عوسمان عومەر: فۆبیا!

فۆبیا بەعەرەبى رهابیشى پێ دەگوترێ و بە ئینگلیزى phobia لە بنەرەت دا ووشەیەکى یۆنانییەو زاراوەیەکى زانستى دەرونناسیە و بەشێکە لە نەخۆشیە دەرونیەکان. کاتى خۆى لە پەیمانگاى مامۆستایان بابەتى دەرونناسیمان دەخوێند، […]
سمبولی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان کلیک بکەو، ئەم بابەتە بنێرە بۆ بەشی خۆت یان هاوڕێکانت

فۆبیا بەعەرەبى رهابیشى پێ دەگوترێ و بە ئینگلیزى phobia لە بنەرەت دا ووشەیەکى یۆنانییەو زاراوەیەکى زانستى دەرونناسیە و بەشێکە لە نەخۆشیە دەرونیەکان. کاتى خۆى لە پەیمانگاى مامۆستایان بابەتى دەرونناسیمان دەخوێند، دەرونناسى گشتى و دەرونناسى مندالان و گەوران. لەبەشى نەخۆشیەدەرونیەکان چەند جۆریکمان خوێند لەوانە فۆبیا یاترس لە تاقیکردنەوە، فۆبیا لەبابەتێک, فۆبیاى مامۆستا و چۆن مامۆستا ئەو فۆبیایە لاى خوێندکار بڕەوێنێتەوە و… هتد.
بەپێى پرۆفیسۆر یورگن مارگراف ئوستازى دەرونناسى لە زانکۆى بۆکۆمى ئەڵمانى دەلێت: فۆبیا نەخۆشیەکى دەرونیە بەواتاى ترسى بەردەوام لە هەندێ هەڵوێست یا چالاکىەکى دیاریکراو، کاتى ڕودانى یا تەنها بەبیرکردنەوە لێى ترسێکى سروشتیە لاى زۆربەى مرۆڤەکان هەیە، هەندێ جار ناواقیعیەو کەلاى کەسێک زۆربوو پێى دەگوترێ فۆبیا و دەخرێتە چوارچیوەى نەخۆشى دەرونى.

بەگشتى چوار جۆر فۆبیا هەیە:
* فۆبیاى سیاسى ئەویش بریتیە لە ترس لە روداوە سیاسى و کەسە سیاسیەکان.
* فۆبیاى کۆمەلایەتى ئەویش هەبونى ترسێکى زۆر لەهەلوێستە کۆمەلایەتیەکان بۆنمونە لەم چەند رۆژەدا.
لەپارێزگاى دهۆک خۆپێشاندان سازکرا کە شارۆمەندان داواى مافى خۆیان دەکرد بە پیدانى موچە و کۆمەلێ بابەت، کەچى لەولاوە پارێزگار تۆمەتێکى گەیاندە کاک لاهور گوایە ئەو رێنماییى کردون و کۆبونەوەى پێکردون، لەلایەکى دیکە بە بیانوى کۆرۆنا زۆریان دەستگیرکرد واتە لێرەدا فۆبیاى سیاسى و کۆمەلایەتى بونى هەبوو.
* ئەگورە فۆبیا ئەوەشیان بە واتاى ترسانە لە شوێنە کراوەکان یا داخراوەکان
* فۆبیاى تایبەتى ئەویش ترسانە لە شتێکى دیاریکراو , بۆنمونە ترسان لە مار , دوپشک یا سیسرک,ئەوەى ئەم جۆرە نەخۆشیەى هەبێ لە هاوشێوەکانى ئەوانەش ترسى لا پەیدا دەبێ , هەندێ جاریش ئەو فۆبیایە دەخرێتە چوارچیوەى (دڵەڕاوکێ- قلق) بۆیە سیگموند فرۆید دەلێت دع القلق وابدأ الحیاة ….لیرەوە بە هاوسەرۆکانى یەکیتى دەلێم چیتر با ئەو فۆبیاى پدکتان لە دڵا نەمێنێ و جرائەتەوە بەرامبەریان بوەستن و خەلکیش چیتر با ئەو فۆبیایەیان لا نەمێنێ چونکە ئەوان نەخۆشى فۆبیایان لا دروست بوە بەرامبەر ئیوەو هەموان.
جۆرى چوارەمیان جەند لقێکى لێ دەبێتەوە, بەکورتى ناچمە ناو قولاییانەوە تەنها بەناوهێنانیان : hopeeg
* ئەکرۆفۆبیا واتە ترس لە شوێنى بەرز
* باکترۆفۆبیا واتە ترس لە میکرۆب و دڵەڕاوکێ لەپاکى بەکوردیەکەى خۆمان وەسواسى.
* کلۆسترۆفۆبیا ئەویش جۆرە ترسیکە لە شوێنى داخراو بۆنمونە کاتێ مندالێک دەکەیتە ژورێکەوەو دەتەوێ دەرگاى لێ دابخەى دەست بەهات و هاوار دەکات.
* هیرنۆ فۆبیا ئەویش ترسە لە هەموو جۆرە خشوکێک یا هاوشیوەکانیان.
* نەمبەرۆفۆبیا واتە ترس لە ژمارە و ژمارەیەکى دیاریکراو بە تایبەت .
* ئەکلۆفۆبیا ترس لەتاریکى بەتایبەت لاى هەندێ مندال و هەندێ هەرزەش.
* ئیرۆکرۆفۆبیا واتە ترس لە شوێنى فراوان .
* ئەکرافۆبیا ترس لە شوێنى قەرەبالغ
* ئیلورفۆبیا واتە ترس لە مشک بە تایبەت لاى کچان و ژنان.
* ئەنثرۆبۆفۆبیا واتە تر لە کۆمەڵ و وورد بونەوە لەخەلک.
* ئەماکسۆفۆبیا واتە ترس لە لێخوڕینى ئۆتۆمبیل.
* ئەتاکسۆ فۆبیا واتە ترس ترس لە نارێکى لەش ولار بەتایبەت لاى کچان و ژنان هەندێ جار پیاوانیش.
* زینۆ فۆبیا واتە ترس لە بیانى بەتایبەت لاى مندال کاتێ میوانێک دێت دەست بە گریان دەکات .
* زوو فۆبیا واتە ترس لە ئاژەلێک کە هێرشى کردبیتە سەر و کاریگەرى دەرونى بەسەرتەو جێ هێشتبێ، چونکە ئازارى داوى وەک سەگ یا پشیلە یا گایەک یا ئەسپێک ویستبێتى قەپالت لێبدات..
* ئەلگۆ فۆبیا واتە فۆبیاى ئازار جۆرە ترسێکە لاى گەوران هەیە بەتایبەت بەتەمەنەکان کاتێ توشى عەملیاتێکى قورس بون کە ئازارى داون …. هەندێ ئەمجۆرە فۆبیایە لاى هێزیک دروست دەبێ کە لە هیزێکى دیکە ترساوە، چونکە زەبرى بەرکەوتوە.
زۆر جۆرى دیکە فۆبیا هەیە وەک ترس لە ئاوى قوڵ، ترس لەکون وکەلەبەر، ترس دەست لێدان و فۆبیاى فڕین واتە سواربونى فرۆکە و… هتد، فۆبیا دەخرێتە چوارچیوەى ترس و دڵەڕاوکێ بەپێى سەرچاوە زانستیەکان 250 جۆرى هەیە چارەسەرەکەشى لەکۆتایی ئەم بابەتە دەگەرێمەوە سەر فۆبیاى سیاسى، ئيسلامى سياسى جۆرە فۆبیایەکى بەرامبەر بیروهزرى سیاسى ئەوروپى و خۆرئاوایی هەیەو ئەوانیش جۆرە فۆبیایەکیان بەرامبەر ئیسلامى سیاسى هەیە.
لەوەتەى دەولەتى عیراق و تورک و فارس دامەزراون، فۆبیایەکیان بەرامبەر گەلى کورد هەیە. هەرچى کورد هەول و کۆششیەتى ناتوانرێ ئەو فۆبیایەیان لا بڕەوێنێتەوە تا ئیستاش بەردەوامە.
لەوەتەى ی ن ک لە سالى 1976 هێزى چەکدارى ناردۆتەوە شاخەکان فۆبیایەک لاى پدک دروست بوە ئەویش فۆبیاى یەکیتى نیشتیمانى کوردستانە. دواى کۆنگرەى چوارەوە جۆرە فۆبیایەکى دیکە پەیدابوە ئەویش فۆبیاى سەرکردە گەنجەکانە بەتایبەت کاک لاهور بۆتە فۆبیایەکى قوڵ لەدڵ و دەرونىان دا دروست بووە.
سەردەمێکیش فۆبیاى رەوانشاد نەوشیروان مستەفا بوو بەراست و بەچەپ تۆمەتى نارەواو ناراستیان بۆ دروست دەکرد، لەم چەند رۆژانەش فۆبیاى کاک لاهورە کە دەخرێتە قالبى سیاسى و زۆر لە کادیرانى بالاى پدک لەخۆیانەوە هەندێ شتى نامۆ دەدرکێنن کە جێى سەرسوڕمانە بۆنمونە یەکیان دەلێت: کە لاهور بوە هاوسەرۆکى یەکیتى کۆڕۆناى لە رێگەى چەند ئێرانیەکەوە هاوردەکرد دەستى لەهەموو ئاشوبێکدا هەیە.. کەواتە جارێکى دیکە دەلێم: با ئەو فۆبیایە ببێتە مایەى ترس و دلەڕاوکێیان و کارى لەسەربکرێ تا واز لە مەغرویەت و کۆمەلێ شت بهێنرێ و ئاسودەیی و ئارامى و خۆشنودى بۆگەلەکەمان بێتەوە تا وەک گەلانى سەر ڕووى ئەم زەمینە.

سمبولی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان کلیک بکەو، ئەم بابەتە بنێرە بۆ بەشی خۆت یان هاوڕێکانت
عوسمان عومەر

ئەرشیڤی بەڕێز: عوسمان عومەر