بەهرۆز جەعفەر: میدیای ئەهلی چی لێ هات!؟

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

دونیای کورد بەتەنها حیزبە سیاسیەکان ناشرینیان نەکردوە، بەڵکو دەزگاکانی شێواندن و دێواندن کە سەرنوسەرەکانیان هێشتا داڕشتنی کوردی و خاڵبەندییان تەواو نییە بەرپرسترن لەو دۆخە.
پرسیارکردن تاوان نییە، زیاتر لە پانزە ساڵ کۆمەڵێ خەڵک بەناوی میدیای ئەهلی !و دەنگی ئازاو! سەربەخۆ! ەوە وەک میرابۆکانی فەڕەنسا کاسەی عالەمیان بردبو، کەوتنە کوێوە! لەگەڵ کێن و لە کام ژووردا بە کرێگیراون بۆ شۆرینەوەی مێشکی خەڵک و… تادوایی. ڕۆژی چەندجار تەعلیماتیان بۆ دێ ئەم نوسینانە بڵاوبکەنەوەو ئەو نوسەرانە فەرامۆش بکەن و… تا دوایی. ئەو زەمانە گوزەشت پاڵەوانی وەهمی و خۆدەرخەر دروست بکەن و فووتان تێ بکرێ و فوو بکەنە خۆتان. لێ گرنگە خەڵک بپرسێ ئەوانە ئێستا چی ئەکەن! بەلای منەوە ئینسان لە کڵەپێکی شەوانەدا کەسابەت بکات شەرەفمەندانەترە لەوەی لە پاڵ یەکێکەوە پەلاماری یەکێکی تر بدات لەناو میللتەکەی خۆیدا.
ئەوە بەڕەحمەت بێ عەلی مەردان لە ڕادێوی کوردی بەغدا هەر گۆرانیەکانی خۆی بڵاو ئەکردەوە و ئەوانەی حەسەن زیرەکی لە خەڵک ئەشاردەوە، ئیتر لە دواییدا دەرکەوت حەسەن زیرەکیش دەنگی خۆشە یان خۆشترە!.
زۆرمان دی! لەو سەرای ئازادییە مۆڵەتی خۆپیشاندانێکمان وەرگرت، لە ناکاوێکدا هاتن وتیان ئا ..لاچن. بە ئێوە ناڕووخێ ئەم دەستەڵاتە،،،یەکێ لەوانە ڕۆژانە هەزارەها خۆنیشاندەر پێیان ئەووت «سەرۆک بە قوربانت بێ… سەرۆک بە قوربانت بێ» دوای خۆنیشاندانەکان لەو بەغدایە پۆستێکی عەزیم! ی وەرگرت شەش مانگی پێ نەچوو پاسەوانەکانی لە کاتب عەدل و لە میدیا سکاڵایان لەسەر کرد، کە مانگانە مووچەی (32) پاسەوان بۆ خۆی هەڵئەگرێ و مووچەکان نادا بە پاسەوانەکانی!. دۆخەکە ئاوایە کە میدیا دروستی کردوە ئینگلیز واتەنی کەس نازانێ کێ دەستی لە گیرفانی کێدایە.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت