نهێنیەكانی پشت ڕووداوەكەی حەفتانین. چۆن تورکیا تێکشکا؟

بە كورتی: شەوی 16 حوزەیران سوپای توركیا لە ڕێگەی هەشت فڕۆكەوە نزیكەی 300 سەربازی هێزی كۆماندۆزی توركیا لە ناوچەی حەفتانین و ناحیەی باتیفا دادەبەزێنێت بۆ گەماڕۆدانی چەند ئەشكەوتێك كە زانیاری […]
سمبولی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان کلیک بکەو، ئەم بابەتە بنێرە بۆ بەشی خۆت یان هاوڕێکانت

بە كورتی:
شەوی 16 حوزەیران سوپای توركیا لە ڕێگەی هەشت فڕۆكەوە نزیكەی 300 سەربازی هێزی كۆماندۆزی توركیا لە ناوچەی حەفتانین و ناحیەی باتیفا دادەبەزێنێت بۆ گەماڕۆدانی چەند ئەشكەوتێك كە زانیاری هەبووە سەركردەكانی پەكەكەی تێدا كۆبوونەتەوە. بەڵام پەكەكە پێشتر زانیاری لەسەر ئۆپەراسیۆنەكە هەبووە و بۆسەی بۆ هێزەكە داناوە و لە كاتی دابەزینینیادا كەوتوونەتە ناو بۆسەی مین و بۆمب و هێرشیان كراوەتەوە سەر و زیانێكی زۆر لە هیزەكەی توركیا كەوتووە. دواتر ژمارەیەكی زۆر لە فڕۆكەی توركی بە چڕی ناوچەكەیان بۆردوومان كردووە بۆ ئەوەی سەربازەكانی هێزی كۆماندۆز بە دیلی نەكەونە دەستی پەكەكە و لە ئێستا دا توركیا سەرقاڵی دۆزینەوە تەرمی سەربازە كانیەتی كە گۆمان دەكرێت بەشێكیان كەوتبنە دەستی پەكەكە.

دەرئەنجامەكانی:
1- لە هێرشەكەدا چەكی پێشكەوتی ڕوسی و ئەمەریكی و دووربینی پێشكەوتی شەو و مووشەكی تاهو بەكار هاتووە و توركیا داوای ڕوونكردنەوەی لە ئەمەریكا و ڕوسیا كردووە.
2- پێش ئۆپەراسیۆنەكە بە دوو ڕۆژ هاكان فیدان بە نهێنی هاتە عیراق بۆ ڕەزامەندی وەرگرتن لەسەر ئۆپەراسیۆنەكە، بۆیە ئەگەر دزە پیكردنی زانیاریەكان بۆ پەكەكە لەسەر هەر لایەنێك ساغ بێتەوە باجەكەی قورس دەبێت.
3- تێكشكانەكەی حەفتانین توركی توشی شۆك كردووە و پلانی ئۆپەراسیۆنەكەی بۆ ئەنجامدانی هێرشی زەمینی شكست پێهێنا، ( ئەگەر گۆڕینی پلانی ئۆپەراسیۆنەكە و ئەنجامدانی هێرشی زەمینی ئەگەرێكی كراوەیە).
4- توركیا زیانی گەورەی پێگەشتووە و تۆڵەی كوشندە لە پەكەكە دەكاتەوە.
5- توركیا چاو بە پەیوەندی ئەمنی ئاڵوگۆڕی زانیاری لەگەڵ هێزە عێراقیەكاندا دەخشێنێتەوە.
6- ئەوەی جێگای سەرنجە توركیا هێرشی زەمینی لە ئێستادا ڕاگرتووە بەڵام وەك لەسەرەوە ئاماژەی پێدرا ئەگەر دەستپێكردنەوەی ئەگەرێكی كراوەیە بەتایبەت بە هۆی زۆری زیانەكانەوە.

تێبینی/ ئەم بابەتە وەرگیراوە

سمبولی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان کلیک بکەو، ئەم بابەتە بنێرە بۆ بەشی خۆت یان هاوڕێکانت
وتاریکورد

ئەرشیڤی بەڕێز: وتاریکورد

وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە