شاخەوان سەنگاوى: چاکسازیى لە نێوان سەرۆکەکەى ئێرە و ئەوێ.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

ئەگەر تەماشایەکى ماوەى تەمەنى حکومەتەکەى کازمى بکەین، لەو پایتەختە پڕ لە کێشمە کێشمە و بێنە و بەردەى نێودەوڵەتى بغداد، دەگەینە ئەو بڕوایەیى هەنگاو نان بۆ پڕۆسەى چاکسازى یەکێکە لە هەنگاوە گران و ئەستەمەکان، کەچى ئەم پیاوە رێک پۆشە لە ماوەى ئەو تەمەنە کەمەیدا هەنگاوى فعلى هەڵدەگرێت بۆ خستنە سەر پێی پڕۆسەى چاکسازیە، کە تەنها لە سێ هەنگاوى کورتدا، نیت پاکى ئەم سەرۆک وەزیرانە دەدات بە گوێماندا. ئەگەر بەربەستە ناوخۆیى ئیقلیمیەکان ببڕێت ئەوا دەتوانین بڵێین ئەم سەرۆک وەزیرانە دەبێتە هۆکاریک بۆ دووبارە بنیات نانەوەى عیراق.
هەنگاویى یەکەمى چاکسازیەکەى کازمى تەنها بە ئیمزایەک توانى مووچە و ئیمتیازاتەکانى گروپى رەفحاى بە نزیک بڕینى تەواوەتى کردەوە وە ئەو کەسانەشى سودمند دەبن لە مووچەى رەفحا مەرجە کە خاوەنى هیچ موچەیەک نەبن. لە هەمان کاتیشدا لە دوو ملیون و شەد هەزارەوە کەمى کردەوە بۆ یەک ملێون دینارى عراقى، کە بەمەرجێک ئەم مووچەیە لە ساڵى 2006 بە قانون بۆیان دیاریى کراوە لە پەرلەمانەوە بە ناویى (قانونی رفحاء) کە زیاتر لە 29 هەزار خێزان سودمند دەبوون لەم یاسایە کە جگە لە موچەکانیان دەیان ئیمتیازیاتى ترى هەبوو کەچى کازمى توانیى ئەو ئیمزایە بکات کە بوە هۆکارێک بۆ بڕینى زیاتر لە سەدا هەشتان سودمندانى ئەم یاسایە.
هەنگاوێکى دیکەى چاکسازیەکەى کازمى بڕیاردان لە وردبینى کردنى لیستى سەرجەم مووچە خۆرانى وەزارەتەکان کە تا ئێستا چەند وەزارەتێکى کەم تەواو بوونە کە ئەو وەزارەتانە کە تەواو بوونە زیاتر لە سى و هەشت هەزار ناو دووبارە بۆتەوە کە زیاتر لە یەک مووچەیان هەیە کە ئەمیش هۆکارێکە بۆ نەهێشتنى دوو موچەو سێ مووچە لە سەرجەم وەزارەتەکانى حکومەتەکەى، ئەمەش سەرەتایەکى باشى دەدا بەدەستەوە کە دەبێتە هۆى گەڕانەوەى ملیارەها دینار بۆ گەنجینەى دەولەت.
هەنگاوێکى دیکەى چاکسازیەکەى کازمى کە بەشێوەیەکى ڕاستەوخۆ خودى خۆى سەرپەرشتى کۆنترۆل کردنەوى دەروازە سنوریەکانى کرد، کە ئەویش سەرەتا لە پارێزگاى دیالەوە کە بە دەروازەى مونزیریە و مەندلی دەستى پێکرد چونکە دەزانێت مانگانە ملیارەها دینار لەم دەروازانەوە دەچێتە گیرفانى سیاسیە بازرگانەکانەوە کە ژمارەیان لە پەنجەکانى دەست تێپەڕ ناکات بە بێ ئەوەى هاولاتى عێراقى سودمندى سەرەکیى بێت لەم داهاتە. لە هەمان کاتدا ڕێگا بە خۆیى نەدا کە بە هیچ شێوەیەک دەسکارى مووچەى کارمەندانى شایستەى دەوڵەتەکەى بکات.
بەڵام ئەى ئێوە چی لە پاش بەڕێکردنى یەک ساڵ لە تەمەنى حکومڕانیتان و زوڕنا ژەنینتان بۆ پڕۆسەى چاکسازیەکەتان پێمان نالێن تاکو ئێستا لە خاڵى سفروە هەنگاوێکتان هەڵنەهێناوە بە ئاڕاستەى چاکسازى جگە لەوەى لە بەرامبەردا لە پێناو کەم نەکردنى دەنگەکانى خۆتان ئامادە نین دەست بەرن بۆ سەربارەکانى مووچە کە بە ناوى بن دیوار ناوزەند دەکرێت، جگە لەوەش خۆتان لە شاشەى تیڤیەکانەوە دەڵێن زیاتر لە سەد و شەش هەزار کەس زیاد لە دوو موچە تا پێنج مووچەى هەیە یان هەر وەکو چۆن دەڵین خەرجیەکانى مووچە کەم دەکەینەوە ئەى کەى ئامادە دەبیت؟ خەرجیەکانى پڕۆسەى ناردنى نەوت کەم بکەیتەوە یان ئەوەیان بڤەیەو چونکە ئەو خەرجیانە حکومەت لە بەرامبەردا داهاتێکە بۆ کۆمپانیاکانى سەر بەخۆتان نەک هاولاتیانى ئەم هەرێمە.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت