کازم کەریم: نەدەبوو تۆ لەوەجاخی شەھید مەلا ڕەسول بویتایە!

وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

ناوچەی دۆڵی شۆرش«دۆلی جافایەتی» ھەمیشە شانازیی گەورە بە «شەھید مەلا رسول» ـەوە دەکەن، کە چەند پیاوێکی جوامێرو شۆرشگێربوو! چ کەسایەتیەکی کۆمەلایەتی و نیشتمانی کاریگەریی هەبوو، ھەر ئەو ئازایەتی و جوامێریەشی بوو ، پایەی شەھیدبونی لەرێی کوردستاندا پێبەخشی.
تۆ خۆشت نازانی خەریکی چیت و چی دەلێێیت!! تۆ بێبەریت لەمیراتی شۆرشگێرانەی باوکت. پێویستە زۆر بەزوویی داوای لێ بوردن لەمامۆستایانی باشوری کوردستان بکەیت، پاشگەزبیتەوە لەو پارسەنگدانە نائەخلاقیانەیەی خستە پال سەنگ و کەسێتی پیشەیی مامۆستایان.
مامۆستایان 29 سالە سروت و وانەکانی ولاتپارێزی و نیشتمان پەروەری و مرۆڤ دۆستی و، وانەکانی رەوشتی نەتەوەیی و نیشیمانی و بەگوێچکەو ھزری منالان و جەوانانی کورد ئەدەن و، فێریان دەکەن کە ھۆشیاربن بە چەکی زانست و فەرھەنگێک کە بمانباتەوە بۆ ناو ئەو مێژووە شارستانیەتەی لێی دەرکراوین. ئەوە مۆدێلی دەسەلات و ھزری رەوشتی مۆدێلی سیاسی دەسەلاتەکانی پال جەنابتانە، خاراوی مدرەسەی عروبەو تۆرانیزمە و، 29 سالە پێناسی جاشایەتی خۆی لە گیرفان ناوەو بێ شەرمانە خزمەت بە سیستمی داگیرکاریی دەولەتی فاشیستی تورکیای ئاکپارتی و، پێش ئاکپارتیش دەکات و بەبازگانی کردنیش بە ژێرخان و سەرخانی باشورەوە، چارەسەریی فیدرالیزمی بۆ کورد بەرەو لێواری مەرگ بردووە.
ئەوە دەسەلاتەکانی پاڵ جەنابتە، 29ساڵە، پێچەوانە بەرەوتی ستراتیژی نیشتمانی و نەتەوەیی کورد، دەسەلاتی خێل و بنەمالە لە شێوەی خێل و بنەمالە تقلیدیەکانی دوورگەی عەرەبی بەسەر گەلی باشوردا قوت دەکەنەوە.
مامۆستایان سەری رمن، ھەموو دوژمنانی کوردو کوردستان ھێندەی لە ھزری مامۆستایان باکیان ھەبووە، ھێندە باکیان بە مۆدێلی جۆری سیاسەتی پارتە خێلەکیەکان نەبووە، چونکە رامکردن و دەستەمۆکردنی مامۆستایانی وڵاتپارێز، کارێکی تەواو زەحمەت و دژوار بووە بۆ داگیرکەران و دوژمنانی کورد، بەلام رامکردنو چۆک پێدادان و دەستەمۆکردنی دەسەلاتە خێلەکیەکەی لە مەر جەنابتان، کارێکی زۆر سانای داگیر کەران و دوژمنانی کورد بووە.
ئەگەر داواکاریی گشتی بوونی ھەبێت، پێویستە لەسەر ئەو سوکایەتیەی جەنابت و کەنالەکەت بەرامبەر مامۆستایان و فەرمانبەران پەرسیڤی هەبوایەو ڕایبکێشانایە بەر دادگا.

مامۆستا کازم کریمی/ کوڕی یەکێ لەو پێشمەرگانەی کە لەکاتی شەھیدبوونی رەوانشاد شەھید مەلا رسول دا، لەژێر ڕێژنەی گولەی دوژمندا بووە

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت