هونەر جەمیل: مەرگ بەر ئیسرایل مەرگ بەر ئەمریکا.

وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

بەدرێژای چواردەیەیە واتا زیاتر لەچل ساڵە کۆماری ئیسلامی ئێران دروشمی ( مەرگ بەر ئەمەیکا، مەرگ بەر ئیسرایل ) دەڵێتەوە. بەڵام لەنەتیجەدا ئەمریکاو ئیسرایل وەک و دوو دوڵەتی زلهێز بەهێزتر دەبن و ئابوری و سیاسی ئەم وڵاتانە لەگەشەدایەو, ئێرانیش بەهای دراوەکەی سەدان ئەوەندە داشکاوەو خەلکەکەی لەدۆخێکی ئێجگار خراپی ئابوریدان.
کۆی هێزە سیاسێکانی دەرەوەی پارتی وەک ئێران و گەلی ئێران دەبینم بەردەوام لەبۆڵە بۆڵ و نەفرت کردنی پارتیداین هەمو هێزەکانی دەرەوەی پارتی زەبری پارتیان بەرکەوتووە چی بەشەر لەڕێگای خیانەتە یەک لەدوای یەکەکانی پارتیەوە دیارترینیان شەڕی یەکێتی و پارتی، وەک خیانەتەکانی 31 ئاب و کارەساتی هەکاری و دەیانی تر، چی بەڕێکەوتنی سیاسی لەوێنەی ڕێکەوتنی چوارساڵی بۆچونە ناو حکومەت لەم جۆرە ڕێکەوتنەدا هەموو هێزەکان زەبری پارتیان بەرکەوتووە و دواتر پێگەی جەماوەریان دابەزیووە بەوێنەی بزوتنەوەی گۆڕان و یەکگرتوو. بێگومان یەکێتیش باجی داوە, بەڵام بەشێکی زۆر لەسەرانی یەکێتی شەریکی ئەم دۆخەن و هاوکاری پارتین، دواجار پارتی هەر بەهێزتر دەبێت و هێزەکانی تربچوک دەبنەوە.
شەڕی پارتی بە بۆڵە بۆڵ و جنێ و دان و چاوپێکەوتنی تەلەفیزۆنی و ڕەخنەو نوسین ناکرێ پارتی هێزێکی خێڵەکی و نا سەردەمییە نە گوێ بەڕەخنە دەدات نە بەشکاندی لە میدیاوە.
دەبێت خەڵکی کوردستان و هێزە سیاسێکانیش لەوە گەیشتبێتن کەنابێت چیتر فریوی پارتی بخۆن پێویستە هەرچی زووە بەرەیەک دژی پارتی دروست بکرێ.
جا ئەوبەرەیە سیاسیانە دەکرێ لەڕێگای یەک گرتنی تەواوی لیست و حیزبەکانی ناڕازی لەسیاسەتی پارتی، یاخود ئابوریانە لەڕێگای لامەرکەزی بونی پارێزگاکان و خەرج کردنی داهاتەکانی سنوری ئەم ناوچەیە لەپارێزگاکاندا یاخود ڕادەست کردنی مەلەفی نەوت و غاز بەناوەند لەبەرامبەر پێدانی مافەداراییەکان بەم سنورە. چونکا گەر پێمان وابێت دەتوانین بەهەمان سیاسەتی پێش و ڕێ لەستەم کاری پارتی بگرین بێگومان هەڵەین.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت