بەرزان محەمەدە سوورە: چۆن دەتوانرێت گەشەی ئابووری لەهەرێمی کوردستان پێشبخرێت.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

گەشەی ئابووری لەهەرێمی کوردستان پابەندکراوە بە تەنها سەرچاوەیەک، کەهاوڵاتیان و خودی حکومەتیش چاوەڕێیەتی، ئەویش نەوتە. بێ ئەوەی بیر لەسەرچاوەی جۆربەجۆر و هەمەچەشنی داهاتی نیشتیمانی تر بکرێتەوە.
چۆن بتوانرێت لە کەرتە جۆر بە جۆرەکاندا گەشەی کەرتی ئابووری لە سێکتەرە هەمەجۆرەکان بخرێتە کارو وەبەرهێنان پەرەی پێبدرێت، تەنها هەر بەکاربەر نەبین. چونکە لەئێستای دونیادا کار هاتۆتە سەر چەمکەکانی داهات. چونکە پشت بەستن بە تەنها داهاتێکی نەتەوەیی ئەوە ئەم وڵاتە هەر لەگۆشەگیری و دواتریش چارەڕەشی دەمێنێتەوە. وەک ئێستای کۆڕۆنا بەسەرنەوتی داهێنا، بۆیە کۆمەڵێک هۆکاریش هەن بۆ پەکخستنی کشتوکاڵ و سامانی ئاژەڵیش. بۆیە دەبێت داهاتی نەتەوایەتی بکرێتە هەمەچەشنە زۆر بابەتی.
پەرەدان بەکەرتی ئابووری لە فراوانی لقەکانیدا ئەوە خۆی لە خۆیدا، پەرەدانە بەگەشەی کەرتی تایبەتی و هاندانی بزنس مان و دەوڵەمەندەکان و گرێنتی پاراستن و ئەمنیەت دان، بەکۆمپانیاکانی بیانی و پاراستنی قازانجیان بەو مەرجانەی، کە کرێکاری ناوخۆ کارپێ بکات، تا لێرە دەست دەکەوێت پشت بەهێنانی کرێکار لەدەرەوە نەبەستێت. ئەوە دەبێتە دوولایەنە یەکێک کێشکردنی سەرمایەی بێگانە بۆ وڵات. هەمەجۆری پارەی بێگانە دەوڵەت دەوڵەمەند دەکات. وڵات دەژێنێتەوەو گەشەی پێدەدات و لەلایەکی تریشەوە، هەلی کار بۆ هەزاران کرێکار دەستەبەر دەکات. هەروەها گرنگی دان بەبوارەکانی کەرتی کشتوکاڵ و گواستنەوە و بازرگانی و گەشتوگوزار، بۆ ئەوەی وڵات لەسەر کۆمەڵێک کۆڵەگە بنیات بنرێت، کەیەکێکیش ڕووخا ئەوانی تر ڕای گرن.
گەشەی ئابووری و داهێنان مەرج نییە تەکنەلۆجیاو ئامێرو مەکاینات کۆکەیتەوە، وەک هەرێمەکەی خۆمان، کەچەندین ئامێرو کەلوپەلی هاوردەکردووە، بەڵام نەتوانراوە نە بەکاربێت نە سوودی لێوەرگیرێت، یان هەرشارەزایی نیە، چونکە لە وڵاتە تازە پێگەیشتوەکان، کرێکاری شارەزاو لێزان دەگمەنە چونکە لەو وڵاتانەدا هیچ سەرەتایەکی تەکنیک و پیشەسازی زانستی لە بواری پڕۆگرامەکانی پەروەردەوە بوونی نیە.
بۆیە گرانە ئەو کرێکارانەش بتوانن فێربن، یان کاتێکی زۆری دەوێت لەمەشق و ڕاهێنان و ئەوەش کرێکاران بەدەگەمەن قبووڵی دەکەن.
گرنگی دان بە ئابووری وڵات؛ لەسەر تاکێکی هۆشیار دەوەستێت، کەبتوانێت خۆی ڕادەستی قەدەرنەکات و لەسەر بەرنامەیەک، کەبکرێت وڵات لەسەری بەرەو ژووروو پەل بهاوێت لەپێش کەوتن و سەرکەوتن، ئەوەش کێ ئەم تاکە ڕای دەکات و گورجوگۆڵی و فەراهەیی بۆ درووست دەکات، حکومەتە، کەکەسانی تەکنۆکرات، چۆن تەکنۆکرات، کەدەست هەڵگرێ لە هەموو مەرامە شەخسیەکانی و دوورکەوتنەوە لەسەوداو بازرگانی و دەورو بەرەکەی دووربن لەکەسانی خۆیی و مێنتەلێتی خێڵ گەرایی و دەمارگیری، تەنها کار، کەئارەزووەکانی زیاد بکات پێشخستن و سەرخستنی پڕۆسەکانی بەرهەمهێنان و زیادکردنی هەلی کارو لەخۆ زیاد بەرهەمهێنانە.
وڵات بوژانەوە تێکەڵکردنی بە وڵاتان و سوود وەرگرتن لەو تێکەڵاویەو کێش کردنی سەرمایەدارانی دەرەکی.
گرنکی دان بەکەرتی تایبەتی، بەتایبەت دەرەکی وناوەخۆش. بەڵام ناوەخۆی لەو کەسانە نەبن، کە بەقوت و نانی هاوڵاتیانی خۆیان بوونەتە بازرگان و سەرمایەدار، چونکە ئەوانە ناتوانن گرنگی بەکەرتی تایبەتی بدەن لەسەربنەمای ژیانەوەی ناوچەکەو تەنها مەبەستیان بەدەست هێنانی قازانجێکی زۆرە لەسەر حسابی هاوڵاتیان، ناشتوانن ئەو سەرمایەی هەیانە بەنەختنەیی بیخەنە خزمەتی وڵاتەکەیان، چونکە بەردەوام لەمەترسیدا دەبن لەدەست گرتن بەسەر سەرمایە دزراوەکانیان، کەخاوەنی ڕەسەنی هاوڵاتیانی ئەو نیشتیمانەن.
بوژانەوە بە کەسانێک ناکرێت، کەدەستیان چۆتە ناو دەرهێانی پاروەنانەکانی هاوڵاتیان و نیشتیمانیان، بۆ چەند سەنتێک خۆش دەوێت.هەرکات بیانەوێت ئامادەی فرۆشتنی بن.
بوژانەوە بەکەسانێک دەکرێت، کە دەستی نەبێت لە گەندەڵی و دووربێت لەهەموو مەلەفێکی پیس و ژەهراوی، ئەمانە؛ دەتوانن کەرتی تایبەتی بنیات بنێن و وڵات بەرەولوتکە بەرن، ئەو هەموو دانەمەزاوە لە زانکۆکان و پەیمانگاکان، بخەنە سەرکار و هەلی کار بەو فۆڕمە درووست دەبێت نەک تەنها لەسەر بەرژەوەندی هاوڵاتیان و ژێرخان وسەرخانی وڵات تەخشان وپەخشان پێبکرێت.
دۆزینەوەو خستەنە سەرسکەی بەردەوامی ژیان بەکۆمەڵێک کەسی عەقڵداهێنان دەکرێت، گرنگی دان بەژمارەی دانیشتوان و ڕێژەی زیادبوون، چۆن و چەند زیاد دەکات و چۆن بواری ئیدارەدانی ئابووری وەپێش ژمارەی زیادبوونی دانیشتوان بخرێت.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت