ئەگەر من سەرۆکی حکومەت بم.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

سەرەتا ئەگەر من سەرۆکی حکومەت بم برا بچوکی هەمووتان دەبم، کۆبونەوەکانم لە نێو قوتابخانەو خەستەخانە و بەرێوەبەرایەتییەکان دەکەم تا لە نزیکەوە ئاگام لە کێشەکانتان بێت، نەوت دەرناهێنم تا بمێنێتەوە بۆ نەوەکانی داهاتو، نەوتێک بۆ دەربێنم و هەرزان فرۆشی بکەم کە سوور بزانم قەرزارتان دەکەم، پەرلەمان هەڵدەوەشێنمەوە بە مووچەی ئەوان و لە ناو بارەگای پەرلەماندا گەورەترین کارگەی دۆشا و بابەتی قوتو دروست دەکەم، یەک راوێژکار ناهێڵم هەموویان ئەنێرمەوە ماڵەوە بە پارەکەی ئەوان گەورەترین پرۆژەی گەشتیاری بنیات دەنێم لەسەر بەنداوی دووکان، هەرچی بارەگای حیزبەکان هەیە هەمووی چۆڵ دەکەم و دەیانکەمە خوێندنگا و نەخۆشخانە، یەکەم ئیش دەیکەم زیندو کردنەوەی پرۆژەی بەنداوی بەخمەیە کە دەبێتە شا دەماری ئابووری ووڵات.
ئەگەر من سەرۆکی حکومەت بم بەڵێن نادەم نەکا پێم جێبەجێنەکرێ، باسی چاکسازی ناکەم کە سوور بزانم ناهێڵن و ناتوانم جێبەجێیبکەم.
ئەگەر من سەرۆکی حکومەت بم گرێ بەستی 50 ساڵەی نەوتی تورکیا هەڵدەوەشینمەوە، هەرچی بنکەو بارەگای هێزی سەربازی بیگانە لە ناو خاکی نیشتیمانەکەم دەکەمە دەرەوە.
ئەگەر من سەرۆکی حکومەت بم هەمو هەفتەیەک رۆژێکیان دەوامی خۆم لە یەکێک لە دەروازە سنوریەکان دەبێت لە کەس خۆش نابم قاچاخ بکات و سەرەوت و سامانی ووڵات بدزێ، هەر مانگەو سەردانی شارێک و قەزا و ناحیە و گوندێک دەکەم تا ببینم ئەوان چۆن دەژین، هەرچی زەوی داگیر کراوە لە دەست خەڵکی دەسەنمەوە و دەیدەمە دەست ئەو گەنجانەی کاریان دەستناکەوێت و هاوکاریان دەکەم تا بیکەنە کشتوکاڵ، هەر کەس قەرزی حکومەتی لا بێت لێیدەسەنمەوە، ئەوەی دزی بکات بەندی ناکەم دەریدەکەم لە ووڵاتدا، ئەوەی خیانەت لە نیشتیمانەکەی بکات بە زیندوی لە ناو خاکەکەیدا دەینێژم.
ئەگەر من سەرۆکی حکومەت بم هەموو راستیەکان بە خەڵک دەڵێم، هەر کات ئەمانەم بۆ نەکرا دێمە بەردەم گەلەکەم و سەرێ دادەنەوێنم و دەڵێم بمبورن ناتوانم سەرۆکی ئەم حکومەتەی ئێوە بم.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت