كەمال محەمەد: لەشكركێشی توركیا و هەرێمی توركستان.

توركیا بەشێوەیەكی نەخشە بۆ كێشراو لەهەوڵی گەڕانەوەی سەردەمی خەلافەتدایە، خواستی توركیا لە بواری سەربازییەوە فشارخستن و داگیركردنی ئەو ناوچانەیە، ئێستا هاتنی سوپای توركیا بۆ خاكی هەرێم ئامانجیان ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنێكی گەورەیە، […]
سمبولی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان کلیک بکەو، ئەم بابەتە بنێرە بۆ بەشی خۆت یان هاوڕێکانت

توركیا بەشێوەیەكی نەخشە بۆ كێشراو لەهەوڵی گەڕانەوەی سەردەمی خەلافەتدایە، خواستی توركیا لە بواری سەربازییەوە فشارخستن و داگیركردنی ئەو ناوچانەیە، ئێستا هاتنی سوپای توركیا بۆ خاكی هەرێم ئامانجیان ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنێكی گەورەیە، هەرێمی باشور كە سیستەمێكی قەیران لەسەر ژیانە ئابورییەكەی ئاواكراوە وا خەریكە و دەستی پێ كردوە سیستەمێكی دیكەی قەیران و داگیركاری لەسەر خاكی ئەم پارچەیە ئاوا بكرێت، بێ گومان داگیركاری خاكیش مەترسیدارترین جۆری داگیركارییە، داگیركاری خاك دواترینی گورزە كوشندەكانە لەدوای داگیركارییە ئابوری و سیاسی و كەلتورییەكانەوە، داگیركاری خاك دواترین گورزە كە لەئاكامدا پێمان ئەڵێت: كەیان لەدۆخی كۆمەڵگا بون دەركەون یان بمرن!
هەرچی ئەو لایانانەیە كەپێیان وایە لەشكركێشی توركیا بۆ سەر خاكی هەرێم تەنها بۆ لەناوبردنی پەكەكەیە و خۆیان ئەتوانن ڕۆژی خۆیان بەسەر ببەن لەژێر سایەی ئەم هێزەدا ئەوا یان بەهەڵەدا چوون یان ویستویانە ببنە پلانگێڕی نێوخۆو ژیتەمی پاڵپشت لەپاڵ سوپای داگیركەردا كەئەمەش پێچەوانەی رەقیبە بەهێزەكەی كورد بونیانەكە بەردەوام جەختی لەسەر ئەكەنەوە كە گوایە لەهەوڵدان تواناو چوارچێوەی ژیاندن و پەرەپێدانی دۆزی كورد لەپێشینەی ئەرك و سیاسەتیاندایە.
ئێستا بیرۆكەو هاتنی سوپای توركیا بۆ خاكی هەرێم لە چیرۆكەوە بوە بە دیفاكتۆ، ئەمە لەكاتێكدایە زلهێزەكان تاهەنوم كە بێ دەنگییان لێ هەڵبژاردوە بەهۆی گرێدراوییانەوە بە سیاسەتی فاشیستانەی مۆدێرنێتەی سەرمایەدارییانەوە كەبەدرێژایی مێژوو بەسەر كلتوری بەرخودان و ژیانی ژیانی ئازادی نەتەوەی كورددا سەپێنراوە كە وێرانكارترین و ئاسیمیلاسیۆنترینیان بەسەردا پەیڕەو كراوە، كردەی ئەو ئاسیمیلاسیۆنانەی تورك دژبە كوردان بەشێوەیەكی وابەستە عەرەب و فارسەكانیش لەبەشەكانی دیكەی كوردستاندا بەسەركورداندا پەیڕەویان كردوە، هەمو ئەمانەش تەنها لەبەر ئەوە بوە كە كوردەكان وەكو خاوەن خاك و زمان و جوگرافیای سنورییان نەتوانن لەچوارچێوەی فاكتەرەكانی مۆدێرنێتەی دیموكراسییەوە خۆیان بەسەركەوتن بگەیەنن .
ئاوێتە بون لەگەڵ هێزە دەرەكییەكان دژی لایەنێكی دیكەی كوردی خۆی لە خۆیدا دژی ئەو وتەیەی ئەردۆغانە كە ئەڵێت” ئەگەر خۆت بە كورد لەقەڵەم نەدەیت واتە كورد و كێشەی كورد بونی نییە ” ئێستا ئەگەر پێڕەوی ئەو وتەیە لەلایەن هەر تاكێكی كورد و هێزێكی سیاسییەوە یەكێكە لە شێوە مەترسیدارەكانی فاشیزم، بۆیە تێركردنی سیاسەتی چەوسێنەرانەی تورك زیاتر هەرێمەكەو دۆزی كورد بەرەو ئەنجامی چەوت ئەبات و لەشكركێشی توركیاش بۆ سەر پەكەكە تەواوی ئامانج و راستییەكە نییە بەڵكوئەو تیرۆرەیە كەلەسەر كوردان پەیڕەو ئەكرێ و جگە لەوەش جەمسەرێكی باشی خەونی خەلافەتەكەیانە كە ئەیانەوێ بەدەستی بهێنن.
ئەو خاكەی بەهەزاران ساڵە ڕۆڵەكانی بەرخودانیان تێدا كردوە و خۆیان كردوە بە قوربانی و ڕۆناهی چاویان لەپێناویدا ڕژاندوەو بەر لەتورك و عەرەب و فارس بونیان هەبوە وا خەریكە ئەم هەرێمە نیمچە سەربەخۆیە لەباتی بەزیندوهێشتنەوەو زەمینەیەك بۆ پاراستنی دەبێتەوە بە توركستانێكی دیكە كە بەشێكی گەورەی لەئەستۆی ئەو هێزانەیە كە ڕۆڵی یارمەتیدەرو كۆمەك دەبینێ بۆ بون بە هەرێمی توركستان ئەگەر كۆمەكییەكەشیان بێ دەنگ بون و نەبونی هەوڵی دیبلوماسیش بێت لەگەڵ وڵاتانی دیكەو پەیوەندیداردا، بۆیە هەر بێدەنگییەكی حكومەت و پەرلەمان و لایەنە سیاسیەكانی هەرێم هیچ كات نابێتە رزگاركردنی كورد و كوردێتی لە كەمو كورتییەكان و ڕوداوە تراژیدی و ئاسیمیلاسیۆنەكان كە بەردەوام بەدرێژایی مێژوو بەسەر ئەم نەتەوەیەدا هاتوە بۆیە ئەگەر تا هەنوكە شیكردنەوەو بەرەو پێشخستنی دیاردەی كوردانو گەڕان بەدوای چارەسەری كێشەكانی مەحاڵ و ئەستەم بێت ئەوا هەر هاوكاری و ڕێنوێنی و بێدەنگییەك لەم لەشكركێشییەی توركیا قەوارەی هەرێمەكەو پرسی كورد دەگوازێتەوە بۆ قۆناغێكی تاریكترو و تەنانەت بون بە گڵۆڵەش.

سمبولی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان کلیک بکەو، ئەم بابەتە بنێرە بۆ بەشی خۆت یان هاوڕێکانت
کەمال محەمەد

ئەرشیڤی بەڕێز: کەمال محەمەد