عێراق و ئه‌مه‌ریكا هاوڕان پۆستی پارێزگاری كه‌ركوك بدرێ به‌ كه‌سایه‌تی دیاری كه‌ركوك فه‌لاح عبدالرحمن به‌زاز.

سمبولی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان کلیک بکەو، ئەم بابەتە بنێرە بۆ بەشی خۆت یان هاوڕێکانت

سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت و نزیك له‌ باڵوێزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌به‌غدا ڕایگه‌‌یاند كه‌ ئه‌مه‌ریكیه‌كان نیگه‌رانن له‌ خراپی دۆخی ئه‌منی و ئیداری به‌شێك له‌ ناوچه‌كانی عێراق به‌تایبه‌تی پارێزگای كه‌ركوك و پێیان وایه‌ نه‌بونی ئیداره‌یه‌كی خۆ جێی له‌وشاره‌ وایكردوه‌ دۆخه‌كه‌ به‌ره‌ ناسه‌قامگیری بڕوات و ئه‌وانیش نیگه‌رانن له‌وباره‌یه‌وه‌، ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ ئه‌وه‌شی ووت پێشتر ئه‌مه‌ریكیه‌كان كه‌سێكیان پێ باشه‌ له‌م قۆناغه‌ پۆستی پارێزگاری كه‌ركوكی پێ بسپێردرێ له‌ناو ژماره‌یه‌ك كه‌سایه‌تی ناوی فه‌لاح عبدالرحمن به‌زاز سه‌رۆكی پێشوی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانی كه‌ركوك وه‌ك كه‌سایه‌تیه‌كی ته‌كنۆكڕاتی كوردی هاتووه‌و شانسی له‌و كه‌سانه‌ی تر زیاتره‌ بۆ ئه‌و پۆسته‌و پێشتر ناوبراو له‌سه‌ر پشكی یه‌كێتی نیشتیمانی سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانی كه‌ركوك بو.
له‌دوای ڕووداوه‌كانی 16 ئۆكتۆبه‌ری ساڵی 2017 به‌هۆی هێرشی حەشدی شه‌عبی و به‌جێ هێشتنی پۆسته‌كه‌ له‌لایه‌ن نجم الدین كه‌ریم تا ئێستا پۆستی پارێزگاری له‌لایه‌ن ڕاكان جبوری به‌وه‌كاله‌ت به‌ڕێوه‌ ده‌برێت و لایه‌نه‌ كوردیه‌كان ناوبراو به‌وه‌ تۆمه‌ت بار ده‌كه‌ن كه‌ ته‌عریبی كه‌ركوك ده‌كات و كه‌س و كاره‌كه‌شی به‌ تیرۆر و هه‌مه‌هه‌نگی له‌گه‌ڵ داعش تێوه‌گلاون.
پارساڵیش ئه‌مه‌ریكیه‌كان به‌چه‌ند لایه‌نێكی كوردستانی و حكومه‌تی عێراقیان ڕاگه‌یاندبوو كه‌ ئه‌وان فه‌ریق ئه‌نوه‌ر حەمه‌ئه‌مین فه‌رمانده‌ی هێزه‌ ئاسمانیه‌كانی عێراقیان‌ بۆ پۆستی پارێزگاری كه‌ركوك پێ شیاوه‌.
به‌پێی قسه‌ی سه‌رچاوه‌كه‌ ئه‌مریكیه‌كان ئه‌وه‌ دووه‌م جاره‌ له‌سه‌ر پۆستی پارێزگاری كه‌ركوك بێنه‌ سه‌رخه‌ت له‌دوای ڕووداوه‌كانی 16 ئۆكتۆبه‌ر، هه‌رچی لایه‌نه‌ كوردیه‌كانیشه‌ یه‌كتر تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن به‌ ڕاده‌ستكردنه‌وه‌ی كه‌ركوك به‌حه‌شدی شه‌عبی و سوپای عێراقی و تائێستاش لایه‌نه‌ سیاسیه‌ كوردیه‌كان هیچ كاندیدێكیان بۆ ئه‌و ئه‌و پۆسته‌ یه‌كلای نه‌كردۆته‌وه‌ كۆ ده‌نگی له‌سه‌ر دروست بێت.

لە سەرچاوەیەک وەرگیردراوە