بورهان شێخ ڕەئوف: عێراق لەنێوان بەرداشى ئەمریکا و ئێراندا.

سمبولی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان کلیک بکەو، ئەم بابەتە بنێرە بۆ بەشی خۆت یان هاوڕێکانت

ئەوەى ئێستا لە عێرقدا دەگوزەرێ گیرۆدەى قەیرانگەلى ئابورى و سیاسى و تەندروستى و ئاسایش و خزمەتگوزارى ون ەمانى متمانەى هاوڵاتیانە بەحکومەت و ئەو تاقمەى کەساڵانێکە وڵاتەکەیان بەم دەردەبرد.
ڕاستە عێراق لەدواى 2003ەوە دابەشبووە لەڕوى ئەتنیکى و تائیفى یەوە هەر لایەک بەرەو خۆى ڕایدەکێشێت، بەڵێ ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق ئێستا گۆڕەپانى یەکلاکردنەوەى ناکۆکى و ململانێ ى ڕۆمو عەجەم و ئەمریکا و هەندێ وڵاتى عەربیشە، نەک بەرژەوەندى خەڵکى عێراق.

قەیرانى ئابورى
لەدواى دابەزینى نرخى نەوت ئابورى فشەڵى وڵات داڕووخا لەبەرئەوەى 90% داهاتى وڵات پشتى بەنەوت بەستووە و لەسەردەمى زێڕینى وڵات لە2005 تاوەک و 2014 کە پارە و داهاتێکى زۆر بوو، هیچ ژێرخانێکى پیشەسازى و کشتوکاڵى بنیات نەنرا بۆ ئێستا کەنەوت دابەزیووە.

قەیرانى ئاسایش
ئەوەى شەڕى تیرۆرو تائیفى لەعێراق بەرهەمی هێنا تاقم و گروپى ملیشیاوى بوو کە ئێستا شەڕى تیرۆر کۆتایى هاتووە خۆیان ڕۆڵى داعش دەبینن و بە دەر لە یاسا و سیاسەتى دەوڵەت دەجووڵێن و دەخوازن و عێراق بکەنە گۆڕەپانى شەڕى نێوان ئەمریکا و ئێرن و بێ ئەوەى بیرلەوەە بکەنەوە ئاکامى ئەو وابەستەییە چ کارەساتێکەبۆعێراق.

قەیرانى تەندروستى
لەدواى بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسى کۆرۆناش لەعێراقدا کەرتى تەندروستیش وەکو هەمووسەکتەرەکانى دى تووشى داڕمان و لۆدێکى زۆر بووەتەوە.
لە ئاوا بارودۆخێکدا کەکابینەکەى مستەفا کازمى دەستبەکاربووە کە ئەرکو بەرنامەکەى خۆئامادەکردنە بۆ هەڵبژاردنى پێشوەختە و ڕووبەڕووبوونەوەى ئەو قەیرانە سەختانەى کە بەرۆکى عێراقیان گرتووە، کەئەمەش ئەرکێکى قورسە و لەتواناى کازمى دا نیە بەتەنها، ئەگەر ئەمریکا و وڵاتانى عەرەبى میانڕەو کۆمەک و پشتگیرى نەکەن.
لەلایەکى ترەوە ئێستا میلیشیا وەلائیەکانى سەر بە ئێران، کازمى تاوانبار دەکەن بەجێەجێکردنى ئەجنداى ئەمریکا لەعێراق، دەبێژن لەبرى ئەوەى بارودۆخى خەڵکى عێراق باش بکات و خۆى ئامادە بکات بۆ هەڵبژاردنى پێش وەختە و دەرکردنى هێزەکانى ئەمریکا لەعێراق، گۆڕینى بەرپرس و فەرماندە باڵاکانى دامودەزگا ئەمنیەکان کەلە حەشدەوە نزیکن.
لەبەرامبەر ئەم تۆمەت و تانانەى ئەو بەرەیەشدا ئەوانەى کەپشتیوانى کازمى و کابینەکەى دەکەن و دەخوازن عێراق خاوەنى بڕیاروخواست و سەروەریى خۆى بێت، وەڵامى لۆجیکى و پڕبەپێستیان پێیە و دەڵێن کازمى سەرۆک وەزیرانى عێراقە، نەوەکو پارێزگارێکى پارێزگایەکى ئێران. بەڵکو دەوازێت سەرکردایەتى عێراق بکات لەم قۆناغە هەستیارو پڕ تەهلوکەدا بۆکەنارى ئارام.