مێژووى ژیاریە کوردیەکان/ بەشى یەکەم.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

وەرگێڕان و ئامادەکردن/ عوسمان عومەر

ستالین بۆچى لەکورد پەست و توڕەبوو، کۆتایی بە کۆمارى سوورى کوردستان هێنا لە ناکۆرنۆکەرەباخ سالى 1929؟
ئەم ووتارە لە 4ى ئۆکتۆبەرى سالى 2016 لەلایەن دکتۆر محمد برازى نوسراوە، کە نیشتەجێى کازاخستانەو لە25- 7- 2019 لە گۆڤارى ئەخبار بلاوکراوەتەوە.
ئەو پرسیارەى زۆر دەمێک بوو بیرو هزرى جەنجال کردبوم، کە بۆچى ستالین ئەو کۆمارەى لینین لەساڵى 1923 بۆ کوردى دامەزراند، بەلام ستالین سالى 1929 بەزۆر بلاوەى پێکردن بۆ بیابانەکانى کازاخستان و ئۆزبەکستان و قرغیزستان و تورکمانستان لە زستانێکى ساردو سەرماى ووشک تا لە ناو بچن؟
دواى پەیماننامەى سایکس بیکۆى نهێنى کە هەر یەکە لەئینگلیزەکان و فەرەنسیەکان و روسیاى تزارى تێیدا بەشدار بون بۆ دابەشکردنى میراتى دەولەتى عوسمانى, بریاردرا بوو کە کوردستان بکریتە پێنج بەشەوە, هەریەکە بلکێنرێ بەو دەولەتەى هاوسێەتى وەک سوریا, عیراق, تورکیا. بۆزانیارى بەشى خۆرهەلاتى کوردستان لە سالى 1514ى زاینیەوە لە ژێر قەلەمڕەوى ئێران دایە.
سالى 1917 کاتێ شۆرشى بەلشەوى بە سەرکردایەتى لینین نهێنى پەیماننامەى سایکس بیکۆى ئاشکرا کرد، بەشى خۆى لە باکورى کوردستان لەدەست دا ئەوەى لکێنراوە بەدەولەتى تورکیاوە تەنها بەشێکى بچوکى بۆمایەوە سەر بەیەکیتى سۆڤیەت مابۆوە. بۆ بەرپەچدانەوەى پەیماننامەى لۆزان, ئۆتۆنۆمى درا بەو بەشە بچوکەى سەر بەیەکیتى سۆڤیەت بوو ناونرا کوردستانى سوور و سەرۆکێکى بۆ هەلبژێردرا بەناوى گۆسین گاجییف واتە (حەسەن حاجییف)و پایتەخەتەکەى (لاجین ) و چەند شارێکیش لەوانە کیلباجان, کۆباتلى, زانگیلان و جلیلابسکى, خۆشى و شادى کەوتە ناو کوردان و دەست بە تەپڵ و دەهۆڵ لیدان و شایی و هەلپەرکێ کرا و بە کوردستانى سوریان دا هەلدەدا.
دواى کۆچى دوایی لینین, ستالین فەرمانڕەوایی گرتە دەست, فەرمانرەوا تورکەکان بۆنى نەوتیان بەبەر لوتى ستالین داو بۆیە ستالین بەرە بەرە دەستى کرد بەدەست لێهەڵگرتن واتە تنازل، تا بەرپابونى شۆرشى شێخ سەعیدى پیران، لەو کات و سەردەمە ئەتاتورکى گۆڕبەگۆڕ خۆى خزاندە ئامێزى ستالینەوەو داواى لێکرد کە کۆمارى سورى کوردستان لەناوببات, چونکە کوردەکانى باکور بەردەوام شۆرش دەکەن دژى تورک بێ پسانەوە، بۆیە ستالین کەوتە ژێرکاریگەرى ئەتاتورکەوە, بەمەرجى شیوعیەکان دیارى بکرێ کە بڕبڕەى پشتى گەلانى چەوساوەیە, هەر بۆیە ستالین توڕەبونى خۆى بەرامبەر کورد نیشان داو بە بیانوى جۆراوجۆرو بەپێى پەیماننامەیەکى 3 قۆلى نێوان ئیران و تورکیاو سۆڤیەت، شۆرشى ئاگرى داخ کپکرایەوەو لەناوبرا. حکومەتەکەى ستالینیش بەلێنى لەناو بردنى کۆمارى سورى کوردستانى بەتەواوى جێبەجێ کرد. یەکیتى سۆڤیەت هاوبەش و بەشدار بوو لە کپکردنى گڕى شۆرشى ئاگرى داخ بەسەرکرایەتى نورەدین پاشا, لەهەمان ساڵیش کۆمارەکەى لەمەر خۆیان لەناوبرد, ڕاونران بۆ کۆمارەکانى یەکیتى سۆڤیەت وەک ئۆکرانیا, مۆلداڤیا, قڕقیزیا ئۆزبەکستان و تاجیکستان, تورکمانستان و کازاخستان.
لەماوەى جەنگى دووەمى جیهانى بەتایبەت ساڵى 1944 جارێکى تر یەکیتى سۆڤیەت دەستى کردەوە بەدەربەدەرکردنى زۆرەملیی کوردەکانى جۆرجیا, ئەرمینیا, بۆ بیابانەکانى کازاخستان, ئۆزبەکستان, قرغیزستان و تورکمانستان, ئەمجارەیان بەبیانوى ئەوەى کە کورد لە رەگەزى ئەلمانین, کەچى لەهەمان کاتیش چەندین گەنج و لاوى کورد هەبون لەبەرەکانى جەنگ دژى نازیەکان. تورکیاش هاوپەیمانى نازیەکان بوو, ئەوەش ڕوون نەبۆوە کەبۆچى ستالین لە کورد پەست و تۆڕە بو, بەزۆردارەکى کوردەکانى دەربەدەر دەکرد؟ ئەوەش هەرگیز لە بیرناکرێ کوردەکان دەیانگێرایەوە چۆن جوانترین و باشترین گەنجەکانمان لە وێستگەکانى شەمەندەفەر ناشتوەو ئیستاش نازانرێ گۆرەکانیان لەکوێن؟ هیچ نەبێ بچین تاجە گولینەیەک لەسەر گۆرەکانیان دابنێن.
ئەکادیمیک نادیرکریمۆڤیچ نادیرۆڤ دەلێت: سەرەتاى دەربەدەرکردن لە سالى 1937 وە دەستى پێکرا، ڕاکێشراین و خزێنراینە ناو فارگۆن لەگەڵ ئاژەلەکان, کەش و هەوایەکى زۆرسارد و، هەروەها سکمان لە برسا سەوزەلێ گیانى دەوت و هیچ خۆراکێکمان پێ نەدەدرا، 20 رۆژ لەناو شەمەندەفەر بوین, زۆرێک مندال و پیرەپیاوەکان دەمردن قەسەم بەخوا هیچمان پێ نەبوو کە زەویەکەى پێ هەلکەنین لەژێربەفر دامان دەپۆشین, کاتێ گەیشتینە باشورى کازاخستان, چەند چادرێکیان دا پێمان و لە بەهاردا دەستمان بە دروستکردنى خانوکرد لە قور تا تێیدا بحەوێینەوە.

کە شەو داهات ئۆتۆمبیلێکى سەربازى هاتو دوو کەسى لێ دابەزى، بۆمان دەرکەوت ئەوانە سەر بە KGB بون دەزگاى هەواڵگرى سۆڤیەت و داوامان لێکرا هەرکەسێ تەمەنى سەرو 20 ساڵە لەگەل خۆیان دەیانبەن بۆ ئەوەى لە فەرمانگە حکومیەکان کاریان پێ بدرێ، تەنانەت ئەوەى خوار 20 سالیش خۆى ناونوسکرد و لەگەڵ خۆیان بردیانن، تا ئەمرۆش چاومان پێیان نەکەوتەوە لەوانە براکەم, مامم, زۆر لەخزمەکانم. دواى دارمانى سۆڤیەت لە ئەرشیف لێیان گەراین پێمان ڕاگەیەنرا کە لەباشورى کازاخستان نێژراون لە شارى شمکینت و لەوێ مۆزەخانەیەکیان بۆ دامەزرینراوە. بەراى من هیچ جیاوازیەک لەنیوان ستالین و سەدام دا نەبوە، چونکە هەردوکیان کوردیان زیندە بەچال کردوە، لەراستى دا بەوشێوەیە شیوعیەکان مامەلەیان لەگەڵ ئێمەدا کرد.
محەمەد سلۆبابایڤ نوسیویەتى و دەلێت: کنیاز بەدربەگ، دەرچوى کۆلێژى لییننگرادە چەندین نامەى نوسیوە بۆ سەرکردە شیوعیەکان و داواى لێکردون کە کۆمارى کوردستان زیندو بکەنەوە، هیچ گوێ بەونامانە نەدراون پشتگوێ خراون, بۆیە کنیاز بەدربەگ و 150 کەس لەخێزانەکەى لەتورکیا نیشتە جێبون. هەروەها محەمەد سلۆ بابایڤ دەلێت: بەرێوەبەرى یەکێ لە بنکە کشتوکالیەکان بوم لە ناوچەى ماسیس کە سەر بەئەرمینیایە, ساڵى 1959 هەلبژێردرام بۆ پلەیەکى بالا، چونکە من زمانەکانى روسى و ئازەبایجانى و کوردیم دەزانى, بۆیە خەلکى ناوچەکە هەلیانبژاردم, بەلام بەرپرسى حیزبى ناوچەکە پێى ڕاگەیاندم تۆ شایستەى ئەو پلە بالایەى، بەلام تۆ نە ئازەرباینجانیت نە ئەرمەنیت تۆ کوردیت بۆیە ڕیگە بەکورد نادرێ ئەو پلەباڵایەى پێ بدرێ, ئەوە مامەلەى شیوعیەکان بوو لەگەلمان.

کورد هەرکە لەدایک بوو تاوانبارە:
ئەندازیار زاهیرعەفدى سادیکۆف نامەوێ زۆر شت بیرخۆم بهێنمەوە، بەلام ئەوە دەگێرمەوە سالى 1980 کاتى یاریە ئۆلومپیاکان لەمۆسکۆ بەرێوە دەچوو, بریارمان دا لەو ئۆلمپیاتە ئامادە بین, چوار رۆژ پێش گەشتکردنمان بەریوەبەرى کۆمپانیاکەمان لەگەڵمان کۆبۆوە پێى ڕاگەیاندین نامەوێ کەستان نیگەران بن, هەندێکتان ناتوانن ئامادەى ئۆلۆمپیاتەکە بن, پەرەیەکى لە گیرفانى دەرهێناو گوتى: ئەوە بریارى مۆسکۆیە هیچ کوردێ یا قرباط واتە قەرەجێک، بۆ زانیارى خوێنەرانى بەرێز لەرۆمانیاو بولغاریاو یوغسلافیاى جاران هەر بەقەرج ناویان دەبرێ, من جێگرى بەڕیوەبەرى گشتى بوم بەراورد بکرێم بە قەرج و دۆم. بەڕیوەبەر بە پەنجەى ئاماژەى بۆمن کرد….ئەوە بریارى مۆسکۆیە…..بەرەو ئۆفیسەکەى خۆم رۆیشتم و چەند کاتژمێرێ گریام، چارەچییە؟ لە ناوچەوانمان نوسراوە کە ئەوە چارەنوسمان بێ لەهەرشوێنێک بین ستەم و زۆرداریمان لێدەرکرێ.
عەزیز زەیا بەدرخان عالییڤ ئابورى ناس دەلێت: سالى 1944 باوکم لە بەرەکانى جەنگ بوو دژى نازیەکان و حوکمەتە شیوعیەکەى ستالین بەزۆردارى بنەمالەکەمانى ئاوارەى ئاسیاى ناوەراست کرد, بەم شیوەیە ستالین بەرەنگارمان دەبۆوە, باوک لە جەنگ بێ بۆ بەرگرى لە ستالین و ستالینیش بەوشێوەیە باوباپیرانمانى دەربەدەر دەکرد.
زۆربەى کوردەکانى کازاخستان و قرقیزیا رەچەلەکیان دەگەرێتەوە بۆچیاکانى قەوقاس و ئەرمینیاو کوردستانى سور دواى دەربەدەرکردنیان لەلایەن دەسەلاتى ستالینى شیوعی, زۆربەیان لە تراز, شمکینت, ئەلماتا, کسکلین, ئیسک, زەریا, فاستۆکە, جانا, کمسمۆلسکیا, عەسقى, بۆلاک, تۆلکى و کورغان و ئەم شارانەو گوندەکانى دەوروبەریان نیشتە جێن.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت