لوقمان مصطفی صالح: هێرشی تورکیا بۆ سەر هەرێم.

سمبولی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان کلیک بکەو، ئەم بابەتە بنێرە بۆ بەشی خۆت یان هاوڕێکانت

هێرش کردنە سەر باشوری كوردستان لەلایەن دەوڵەتی توركەوە بە قڕكردن و ئینكاركردنی گەلی کورد دادەنرێت، پێش هەموو شتێك تاوانێكی ئاشكرا و پێشێلكردنێکی دیاری یاسا نێودەوڵەتییەكانە. بوونی كورد وەک نەتەوەیەکی زیندووی ناوچەکە، تورکیای فاشستی تووشی هیستریاکردووە. لەبەر ئەوەی گومان لەوەدا نییە کە بوونی هێزەکانی پەکەکە تەنها ڕووپۆشێکە بۆ چەندین ئامانجی تر و بیانوێکی ئاشکراشە بۆ ڕەوایی دان بە دەستێوەردان و هێرشیی سەربازی لەهەلومەرجی ئێستای عێراق و بەدیاریکراویش لە هەرێمی کوردستاندا.
پێشێلکردنی سەروەری خاکی عێراق و هەرێمی کوردستان له‌لایه‌ن ئه‌رته‌شی تورکه‌وه‌ لەگەڵ ئەوەی دەبێت به‌زمانێکی توند شه‌رمه‌زار بکرێت، دەبێت بەپەلەش داوای وەستاندی بکرێت، چونکە ئەم هێرشە بە هەموو پێوەدانگە سیاسی و یاسا نێودەوڵەتیەکان بە پێشێلکردن و داگیرکردنی خاکی عێراق دادەنرێت. بۆیە نابێت به‌هیچ شێوه‌یه‌ک لێی قەبوڵبکرێت، کە تاهەنوکەش خاوەن سەروەری خۆیەتی و له‌ هه‌مان کاتدا ئه‌م ته ‌حه‌دایه‌ وه‌کو هه‌ڕه ‌شه‌یه‌کە له‌ په‌یوه‌ندیه‌ مێژوویه‌کانی نێوان گه‌لانی ناوچەکە بە گشتی و گەلانی تورکیا و عێراق بە تایبەتی بۆیە هێرشەکەی تورکیا بۆ سەر باشوری کوردستان بە پێشێلکردنی یاسای نیودەوڵەتی لەقەڵەم دەدرێت، چونکە ئەو یاسایەی کە لە ساڵی 1991 ه‌وه‌ بووە هۆکاری سەرەکی دروست بوونی هاوپەیمانیەتی لە نێوان زیاتر لە 36 وڵاتانی رۆژئاو او رۆژهەڵات لە دژی داگیرکردن و بەزاندنی سەروەری دەوڵه‌تی کوەیت لە لایەن رژێمی بەعسی لەناوچوو. بەو پێوەرە سیاسی و یاساییە دەبێت توركیا بەداگیرکەر ئاژمار بکرێت لە پێشێلكردنی سەروەری خاکی عێراق، لەبەر ئەوەی حكومەتی توركیا بە پێی یاسا نێودەوڵەتیەکان تەنها بۆی هەیە سنوری خۆی بپارێزێ، بۆی نیە سنوری ووڵاتێکیتر ببەزێنێ، تورکیا دەیان كیلۆمەتر لەگەڵ عێراق سنوری هاوبەشیان هەیە، بۆیە ئەگەر سیاسەتی دووفاقی نەبێت ئەوا بە پێی ئەو یاسایە هەرداگیر کاریەک دەبێت هەمان چارەنووسی ڕژێمەکەی صدامی گۆڕبەگۆڕی ببێت. هەر بۆیە دەوڵەتی تورکیا ئەم بێ دەنگی نێودەوڵەتیەی قواستۆتەوە، بێ ڕەچاوکردنی سەرجەم یاسانێودەوڵەتیەکان ڕێک خراوەکانی مافی مرۆڤی نێودەوڵەتی، لەسەر هەمان رێکەوتنامەی سەردەمی ڕژێمی بەعسی روخاو دەروات، کەپێشتر لە کۆتایی هەشتاکاندا کە ئەوکاتیش بەبێ ئەوەی هیچ جووڵەیەکی چەکداری لە باکوری کوردستان هەبێت، ساڵی 1978 تورکیا رێککەوتنامەی راوەدوونانی خێرای لەگەڵ عێراق ئیمزا کرد، بەپێی ئەم رێککەوتننامەیە تورکیا دەیتوانی بۆ سەرکوتکردنی هێزە چەکدارە کوردییەکانی نەیاری خۆی بە قوڵایی 5 کیلۆمەتر بێتە ناو خاکی عێراقەوە. بە داخەوە تائێستا ئەم ڕێکوتنە هەڵنەوەشاوەتەوە، کە دەبوو نوێنەرانی کورد لە حکومەت و پەرلەمانی عێراق کاری جدیان بۆ بکردایەو هەڵیان وەشانایەتەوە، چونکە زۆربەی ئەو ڕێکەوتنانەی سەردەمی بەعس چ وەک یاسا ئەگەر هەبووبێ هەموارکراوەتەوە، وەڕێکەوتنەکانیش هەڵوەشێنراونەتەوە.
تەنها ئەو یاساو ڕێکەوتنانە نەبێت کەلە دژی کوردە وەک خۆی ماونەتەوە. لەبەر ئەوەی باشوری کوردستان تا ئێستاشی لەگەڵدابێت لە ڕووی یاسایی یەوە سەر بە دەوڵەتی عێراقە، کەواتە دەبێت دەوڵەتی عێراق بە ئەرکی خۆی هەستێت و لە ڕێگەی وەزارەتی دەرەوەی و نوێنەرەکەی لە نەتەوە یەکگرتوەکان ناڕەزایەتی خۆی بگەیەنێتە ناوەندی بڕیار لە ئەنجومەنی ئاسایش. بەڵام ئەگەر بەم ئەرکە هەڵنەستا وبێ دەنگ بوو…حکومەتی هەرێمیش هیچ هەڵوێستێکی نەبوو کە سەروەری خاکی عێراق و هەرێم پێشێل دەکرێت، ئەوە لە ئایندەدا ئەگەر گەریلا سەرکەوتن بەسەر دەوڵەتی تورکیا و هەرێمیان پاراست عێراق و هەرێمیان پاراست لەدەست داگیرکاری تورکیا، کەواتە ئەوکاتە بۆیان هەیە خۆیان بڕیار لەسەر چارەنووسی ئایندەی ئەو ناوچانە بدەن کە بە خوێن پارێزگاریان لێکردووە، دەبێت عێراق و هەرێمی کوردستانیش بەو( دیفاکتۆیە ) ئەمری واقعە ڕازی بن.