عیماد عه‌لی: ئه‌و خوێنچۆڕانه‌ی خانه‌قین له‌ ئه‌ستۆی گه‌نده‌ڵكارانی ده‌سه‌ڵاتی كوردستانه.

سمبولی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان کلیک بکەو، ئەم بابەتە بنێرە بۆ بەشی خۆت یان هاوڕێکانت

دوو گه‌نجی خوێن گه‌رمی خانه‌قین به‌ده‌ستی دڕنده‌كانی به‌ناو داعش به‌ ئاشكرا و، به‌ نهێینی هه‌زار و یه‌ك لایه‌نی ناوه‌كی و ده‌ره‌كی له‌ پشته‌وه‌ی ئه‌و كرده‌وانه‌یه‌، خوینیان رژا‌. دیاره‌ كۆنه‌ به‌عسی و مه‌یلدارانی دین و مه‌هه‌ب سه‌ر به‌هه‌ر لایه‌ك بن له‌به‌رامبه‌ر كورد هیچ جیاوازیه‌كیان نیه‌، ئه‌وه‌تا ته‌نانه‌ت ئه‌رز و ئاسمانی ئه‌وشارانه‌ ده‌گۆڕن و ده‌سه‌ڵاتی كه‌مته‌رخه‌م و بێفه‌ڕی هه‌رێم له‌ كوردستان و به‌غدا ململانێ پۆستێك و پاشقول له‌یه‌كگرتنن بۆ ئه‌وه‌ی سودی حزبی ببینن و به‌س. ئه‌گه‌ر یه‌ك قردگ ئه‌م وه‌زعه‌ بخوێنیته‌وه‌ زۆر شتت بۆ روون ده‌بێته‌وه‌، به‌ڵام به‌راستی له‌وانه‌یه‌ خه‌ڵكێك هه‌بێت ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ نه‌ناسێت و سه‌ری سور بمێنێت له‌م ره‌فتارانه‌ی ده‌سه‌ڵاتی به‌ناو كوردی. به‌ڵام ئه‌وه‌ی ناخی ئه‌م گه‌نده‌ڵ و مافیانه‌ بناسێت كه‌ له‌دواجاریشدا زه‌ڕه‌یه‌ك بیركردنه‌وه‌یان ته‌رخان ناكه‌ن بۆ ناوچه‌ دابڕاوه‌كان و ئه‌و فشاره‌ هه‌مه‌جۆرانه‌ی له‌سه‌ر خه‌ڵكی ئه‌و ناوچانه‌ له‌ لایه‌ن هه‌موو لایه‌كی ده‌ره‌كی و ناوه‌كی، قه‌ومی و دینی و مه‌زهه‌بیه‌وه‌ ده‌كرێت نابینن و ته‌نها نه‌وت و جه‌وتیان له‌به‌رچاوه‌ و به‌س.
ئه‌و خه‌ڵكه‌ له‌به‌رامبه‌ر داعش و كۆنه‌پارێزی ئایین و مه‌زهه‌بی و ملمانێی وڵاتان و ده‌ستی ده‌ره‌كی راوه‌ستاون و به‌ كوڵه‌مه‌رگی ده‌ژین، ئه‌و خه‌ڵكه‌ به‌ خۆڕاگری خۆیان نه‌فره‌ت له‌ ده‌سه‌ڵاتی كوردی ده‌كه‌ن و تا دێت باوه‌ڕیان به‌م كۆمپانیایانه‌ی به‌ناوی حزبه‌وه‌ حوكم ده‌كه‌ن كز ده‌بێته‌وه‌. بۆچی له‌و روحیه‌ته‌ پاشه‌كشه‌ نه‌كه‌ن كه‌ ده‌بینن گه‌نجانی دواڕۆژی ئه‌م میله‌ته‌ به‌ به‌رچاوی ده‌سه‌ڵاتی مافیایی كوردستانه‌وه‌ سه‌رده‌بڕێت و ئه‌وانیش مێش میوانیان نیه‌، چۆن دڵسارد نه‌بنه‌وه‌ و نه‌ فره‌ت له‌ نه‌ته‌وه‌ و ئایین و مه‌زهه‌ب و حزب و ئایدیۆلجیا و هه‌موو سه‌ركرده‌یه‌ك نه‌كه‌ن كه‌ هه‌موو چركه‌یه‌ك چاوه‌رێی مه‌رگ ده‌كه‌ن و كه‌س به‌فریایانه‌یه‌وه‌ ناچێت. چۆن نه‌فره‌ت له‌ هه‌موولایه‌ك نه‌كه‌ن كه‌ ده‌بینن هه‌موو كه‌له‌پور و ئاسه‌وار و شوێنه‌واری وێران ده‌كرێت و ته‌نانه‌ت مێژووه‌كه‌یشی ده‌دزرێت و به‌ ناوی ئایین و مه‌زهه‌بی نه‌ته‌وه‌ی سه‌رده‌سته‌وه‌ سه‌رخان و ژێرخانی داده‌ماڵرێت و هه‌موو سیفه‌ته‌ ره‌سه‌نایه‌تیه‌كه‌ی ده‌سرێته‌وه‌ و ئه‌ویش زه‌قه‌ی چاوی دێت و ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه‌ و حزب و ده‌سترۆیشووان نوتقیان به‌ستبووه‌ و فزه‌یه‌كیشیان لێ نایه‌ت.
ئه‌وه‌ی كردیان له‌و ناوچه‌یه‌ له‌هیچ ناوچه‌یه‌ك نه‌كراوه‌، ئه‌وه‌ی به‌ شاری خانه‌قین كرا له‌ ده‌رئه‌نجامی یه‌ك ململانێدا نه‌بوو، به‌ڵكو ئه‌وه‌ به‌رهه‌می ململناێی حزبی و دینی مه‌زهه‌بی و كوتله‌وی تاك حزبیش له‌وێدا كرا، كه‌ له‌ هیچ شوێنێكی ته‌نانه‌ت ناوچه‌ درابڕاوه‌كانیشدا نه‌كراوه‌، خه‌ڵكی شاره‌ نزیكه‌كانی ناوچه‌ی خانه‌قینیان له‌یه‌كتر جیاكرده‌وه‌ و كێبڕكێ و ململانێی شارچێتیان به‌ناوی ململانێی حزبی و له‌ ناو حزبیش كوتله‌وی و كه‌سێتیان له‌وێ سه‌پاند، هه‌ر كه‌سه‌ و خۆی به‌خاوه‌نی ئه‌و شاره‌ زانی و كه‌سیش خاوه‌نی نه‌بوو. جگه‌ له‌ روڵی ده‌سه‌ڵاتی كوردستان بۆ زه‌ره‌ر و زیانی لێدانی ئه‌م شاره‌ ئه‌وه‌ له‌ نێوخۆی خۆیشیدا وایان كرد كه‌ یه‌كێتیبوون و یه‌كگرتوویی خه‌ڵكه‌كه‌ی له‌ق بێت تاوه‌كو گیاندیانه‌ ئه‌وه‌ی وه‌كو بڵقی سه‌رئاوی لێ بێت و كه‌س باوه‌ڕی به‌ هیچ نه‌مێنێت.
خه‌ڵكی نا دڵسۆزی ده‌ره‌وه‌ی شاره‌كه‌یان هێنا و به‌ناوی شاره‌وه‌ پۆست و پێگه‌یان له‌ عیراق و له‌ خودی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ گه‌نده‌ڵه‌ی كوردستانیش وه‌رگرت و بوون به‌ ملیۆنیر و، له‌ به‌رامبه‌ردا ئاستی بژیۆی خه‌ڵكی شاره‌كه‌ی جێگه‌ی به‌زه‌ییه‌. بۆ به‌دبه‌ختی ده‌سترۆیشوو و به‌رپرسی خه‌ڵكی شاره‌كه‌ش گه‌نده‌ڵ ده‌رچوون و هه‌زار مامه‌ڵه‌یان به‌ تاكه‌ داهاتی شاره‌كه‌ كه‌ زه‌وی زار بوو كردووه‌ و بوون به‌ ملیۆنیڕ له‌سه‌ر حسابی خه‌ڵكی هه‌ژار و داماوی شاره‌كه‌ .
گوناح نیه‌ یه‌كه‌مین قه‌زا بیت له‌ عیراق تا ئێستا به‌قه‌د گوندێك خزمه‌تت نه‌كرابێت و، قوربانی شه‌ڕی هه‌شت ساڵه‌ی عیراق و ئێڕان بیت و ئاسه‌وارو پاشماوه‌ی شه‌ره‌كه‌ شار و خه‌ڵكه‌كه‌ی هیلاك و ده‌ربه‌ده‌ر كردبێت و له‌و ماوه‌یه‌ سه‌دان جار چۆڵ كرابێت، له‌ لایه‌كی تره‌وه‌ هه‌زار قورباینت بۆ‌ شۆرش دابێت كه‌چی له‌ پاش رزگاری ئه‌وه‌ حاڵت بێت. له‌ كاتی ده‌سه‌لاتی خودیش هه‌زار و یه‌ك گه‌نده‌ڵیت تێدا بكرێت و زه‌وی و زار و داهاتت به‌فیڕو بده‌ن و به‌به‌رزكی باناناوه‌ لێی ده‌ربچن و له‌ شاره‌ گه‌وره‌كانی كوردستان شوقه‌ و ڤیلا و ماڵ و موڵك و بازرگانی هه‌مه‌جۆری پێ بكه‌ن. ده‌یان به‌ناو به‌رپرس له‌سه‌رحسابی ئه‌م شاره‌ جگه‌ له‌ قازانجی خۆیان تاكه‌ هه‌ڵوێستێكی ئیجابی وخێرێكیان بۆ ئه‌م شاره‌ و گه‌نجه‌كانی نه‌بێت. ئه‌و خه‌ڵكه‌ی كه‌ ره‌نگاوره‌نگی ئایین و مه‌زهه‌بی روحی نه‌ته‌وایه‌تی و چینایه‌تیی لێ نه‌سه‌نده‌وه‌، ئه‌وخه‌ڵكه‌ی شه‌هیدانی خوێنی خۆیان به‌خت كرد به‌ شۆرشه‌كانی گه‌لی كوردستان و تاشه‌ به‌ردێك نیه‌ خوێنی كوڕانی خاوه‌ن غیره‌ت و فیكر و زیندووی خانه‌قین له‌ پاڵێدا نه‌رژابێت و، ئێستا له‌ سایه‌ی گه‌نده‌لی به‌رده‌سته‌كانی ده‌سه‌ڵاتی كوردستان هه‌ر رۆژ له‌ لایه‌ن دوژمنێكه‌وه‌ خه‌ڵتانی خوێن بكرێت و خودی خۆتیش وه‌كو ده‌سه‌ڵاتی به‌ناو ده‌سه‌ڵاتی كوردستان ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ت هه‌بێت و غه‌رقی ململانێی نێوخۆیی بیت و ته‌نها گه‌نده‌ڵیه‌كانت وه‌كو به‌ رێسا و سیفه‌ت په‌تا و به‌ كرده‌وه‌ گه‌یاندبێته‌ خانه‌قین و هیچی تر. جا حه‌قه‌ خه‌ڵكی شاره‌كه‌ هه‌ڵوێستیان هه‌بێت به‌رامبه‌ر هه‌موو ئه‌وانه‌ی بۆ سه‌یران و سه‌ردان و خۆشی خۆیان سه‌ردانی ئه‌و شاره‌ ده‌كه‌ن به‌ردباریان بكه‌ن و شاربه‌ده‌ریان بكه‌ن و كه‌س نیه‌ گله‌یی له‌و خه‌ڵكه ‌داماوه‌ بكات.
با ده‌سه‌ڵاتی كوردستان باش بزانێت كه‌ ئه‌و خوێنه‌ی له‌ خانه‌قین ده‌تكێت، پێش هه‌ر كه‌س و لایه‌نێك له‌ ئه‌ستۆی ئێوه‌یه‌؛ جا ئه‌گه‌ر به‌ده‌ستی داعش و هاوكوفه‌ ده‌ره‌كی و ناوه‌كیه‌كانی جێبه‌جێ بكرێت یان هه‌ر لایه‌نی قه‌ومی و مه‌زهه‌بی دیكه.‌ پێان بلێن: له‌ كاتی رزگاری به‌هی خۆتان زانی و ئه‌وه‌ی هه‌یبوو بردتان و له‌ كاتی میحنه‌ت پشتی لێ ده‌كه‌ن.