هێمن مامەند: بەپەلەو زۆر گرنگ.

وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

بەپێی ئەو زانیاریانەی كە لەسەرچاوەیەكی باوەڕپێكراو دەستم كەوتووە، پیلانی قەدەغەی هاتووچۆی هەولێر لەسەعات 10ی شەو بۆ پێنجی بەرەبەیان جگە لەڤایرۆسی كۆرۆنا بۆ جێبەجێكردنی ئەم پلانەی توركیاو پارتیە.
سەرچاوەكە ئەوەی پێڕاگەیاندم”پلان هەیە هێزێكی زۆری سوپاو میتی تورك لەرێگای هەولێرەوە بۆ چیای (قەرەچوغ ) ی نزیك قەزای مەخمور بگوازرێتەوە، ئامانجیش لەم كارە بۆ لێدان و تێكدانی كەمپی مەخمورە، كەدانیشتوانی خەڵكی مەدەنی و كوردی باكورن و لەماوەی رابردووش چەند جارێك فڕۆكە جەنگیەكانی تورك بۆمب بارانی كەمپەكەیان كردووە.
دوكاندارێك لەشەقامی مەخموری شاری هەولێر پێی ڕاگەیاندم” كە ئاسایش و بەرپرسانی ئەمنی هەولێر پێیان وتوین، بەهیچ شێوەیەك نابێت لەم كاتەدا دوكانەكانتان كراوەبێت هەروەها بەپاسەوانی دوكانەكانی شەقامی مەخموریش وتراوە كە ئەم ماوەیە شەوان نەچن بۆ دەوام، بەڵكو هێزەكانی ئاسایش و پۆلیسی هەولێر خۆیان پاسەوانی دوكانەكانی شەقامی مەخمور دەكەن.
بەپێی زانیاریەكان بڕیاروایە هێزە توركیەكەو چەك و جبەخانەكانیان بەئۆتۆمبیلی تایبەت بۆچیای قەرەچوغ بگوازنەوە، بۆئەوەی ئاشكرانەبن و پێكدادان روونەدات.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت