حەسەن بارام: گەڕێکیتری سەرھەڵدانەوەی ھەردوو ئیمبراتۆریەتی سەفەوی و عوسمانی.

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

دوای ئەوەی سەدان ساڵ ھەردوو گەورە دەوڵەتی سەفەوی و عوسمانی، لەژێر ناوی ئاین وبیری مەزھەبگەرا دا، لەچواچێوەی ئاگر و ئاسن و بەتۆبزی فەرمانڕەوایەتی پانتاییەکی زۆریان دەکرد لەسەر ئەو خاکەی ئێستا پێ دەوترێت ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست، بەڵام دواتر لەکات و ساتی جیاجیادا ئەم دوو زلھێزە کەوتن و ناوچەکە کەوتەوە فۆرمێکی نوێ فەرمانڕەوایەتیەوە، بەڵام دوای دەیان ساڵ لەم کەوتنە، جارێکیتر لەژێر ناوی ئایین، بەڵام مۆترۆبەکراو بەبیری شۆفینی و نەتەوەچێتی، ئەم دوو دەوڵەتە لەفۆرمێکی نوێدا وبەشێوەی مەترسیدار ھاتونەتەوە مەیدان، بەنیازی ئەوەی بەیادی ڕابردووەوە دەست بگرنەوە بەسەر خاک و نیشتێمانی گەلانی ناوچەکەدا، ھەرچی کۆماری ئیسلامی ئێرانە وا ئێستا لەعێراق و یەمەن و سوریا و لوبنان تەراتین دەکات و ھەژمونی خوی سەپاندووە، بەڵکو سەرقاڵی ھەنگاوی زیاترە بۆ چەسپاندنی پایە سیاسی و ئابوری و ھەواڵگرییەکانی لەناوچەکەدا، لەلایەکیترەوە دەوڵەتی تورکیش بەڕێبەرایەتی ئەردۆگان و ئاک پارتی، پەلی ھاوێشتوە بۆ چەندین وڵات، سەرەڕای ئەوەی چەندین ساڵە ھێزی سەربازی لەباشوری کوردستان جێگیرکردووە وبووە بەھەڕەشەیەکی جدی بۆ سەر ئێستا و ئایندەی ئەم ھەرێمە، لەگەڵ ئەوەشدا لەڕێگای ھێزەوە بەشێک لەخاکی ڕۆژئاوای کوردستان و ھەروەھا وڵاتی سوریا داگیرکردووە، سەرباری ئەوەش ئێستا سەرقاڵی شەڕێکی ترسناکە بۆ دەستگرتن بەسەر وڵاتی لیبیادا، بەپێ پێشبینیەکان لەڕۆژانی داھاتودا لەژێر ناوی شەڕی pkkدا ھێڕشێکی فراوان بۆ سەر باشوری کوردستان دەست پێدەکات.
بەکورتی ئەگەر بەری پێ نەگیرێت ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست بەگشتی و ھەردوو نەتەوەی کورد و عەرەب لەناوچەکەدا لەبەردەم مەترسی پرۆسەی داگیرکاریدان، بڕوام وا نییە کاتی زۆر لەبەردەم کوردوعەرەبدا مابێت، ھاکا بەشێوەی ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ وڵاتەکان داگیر دەکەن.
چونکە نیازی ھەردوو وڵاتی زلھێز لەناوچەکەدا ڕون و ئاشکرایە، باشترین بژاردەش ئەوەیە کورد و عەرەب، سەرەڕای ھەندێک جیاوازی، پەیوەندی و تواناکانیان یەک بخەن، بۆ لانی کەمی ڕێگەگرتن لەم پرۆسەی داگیرکارییەی کەوا بەڕێوەیە.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت