پشکۆ ناکام: ڕەشەبا.

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

هەر کە باس و خواستی لامەرکەزی و بە هەرێم کردنی سلێمانی لەلایەن خەم خۆر و دڵسۆزانی ئەو دوو بابەتە کەوتە ناو خەڵک و سایت و میدتاکان، دەسەڵات و میدیا گەجەر و گوجەرەکانی کەوتونەتە باو و بالۆرەی ئەوەی گوایا مەترسی!! لەسەر قەوارەی!!هەرێم هەیە، ئەمەش بۆ ترساننی خەڵک و پابەنبونی شارەکانی هەرێم بە پرینسیپە سواوەکەی یەک پارچەیی هەرێم، پێش هەموو شتێک ئەوەی ئەمڕۆ بەناوی قەوارەیەکەوە هەیە و قوڕی کردوە بەسەر خەڵکا هەل و مەرجێکی تایبەتی دوای نەمانی رژێمی بەعس هاتە کایەوە و ئەوەی دەسەڵاتی بنەماڵە و رژێمەکەی هەولێر موزایەدەی بە سەرەوە ئەکەن کە ئەمە بەرهەمی خوێنی شەهیدانە جگە لە قۆستنەوەی ناوی خوێنی شەهیدان چی تر نیە و هەموو ئەزانین پێش رووخانی بەعس جەتەکانی ئەمڕۆی دەسەڵات لە کوێ بوون و گەر ئەوانە لە ناوهێنانی خوێنی شەهیدان جیاوازی لەنێوان کاک ئارام و تحسین شاوەیس نەکەن دیارە جیاوازی لە نێوان کەرامەت و سووکایەتی ناکەن، جگە لەوەش قەوارەیەک ئەم و ئەو بۆت دروست بکەن زۆر ئاساییە هەر ئەم ئەو و ئەوە لەژێر پێتا رایکێشن کەی بەرژەوەندیان لەوەیا بێ و هەمووشمان ” نۆرگێتا”ی “پەنەما” مان لەبیرە چون ئەمرکا بە هەلیکۆپتەر بردیە کۆشکی کۆماری و هەر ئەمریکاش بەهەلیکۆپتەر بردییەوە ئەمرکا بەڵام وەک زیندانیەک نەک وەک هاوپەیمان..
ئەم قەوارەیەی هەرێمیش خێر و بەرەکەتە بۆ بنەماڵە و چەن کاسێک و هیچی تر نا، قەوارەیەک سەرۆک بە ناو حکومەتەکەی بیست و حەوت ملیار دۆلاری لە قووتی خەڵک دزی بێ بەڵام بیست و حەوت سەعات لەسەریەک کارەبا نەبێ، ئاو نەبێ مانەوەی بۆچی باشە؟، بەو هەموو داهاتەی هەرێم ساڵ لای مووچە خۆری داماو سێ مانگ بە تەنزیلاتەوە بێ ئیتر ئەم قەوارە و ئەم بەناو حکومەتە بۆچی هەبێ ؟ با بزانین ئەم قەوارەیە بازرگانیە؟ نەخێر، راستە پڕە لە بازرگانی دز و جاو برسی و نا ئینسانی بەڵام قەوارەکە خۆی تەنها خەریکی قاچاخچێتیە بە نەوتەوە بۆ زیاتر برسی کردنی خەڵک و دەوڵەمەن بوونی جەردە حوکمڕانەکان، ئەی ئەم قوارەیە کشت و کاڵییە ؟استغفراللە،، ئەوەتا تەماتەش لە دەرەوە ئەهێنرێت وا بروا ماوەیەکی تر نانەواخانەی خۆماڵی نامێنێ و قارداشی هاوەردە کراو فێری نانی تورکیمان ئەکەن، تۆ بڵێی ئەم قەوارەیە مەڵبەندێکی زانستی بێ، ئەمەش هەر نەخێرە، بزانە راپۆرتی لایەن و دەزگا جیهانیە پەیوەندی دارەکان بە چ ئاستێکی نزم باس لە زانکۆ و سیستەم و ئاستی ئەکادیمی و میسداقیەتی بروانامەکانی ئەکەن، ئەی قەوارە سەربەخۆش نیە؟ بۆ ئەم پرسیارە با ئەو هەموو لەشکر و جەندرمە تورکیە وەڵام بەنەوە،، لە ڕووی سیاسیشەوە بۆ مەسەلەی مافی مرۆڤ و مەسەلە دیموکرسییەکانی تاک و کۆمەڵگا ئەوەتا مانگانە رێکخراوە جیهانییەکان بۆ مافی مرۆڤ ئیدانەی قەوارەکە و بەرپرسیارەکانی ئەکەن، لە ڕووی پیشەسازیشەوە مشەخۆرەکانی هەرێم هەرچی کارگەیە فرۆشتیبانە کەرتی تایبەت و پارەکەیان نارد بۆ بانکی” هەڵک” بانکی بنەماڵەی ئەردوگان ، گومان لەوشا نیە بۆ نەتەوەیی بوونی قەوەاەکە بزانە دەسەڵاتی هەرێم چۆن دژایەتی باکوور و رۆژئاوا و رۆژهەڵات ئەکەن جگە لە دژایەتی کردنی ناوخۆی هارێمیش، لە باس کرددنی نیشتمان پەروەریش ئەوانەی خۆیان سەپانوە بەسەر خەڵکا دوو مێژوو هەیە کە پشتگیرییان لێ ئەکات ئەویش ئاش بەتاڵ و سی ویەکی ئابە!، لە باشترین حاڵەتا ئەتوانین جۆری حوکم و سیستەمی رژێمەکەی هەولێر بە خێڵەکی گرێ دراو وەسف بکەین، لە ناوەرۆکا خێڵەکیە لە رووی سیادیشەوە بەستراوتەوە بە تورکا…
ئەوە مشتێکە لە خەرواری ئەو قەوارەیەی رەشابایەک هانی و مسۆگەر رەشەبایەکیش ئەیبات، لئرەیا جێی خۆیەتی رەشەباکەی سلێمانی لە رووە مێژوو و یاخی بوونیەکەیەوە بپارێزین و کە سوور بزانین عومری ئەو قەوارەیە بەدەست خۆی نیە با چیتر شارەکەی بابان تێکەڵ بەو هەموو نەهامەتییە فەرزکراوەی لەسەرییەتی لەلایەن دەسەڵاتی بنەماڵە و رژێمەکەی هەولێر نەبێ و شەهامەت و زەردە خەکەی پایتەختەتەکەی بابان بگێڕینەوە بۆ ڕەشەباکەمان…… بەڵێ بۆ بە هەرێم کردنی شاری رەشەبا…

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت