بەڕێگای خۆیدا بڕوات و دووبارە هەڵی دەگێڕنەوە و پێجەوانەی دەکەنەوە، ئەمەش دەبێتە شکەستێکی ئیداری ئابووری، و ئێستاش ئەم قۆناغە چۆتە مەترسییەکی گەورەوە و ئەستەمە وابەئاسانی چارەسەربکرێت.

ئەی چۆن چارەسەردەکرێت؟
چارەسەر ئەوەیە لە بوارە جۆر بەجۆرەکان پەرە بە وەبەرهێنان بدرێت و تاک لەسەر بنەڕەتێکی واپەروەردەبکرێتەوە، کەتەنها چاو لەدەست نەبێت و جوڵەی داهێنان و بەرەوپێشچونی هەبێت.
ئەم دەسەڵاتەش دان بەهەموو شکەستەکانی بنێت و ڕێگابدات دەستەیەکی پاک بێ بەرژەوەندیو دوورلەهەر ئیتیمایەک و محسوبیەتی قەومی حزبی بێنە جێگای ئەوانەی ئەم پلانە چەند ساڵەییانەی شکستەکانی هەرێمی کوردستانیان تێوەگلادووە، دەسەڵات بگەرنە دەست و بێ گوێدانە هیچ بەرژەوەندی شەخسی وحیزبی پڕۆژەیەکی چاکسازی ئیداری ئابووری بخەنەکار.
گرنگی بە عەقڵە وەبەرهێنەرەکان بدرێت وسوود لەکەسانی پڕۆفیشناڵ لە بوارە جۆر بە جۆرەکان وەربگیرێت و ئەوانەی کۆچیان کردووە بۆ دەرەوە،چونکە عقڵەوەبەرهێنەرەکان کۆچیان پێکراوە! قسەیان لەگەڵ بکرێت وبگەڕێندرێنەوە وەڵات و ئازادبکرێن لەکارە وەبەرهێنەرەکانیان و موودەیەکی باشیان پێبدرێت بۆ ڕزگارکردنی وڵات لەم تەنگەژە ئابووریە ئیداریەی کوردستانی تێوەگلێندراوە.
هەروەها درووست کردنی لیژنەیەکی دەست پاک، لەهەموو چین وتوێژێکی ئەکادیمی بوێر ئەوانیش هیچ بەرژەوەندییەکیان، نەبێت و سامانی خۆشیان ئاشکرابکەن، پێش ئەوەی بچنە ناوئەم لیژنەیەو ئازادییەکی ڕەهایان پێبدرێت، بۆ لێپێچینەوە لەهەر کەس و حزب و گرووپ و ڕێکخراوە تاخودی دەوڵەتیش، پەلکێشی بەردەم دادگابکرێن ئەم لیژینەیەش خۆی نوێنەرێکی تایبەتی هەبێت، لەهەمووکایەکاتی حکومەت و لەناو خودی دادگاشدا نوێنەرێکی تایبەتی هەبێت.
لێپێچینەوە لە هەموو ئەو کەس و گرووپ و حزبانەی لەساڵی 1991وەکاتێک ڕاپەڕین کرا چی هەبوو وئێستا چی هەیە؟!!! چۆن پەیدای کردووە. لەوکوێی هێناوە. پێش ئەوە بچێتە ناوحزب یان حکومەت یان ڕێکخراوەکان، چیی هەبووە، ئێستاچی هەیەو ئەوەی چۆن بەدەست هێناوە، هەموو ئەوانە گەڕانەوەیەکە بۆ بوون بە سیسەتەمێکی تۆکمەی ڕەگ داکوتراو.ئەوکات یەکسانی و دادپەروەری و خۆشەویستی یەکترونیشتیمانیش دەگەڕێتەوە، دادی کۆمەڵاتی بڵاودەبێتەوەوئابوورییەکی بەهێزو دوورلەشکەستەکان. هاوڵاتیان دەگەڕێنەوە سەر ئەساس و ناوەڕۆکی باوڕبوون بەیەکتری و حزب وحکومەت و ڕێکخراوەکان. بەو فۆڕمە نەبێت ناتوانرێت هیچ پڕۆژەیەکی چاکسازی بەئەنجام بگات و خۆش دەرمەخەن و بەناوی چاکسازی و ماکیاژسازی، چونکە هەر پڕژەوکارکردنێک کەلەخودی خۆتەوە دەست پێنەکەی ناتوانی زۆری لەهیچ کەسێک و گرووپێک بکەی. لەکوردستانیش تا ئەمڕۆژە دانێت، کۆی خەڵکی کوردستان دەست لەهەموو چاکسازی و بەختەوەریەک بشۆو تادەمری ڕۆژانە چاوەڕێی قەیران قەیران قەیران بن.