ئارام قزلەری: شینێک بۆ مستەفای حەسەنە گەورە.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

هاوڕی گیان نازانم چۆن ناوت بەرم؟ بە نوسەرە بوێرەکەت پێناسە بکەم یان؟ یان بە پێشەمەرگە قارەمانەکەی ڕۆژانی سەختی خەبات؟ یان بە خاوەن دوو برای شەهیدی قارەمان .؟
مستەفا گیان لە چیەوەو لەکام یادگاریەوە دەست پێ بکەم. لەگەڵ نوسینی هەر وشەیەک دەیان جار لێم هەڵە دەبێت و دوبارە دەینوسمەوە.
فرمێسکی خەم بەردەم گلێنەی چاوەکانمی لێڵ کردوە نە وشەکان بە جوانی دبینم بیان نوسم نە پەنجەکانیشم گۆدەکەن کە تا بتوانم دوانامەی دڵمت بۆ بنوسم.
ئازاری کۆچت هێندە چەرگ بڕە زۆر لەخۆم دەکەم، کە بڕوا بەم هەواڵە دڵ تە‌زێنە بکەم و لە دوای ژیان ئاوایت خەمەکانمی دڵمت بۆ هەڵڕیزم.
کاکە مستەفا گیان لەگەڵ هەرکام لە هاوڕێ نزیکەکانت ئەدوێم، کەسمان زمانمان گۆ ناکات لەگەڵ یەکتردا دڵنەوایی یەکتر بدەینەوە و سەرەخۆشی لەیەکتربکەین.
هاوڕێی لە دڵا شیرینم هاوێ بێنازەکەی دورە وڵاتم . ئێمە دواجار یەکترمان بینی پیرۆزبایی ژیانی هاوسەرگیری نوێم لێکردیت. پێت وتم قزلەری قەد وا نەبوم ماوەیەکە نەمبینیویت زۆرم بیر ئەکردی.
وتم دەبا کاتیك دانێین وەک شەوە خۆشەکانی تری ڕابوردومان لەگەڵ هاورێ خۆشەویستەکانت بەڕێزان عەلی کەریمی و شێخ کامیل و کاک بارامی مەجید خان و کاک سەلاح. یەکتر ببینینەوەو یادگاریەکانمان زیاتر بکەین و هەڵیان چنین بۆ رۆژێکی شومی وەک ئەم ساتەوەختەی بۆ دوا ماڵئاوایت تێکەڵ بە یەکتریان بکەم .
هەر هەموو یادگاریەکان و وێنەکان و فرمێسکەکان و وشەکان پێکەوە ئەیان هۆنمەوە و ئەیاندەم بە دەم بای شەماڵەوە. لە وڵاتی سویدەوە سەرەو خواریان ئەکەمەوە بۆ دانیمارک و لە وێشەوە بگاتە دەست کچە تاقانەکەتان وشە بە وشە هێدی هێدی بە گوێتا بچرپێنیت و پێت بڵی باوکە گیان.
تۆ ڕۆشتیت و بەجێت هێشتین ! بەڵام بویتە پەیکەرێکی جوامێری لەناو دڵی هەموو کوردێکی بەویژدان و دڵسۆزدا و لە دوای کۆچت تێکۆشەرەکان ڕۆشنبیران و نوسەران کەناڵی زۆرێک لە تێڤێکان دایک و خوشک و برای شەهیدەکان.
هەر هەمویان بە دەم قوڵپی گریانەوە ژیان ئاوایت لێدەکەن و پێت ئەڵین کاکە مستەفا گیان . تۆ بە جەستە بە جێت هێشتوین و بۆ هەتا هەتایە لەناو دڵمادانا بە زیندویی ئەمێنیتەوە.
ئازایەتی و بوێریت لەدوای کۆچت قوتابخانەیەکی فێرکاری ئەبێت بۆ نەوەکانی داهاتومان، کە وەک تۆی قارەمان و تێکۆشەر بەرگری کاربن لە مافەکانیان و تەواکەری ئەو رێبازە پیرۆزەت بن، کە بە داخەوە مەرگ لەوە زیاتر بواری پێنەدایت ئەو رۆژگارە ببینیت کە چەندین ساڵە لەپێناویدا تێدەکۆشیت و قوربانیت بۆ ئەدا.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت